لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی وڵات گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامی ھەماھەنگی و پشتیوانییەکان کرایەوە بۆ سەرخستنی کارنامەی حکومەت و ھاریکاری زیاتری ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم و عیراق لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە بەھێزترکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان و بەرئەنجامی ھەماھەنگییە سەربازی و ھەواڵگرییەکان کرد و رایگەیاند، ھەوڵەکانی رابردوومان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵک ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشکەری ھەبووە و دەبێت لە داھاتووشدا بە ھەمان رۆحییەت و سیاسەتێکی نیشتمانییەوە رووبەڕووی تیرۆر بوەستینەوە و مەترسییەکان دووربخەینەوە.

ھەروەھا سەرۆک بافڵ سوپاسی دەستەی حەشدی شەعبی کرد لەبەرامبەر پێشکەشکردنی ھاوکارییەکانیان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا و بەھاناوەچوونیان.