پەرلەمانتارێک لەبارەی دەنگدان لەسەر یاسای ھەڵبژاردن لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکات
هەژار
٢٢ی ئازاری ٢٠٢٣
بەپێی ئەو بەڵگانەی میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، ئەمیر مەعموری پەرلەمانتاری سەربەخۆ، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵای لەسەر دانیشتنەکەی چەند رۆژی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمارکردووە کە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر چەند بڕگە و مادەیەکی پرۆژە یاسای ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاکانی عێراق.
ئەو پەرلەمانتارە سەربەخۆیە لە سکاڵاکەیدا داوای لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کردووە ئەو دانیشتنەی ئەنجومەنی نوێنەران بە نادەستووری لە قەڵەم بدات و ھەڵیبوەشێنێتەوە، چونکە بەوتەی پەرلەمانتارەکە ئەو دانیشتنە پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران و دەستووری ھەمیشەیی عێراقە.