عیراقعیراق

جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لە ڕۆژی جیھانیی دژە گەندەڵیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گەندەڵیی یەکێکە لەو کێشە گەورانەی عێراق گیرۆدەی بووە و بووەتە ھۆی لاوازکردنی پێشکەوتن و بێبەشکردنی ھاوڵاتیان لە مافەکانیان ئەگەر بەم شێوەی ئێستاش بەردەوام بێت بە خراپ بەسەر عێراقدا دەشکێتەوە، کەیسی دزیی سەدەش دواھەمین نابێت، بەڵام ھیوادارن ببێتە زەنگی ئاگادارکردنەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵگەنەویستە کە گۆڕانکاریی سیستەماتیکی لەوپەڕی پێویستیدایە بۆ داھاتووی عێراق، بەدڵنیاییشەوە ھەوڵەکانی حکومەت لەدژی گەندەڵی روبەڕووی ئاسەنگ دەبێتەوە لەلایەن ئەو کەسانەی زیانیان پێدەگات، بۆیە پێویستە ھەمووان شەڕی لێپێچینەوە و شەفافیەت و سەروەری یاسا بکەن بۆئەوەی بتوانرێت سیستمێک دروست بکرێت کە پێویستییەکانی کۆمەڵگا دابین بکات لەبری خزمەتکردنی توێژێکی داخراو کە بایەخیان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان زۆر کەمە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزیری رۆشنبیری عێراق لەوتەیەکدا لە ٢٣مین کۆنگرەی وەزیران و بەرپرسانی کاروباری رۆشنبیری وڵاتانی عەرەبی لە ریاز رایگەیاند، گروپی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ چەندین شاری دێرین و مێژوویی لە عێراق داگیرکردو  ھەموو شوێنە مێژوویی و کەلەپورییەکانی لەناوبرد، بە جۆرێک پێنج ھەزار باڵەخانە وێرانکران و بەکەڵکی بەکارھێنان نەمان، کە بریتی بوون لە  ١٠٨ مزگەوت و ١٥ مەزارگەو ١٩ کەنیسە و٣٧ قوتابخانە و پەرستگایەک و ١٣ بازاڕ و ١٣ گەرماو و ٣٤١خانووی کەلەپوری. جگەلە مۆزەخانە و پێگەی شوێنەواری.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسراوێکی رەسمی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد بڵاوکراوەتەوە و تێیدا بڕیاردراوە بە بڵاوکردنەوەی ٣٦٠٠ سەرباز لە ھەردوو بەری رەسافە و کەرخی بەغداد، جەختیشکراوەتەوە لەوەی ئەو ھێزانە نابێت چەکیان پێبێت و تەنھا ئامێری پەیوەندییان پێدەبێت بۆ ئاگاداکردنەوەی ھێزەکانی تر لە رەوشەکە. 

ھاوکات نوسراوەکە ئاڕاستەی فەرماندەیی و پۆلیسی بەغداد و ھاتووچۆ و ئۆپراسیۆنەکانی پاراستنی یاسا و نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندە سەربازییەکان کراوە. 

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممە لە شاری ناسریە خۆپیشاندان بۆ داواکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار بەرێوەچوو و بەھۆیەوە زیاتر لە ٢٠ خۆپیشاندەر کوژران و برینداربوون. محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانیش فەرمانیکرد بە رەوانەکردنی لیژنەیەکی ئەمنی باڵا بۆ ناسریە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکی بڵاویکردەوە، دادگای لێکۆڵینەوەی رومادی تایبەت بە دۆسیەکانی گەندەڵی چوار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی پێشووتری دیوانی وەقفی سونی دەرکرد.

تۆمەتەکانیش پەیوەستن سەرپێچیکردن و زیادەڕەویکردن لە کڕین و بەدەستھێنانی موڵک و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بە جۆرێک تۆمەتبار زیاتر لە ھەزار دۆنم زەوی بە بەھای نزیکەی ١١٠ ملیار دینار کڕیوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ جینین پلاسخارت سەردانی شاری نەجەفی کرد و چاوی بە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان کەوت، دوای کۆبوونەوەکەشیان جینین پلاسخارت رایگەیاند، باسیان لە گرنگی سیاسەتی حەکیمانەی عەلی سیستانی و پاڵپشتییەکانی بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە کردەوە و عەلی سیستانی جەختی لە پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی ھەموو پێکھاتەکان لە عێراق کردەوە.

لە چەند ساڵی رابردوودا و دوای خۆپیشاندانەکانی تشرینی ٢٠١٩، جینین پلاسخارت چەند جارێک لە نەجەف سەردانی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی کرد، سەردانەکەی ئەمڕۆشی لە کاتێکدایە، نزیکەی ٤٠ رۆژە حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی دەستبەکاربووە و پاڵپشتی ناوخۆی و نێودەوڵەتی بۆ سەرخستی ئەو کابینەیە ھەیە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سودانی لە وتارێکدا بۆ رۆژنامەی شەرق لئەوسەت ئاماژەی بەوەکردووە، لوتکەی عەرەبی- چینی لە ریاز، لەکاتێکدایە جیھان روبەروی کۆمەڵێک گۆڕانکاری سیاسی و ئابوری گەورە بووەتەوە کە ھاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی عێراق بە قۆناغێکی سیاسی سەخت، لەبەرئەوە بەشداریکردنیان لە لوتکەکەدا دەکەنە دەرفەتێک بۆ خستنەرووی دیدگای نوێی حکومەتەکەی بۆ ئابوری، کە بوارێکی فراوان دەرەخسێنێت بۆ ھاوکاری و وەبەرھێنانی ھاوبەش بۆ سەرجەم وڵاتانی بەشداری لوتکەکە.

رونیشیکردەوە، ئیدارەیەکی نوێ بۆ ئابوری، میحوەری کاری حکومەتەکەیەتی و سورن لەسەر بونیادنانی ئابورییەکی عێراقی بەھێز کە توانای گۆڕانکاری جۆری ھەبێت و دەرفەتی گەورەی وەبەرھێنانی ھەمەجۆر بڕەخسێنێت بۆ وڵات کە سود لە توانایی و لێھاتوویی گەنجان وەربگرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە ھەماھەنگی ئابوری لەگەڵ چین کرد و رایگەیاند، عێراق دەیەوێت سود لە ئەزمونی سەرکەوتوویی ئەو وڵاتە وەربگرێت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ھەژاری و بەبیابانبوون و گۆڕانکارییەکانی ژینگە و گواستنەوە لە ئابوری دەوڵەت بۆ ئابوری بازاڕ، لوتکەی عەرەبی چینیش  بانگەشەیەکی راشکاوانەیە بۆ تەواوکاری ئابوری و وەبەرھێنان لەنێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ.

بڕیارە سودانی بەشداری لوتکەکە بکات کە ٩ی ئەم مانگە لە ریاز بەڕێوەدەچیت و سەرۆکی چین و سەرۆک و سەرکردەی ١٦ وڵاتی عەرەبی بەشداردەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ د. لەتیف رەشید بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا و یاوەری وەزیرانی ژینگە و تەندروستی و کارەبا و سەرچاوەکانی ئاو و بریکاری وەزیری نەوت، گەیشتە شاری بەسرە و لەلایەن ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە و ژمارەیەک لێپرسراوی باڵای حکومی و سەربازیی پارێزگاکە پێشوازی لێکرا، مەبەست لە سەردانەکەشی لە نزیکەوە ئاگاداربوونە لە دۆخ و پێداویستی شارەکە.

لە دەستپێکی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە بەسرە، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ فەرماندە سەربازی و ئەمنی و بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەکانی بەسرە و سەرۆک ھۆز و کەسایەتییەکانی بەسرە کۆبووەوە، ھەروەھا سەردانی خانەی بەساڵاچووان و نەخۆشخانەی تایبەت بە شێرپەنجە و زانکۆی شارەکەی کرد و لەگەڵ سەرۆکایەتیی زانکۆکە کۆبووەوە، ھەروەھا سەردانی دادگای تێھەڵچوونەوەی بەسرەشی کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی دواین ھەڵسەنگاندن و زانیارییەکان، ئابووری عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە بەتایبەتی لە نیوەی یەکەمی ئەساڵدا، بەشێوەیەک گەشەکردنەکە گەیشتووەتە ١٠.٥%، ئەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەکە زۆر بەرزبووەتەوە، چونکە لە ھەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢١دا ئابووری عێراق بە رێژەی ٢.٨ % گەشەی کردبوو.

دەشڵێت، زیادبوونی بەرھەمھێنانی نەوت و ھەناردەکردنی و بەرزبوونەوەی بەھاکەشی لەبازاڕەکانی جیھان، ھۆکاری سەرەکی گەشەکردنی ئابووری عێراقە، ئەمە جگە لە گەشەکردن و بەرەوپێشچوونی بەرھەمی کەرتە نانەوتییەکانی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ھێزە ئەمنییەکانی شاری ناسریە رایگەیاند، لەکاتێکدا خۆپیشاندەران رژابوونە سەر شەقامەکان بۆ داواکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار، شەڕ و پێکدانان لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان دروستبوو و بەھۆیەوە سێ خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە ٢٠ خۆپیشاندەری تریش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر بەھۆی ئاڵۆزییەکانەوە ژمارەیەک لە ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکانیش برینداربوون.

ھاوکات یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان فەرمانیکردووە بە رەوانەکردنی لیژنەیەکی ئەمنی باڵا بۆ ناسریە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەکوژران و برینداربوونی خۆپیشاندەران.

لای خۆیەوە، شانەی میدیای ئەمنی عێراق رایگەیاند، وەزیری ناوخۆ فەرمانی لابردنی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکەی دەرکردووە و کەسێکی دیکەی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای گەیاندن و زانیارییەکان و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای ھەمواری چوارەمی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی لە ھەردوو کەرتی تایبەت و گشتی دەکات.

ھەروەھا راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە زانیارییەکانی سەنتەری خۆپارێزی، لەبارەی ژەھراویبوونی پەین کە کۆمپانیای پەینی باشوور بەرھەمی ھێناوە، تاوتوێدەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەفسەرێکیان بە ناوی محەمەد دومان بە پلەی موقەدەم لە ھێزی کۆماندۆی سوپای تورکیا، بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەکانی ئۆپراسیۆنی چڕنووک-قووفڵ لە "باکوری عێراق" کوژراوە.

کوژرانی ئەو ئەفسەرەی سوپای تورکیا لە کاتێکدایە، کە تورکیا لە ٢٠ی ئەم مانگەوە ئۆپراسیۆنێکی نوێی ئاسمانی لە ھەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەش چەندینجار ھەڕەشەی ئەنجاندانی ئۆپراسیۆنی زەمینی لە ناوچەکانی کۆبانێ و تەل تەمر و مەنبج کردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پلانی ئەمنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەڵێنەکانی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایشی سنور، یەکەمین کاروانی ھێزەکانی پاسەوانی سنور، گەیشتوونەتە سەر سنورەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران.

وتیشی، ئامانجی بڵاوبوونەوەی ھێزەکانی پاسەوانی سنور، کۆتاییھێنانە بە پێکدادانەکانی نێوان پارتە کوردییەکان و سوپاکانی ئێران و تورکیا، ھەروەھا بۆ رێگریکردنە لە ھێرشی زەمنی سوپای ئێران لە خاکی عێراق دژی پارتە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان.

لە لایەکی ترەوە مەھدی تەقی ئامرلی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، عێراق رێکاری تری ھەیە بۆ پاراستنی سەروەریی خاکەکەی، لەوانە جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لەسەر سنورەکان و لەئێستاشدا عێراق چاوەڕانی گەیشتنی کاروانێکی تری ئەو سیستەمەیە لە فەڕەنساوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالید شوانی وەزیرانی دادی عێراق رایگەیاند، لەسەر بنەمای بڕیار و رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، سەرجەم رێکارە کارگێڕی و داراییەکانیان تەواوکردووە بە مەبەستی دامەزارندنی فەرمانبەرە گرێبەستەکانیان بە ھەمیشەیی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی دوو ساڵ یان زیاتر خزمەتیان ھەیە لەگەڵ جێبەجێکردنی سەرجەم داواکارییەکانیان.

وتیشی، بە وردی چاودێری تەواوکردنی جێبەجێکردنی سەرجەم بڕیار و رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی دەکەن تایبەت بە دامەزراندنی فەرمانبەری گرێبەست بەشێوەی ھەمیشەیی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالکی سەرۆکایەتی دەکات لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، گفتوگۆی نێوان ھەرێم و بەغداد لەبارەی دۆسێی نەوت و پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢٣ و ھەوڵدانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرجەم سەرچاوەکانی داھات، دوو ھۆکاری سەرەکی دواکەوتنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە ھەرێمی کوردستان پابەندی ھەموو ئەو ئەرکانە بێت کە بەپێی یاسا و دەستوری عێراقی دەکەوێتە ئەستۆی و لە بەرامبەریشدا پێویستە حکومەتی عێراق پابەندی ئەرکەکانی بێت، چونکە لە ئێستادا کار بۆ ئەوە دەکرێت نەوت تەنھا لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا ھەناردە بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا سەعد مەعن بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران سەردانی وەزارەتی ناوخۆی کردووە و ئامانج لە سەردانەکەشی پشتیگیریکردن و پێدانی دەسەڵاتی تەواو بووە بە ھێزە ئەمنییەکان بۆ روبەڕوبوونەوەی ھەموو کارێکی نایاسایی و ئەو کەسانەی لە یاسا دەرچوون.

وتیشی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەسەڵاتی تەواوی داوەتە وەزارەتی ناوخۆ بۆ دەستگیرکردنی ھەموو ئەوانەی لە دۆسێکانی گەندەڵی و ماددە ھۆشبەرەکان تێوەگلاون ھەر کەسێک بن و لە ھەر پلە و پێگەیەکیشدا بن، بە مەرجێک دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راگەیەنراوێکی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەردوو لیژنەی تەندروستی خوێندنی باڵا لە کۆبوونەوەیەکدا رێککەوتوون لە سەر ئامادەکردنی پرۆژەی یاسایەک تایبەت بەوەی کە ناوەندی پاراستن لە تیشک سەر بە وەزارەتی ژینگە، دەستەی عێراقی بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە تیشکدەرەوەکان سەر بە ئەنجومەنی وەزیران، دەستەی چاودێری نیشتیمانی بۆ قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی و کیمیایی و بایۆلۆجی، لە چوارچێوەی یەک دەستە یان فەرمانگەیەک یەکبخرێن.

ئاماژە بەوەش کراوە، ھەر لە پرۆژەی یاساکەدا حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە خەرجکردنی دەرماڵەی مەترسی بە رێژەی ٥٠%ی مووچەی بنەڕەتی بۆ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی لە ناوەند و دامەزراوەکانی تیشک کار دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...291292293294295...458