عێراق لەدژی تورکیا داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی ئەمریکا دەکات
گۆران
١١ی نیسانی ٢٠٢٣
پێگەی (ئۆف شوت ئەلیرت)ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق بە رەسمی داواکارییەکی ئاراستەی دادگای فیدراڵی ئەمریکا کردووە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی دادگا بەرامبەر بە تورکیا و ناچارکردنی بە خەرجکردنی ئەو قەرەبووەی کە لەسەر دۆسیەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان کەوتوەتە ئەستۆی کە بڕەکەی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە.
رۆژی ٢٥ی ئاداری ئەمساڵ دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، کە بارەگاکەی لە پاریسە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی عێراق دەرکرد و بەگوێرەی
بڕیارەکە تورکیا ناتوانێت بەبێ رەزامەندی بەغدا، نەوتی ھەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیھانەوە بۆ بازارەکانی جیھان بگوازێتەوە.
لەدوای بڕیارەکەوە ھەناردەی نەوتی ھەرێم راگیراوە و ھێشتا دیار نییە کەی دەستپێدەکاتەوە