نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە لەبارەی کێشەی نیشتەجێبوون و بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر ھاووڵاتیان و ھەوڵدان بۆ بەشداریکردنی سندوقی نیشتەجێبوونی عێراق بەشێوەیەکی فراوانتر لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نیشتەجێبوون و ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیدا لەسەر زیادکردنی بڕی پێشینەکان و کاتی دانەوەیان لەسندوقی نیشتەجێبوونی عێراقی و ھەموارکردنی.

راشیگەیاندووە، زیادکردنی بڕی پێشینەکان بۆئەوەیە ببێتە (٦٠) ملیۆن دینار لە سەنتەری پارێزگەکان و قەزا و ناحیەکانیان لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوەی رێژەی دیاریکراو بۆ ساڵانی خانەنیشن و بڕیارەکە لەرۆژی دەرچوونی جێبەجێدەکرێت و بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانیشی، ئەنجومەنی وەزیران چەند راسپاردەیەکی پەسەندکرد.