عیراقعیراق

سودانی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەوە و گفتوگۆکرا لەبارەی کێشەکانی پڕۆسەی پەروەردە و پێشنیازی پەرلەمانتاران بۆ پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە و فێرکردن.

سودانی رایگەیاند، پارێزگاکانی عێراق پێویستیان بە ھەشت ھەزار قوتابخانەیە کە دروستکردنیان چەند ساڵێک دەخایەنێت، بەڵام لە بودجەدا چارەسەر و رێگە چارەی بۆ دیاریکراوە، ئەوەش لە رێگەی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان و بەشداری پێکردنی کەرتی تایبەت.

ھەروەھا سەباح حەبیب ئەندامی لیژنەی پەروەردە رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا جەختیکردووەتەوە لەسەر گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بۆ سەر ناوەند، لە وەڵامدا سەرۆک وەزیران وتوویەتی ئەوان رەزامەندیان لەسەر ئەو بابەتە داوە و لە جێبەجێکردندایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری جەختیان لە بەھێزکردنی دەسەڵاتی دادوەری و سەربەخۆیی دادگاکان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ کردەوە و ھەردوولا دەستووریان وەک بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا ناوبرد.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە رێککەوتنێکی یەکجارەکی و نیشتمانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان  بەشێوەیەک مافی ھەموولایەک پارێزراوبێت و ئەنجوومەنی باڵای دادوەریش رۆڵێکی کاریگەر و ئەرێنی لەو نێوەندەدا بگێڕێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەقید کاروان خۆشناو، وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوری عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تا ئێستا کاتی راگەیاندنی ناوی ئەو کەسانە دەستنیشان نەکراوە کە لە پاسەوانی سنور دادەمەزرێن، بەڵام زانیارییان پێگەیشتووە بەناوی دامەزراندنەوە فێڵ لە ھاووڵاتییان دەکرێت و ماوەی چەند رۆژێکە چەند کەسێک پەیوەندیی دەکەن بەو کەسانەی کە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە و پێیان دەڵێن بڕە پارەیەک بدەن ناویان لە لیستی دامەزراندن دێتەوە. وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنووری عێراق داوا لە ھاووڵاتیان دەکات ھیچ کەسێک پارە بە ئەو کەسانە نەدات.

وتیشی، حکومەتی عێراق ٢٦٢١ کەس دادەمەزرێنێت، بەڵام لە سەرانسەری وڵات دوو ملیۆن و ١٨٢ ھەزار کەس لینکەیان پڕکردووەتەوە و دوای تەواوکردنی رێکارەکان لەلایەن دەستەیەکی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆوە پەیوەندیی بەو کەسانەوە دەکرێت کە کۆدیان بۆ ھاتووەتەوە و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد مەزھەر جبوری پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی سیادە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ھاوپەیمانەکەیان پشتیوانی دەکات لە ھەموارکردنەوەی دەستور و گۆڕینی ھەندێک ماددەی دەستوری کە لە پێناو پەرژەوەندی ھاوڵاتیانی عێراق بێت.

وتیشی ، لە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی لیژنەیەکی نوێن لە نێو ئەنجومەنی نوێنەراندا لە پێناو ھەموارکردنەوەی دەستور، بەڵام ئەگەر بێت و ئەمجارەش بریاری ھەڵبژاردنی پێشوەختە بدرێت فریای ھەموارکردنەوەی دەستور ناکەون.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاند، لە ئەگەری تەواوکردنی ئەم خولەی پەرلەمان دەتوانرێت دەستور و یاسا ھەموارکراوەکانی بھێنرێتە پەرلەمانی عێراق و دەنگی لەسەر بدرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارەکەدا کە لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە دواپێشھاتە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکان دا و یەکخستنی ھەوڵەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکان دووپاتکردەوە.

ھەروەھا سەرۆک کۆمار  سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی بەردەوامی ڕاوێژ و ھەماھەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بەلێکتێگەیشتنێکی ڕاستەقینە و دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور و قانون و بەرژەوەندی وڵات،  وتیشی، عێراقییەکان چاوەڕێی دەستکەوتی گرنگن بەتایبەت پەسەندکردنی بودجە و یاسای نەوت و غاز بەو پێیەی پەیوەندی راستەوخۆیان بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە رێگەی چەند تیمێکەوە تەنھا لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ٧٥ ھاوڵاتی عێراقییان لەو ناوچانە رزگارکردووە کە بەھۆی بومەلەرزەکەوە وێران بوون، تائێستاش زیاتر لە ٢٠٠ ھاووڵاتی عێراقی رزگارکراون و لە ئەنقەرەش دوو شوێنیان کردووەتەوە بۆ مانەوەیان تا ئەو کاتەی بەڵگەنامەکانیان بۆ ئامادە دەکرێت و دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق، چونکە ژمارەیەکی زۆریان بەڵگە و ناسنامەکانیان بەھۆی بومەلەرزەکەوە ونبووە.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا ھاتووە، تائێستا لەوە دڵنیابوونەتەوە کە ٨ ھاوڵاتی عێراق لە بومەلەرزەکەی تورکیا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش بێسەروشوێنن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی لە پەراوێزی سەردانەکەی وەفدی عێراق بۆ ئەمریکا، لە واشنتۆن لەگەڵ مەحمود محێدین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی نەختی نێودەوڵەتی کۆبوووەتەوە و تیایدا باس لە رێکارەکانی بانکی ناوندی و حکومەتی عێراق کراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕی دراو و چارەسەرکردنی کێشە دارایی و بانکییەکان، عەلی عەلاق جەختیکردوەتەوە، ھەموو رێکارانەی لە عێراق گیراونەتەبەر بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بووە، بەتایبەتیش رێگریکردن لەھاوکاری دارایی بۆ تیرۆریستان و سپیکردنەوەی پارە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی نەختی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە، لە ھەر بوارێکدا عێراق پێویستی بە ھاوکاری سندوقی نەختی نێودەوڵەتی ھەبێت بەتایبەتیش چارەسەرکردنی کێشە دارایی و بانکییەکانی، ئامادەن ھاوکاری بکەن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن ئەوەی راگەیاندوە، کە لە بارەی کێشەکانی دانەوەی قەرزەکان بە کۆمپانیاکانی رووسیا لەگەڵ ئەمریکادا قسەیان کردوە و ئەوەیان پێ راگەیاندوو کە دەبێت لەگەڵی سیستمی نێودەوڵەتییەوە کار بە سیستمی دارایی عێراق بکەن، چونکە بە مامەڵە لەگەڵ رووسیا کێشە بۆ سیستمی بانکیی عێراق دروست دەبێت و ئەوانیش نایانەوەێت بانکی ناوەندی عێراق و بانکەکانی تر دووچاری گرفت ببن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق رایگەیاند، دوای بڵابوونەوەی دەنگۆی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکانی تورکیا لەدوای بومەلەرزە وەک رێکارێکی خۆپارێزی، بەدواداچوونی جدیان کردووەو تا ئێستا ھیچ ئاماژەیەکی زیادبوونی ئاوی ھەردوو رووباری دیجلەو فورات نیە.

دووپاتیشیکردەوە، دۆخی بەنداو و عەمبارەکانی ئاو زۆر دڵنیاکەرەوەیە و شوێنی پێویستیان ھەیە بۆ کۆکردنەوەی ھەر بڕە ئاوێک کەلە تورکیاوە دێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، سودانی لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ یەکێتی ژورە بازرگانییەکان و بانکەکان پێشھاتە ئابووریەکانی عێڕاق و بەھای دۆلار و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی بانکی ناوەندی تاوتوێکردووە.

سودانی جەختیشیکردەوە، حکومەت و سەرجەم لایەنە تایبەتمەندەکان بەتوندی روبەڕووی ھەموو ئەو کەسانە دەبنەوە کە دراو بە قاچاخ دەبەنە دەرەوە و یاری بە بەھای دراو دەکەن و دەیانەوێت رێگری لەبەردەم چاکسازیی دروستبکەن.

سودانی وتیشی ، ئەوەی گرەو لەسەر گەڕانەوە بۆ دواوە دەکات و دەیەوێت کاری قاچاخچێتی بکات و یاسا و رێنماییەکان پێشێل بکات دەدۆڕێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە کۆبوونەوەی فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوەو ئاماژەی بەوەکردوە، ھەردوو وەزیر سەبارەت بە لایەنی ئابوری  رێککەوتنی چوارچێوەی کاری ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکایان کۆبوونەتەوەو ئەنتۆنی بلینکن جەختی کردۆتەوە لەسەر گرنگی کارکردنی پێکەوەیی ھەردوو وڵات بۆ بەرەپێشبردنی ئابوری عێراق بەجۆرێک گۆڕانکاری لە ژیانی ئابوری خەڵکی وڵاتەکەدا دروست بکات .

ھەروەھا لە بواری کارەبا و وزە، بلینکن بە پێویستی زانی عێراق لە بواری وزەدا سەربەخۆ بێت، پشتیوانی وڵاتەکەشی لەو ڕوەوە دووپاتکردەوە.

لەبەرامبەردا فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق سوپاسی ھاوکاری و پشتیوانییەکانی ئەمریکای کرد لە جەنگی دژ بە داعش و جەختیکردەوە لە کارکردنی پێکەوەیی بۆ بونیادنانەوەی ئابوری وڵات بە پشتیوانی ئەمریکا و کۆمپانیاکانی .

دووپاتیشیکردەوە، عێراق پشتیوانی بە پاڵپشتی ئەمریکایە لە بوارە جیاوازەکاندا و ھەماھەنگییەکانیان پێکەوە بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ "رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامدا و ماتەمی و ھاوخەمی خۆی بۆ گەلی تورکیا و کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی چەند رۆژی رابردوو دەربڕی و ھیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.

 ھەروەھا ھاودەنگیی حکومەت و گەلی عێراقی بۆ گەلی تورکیا دووپاتکردەوە لەو دۆخە کارەساتبارەی ھاتۆتەپێشەوە. 

 لە بەرامبەردا سەرۆک کۆماری تورکیا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری عێراق و گەلی عێراق کرد بۆ  ھاوسۆزییان لەبەرامبەر کارەساتی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەکرد، کارنامەی ئێستای حکومەتی عێراق قبوڵکراوە و پێشوازی لێکراوە، جدیەتێک ھەیە بۆ جێبەجێکردنی.

وتیشی: لەبارەی ھەرێم و بەغداد پێموایە ناکۆکیی و ململانێ لاوەکییەکان ئەنجامی ئەرێنیان لێناکەوێتەوە، لەئێستادا پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغداد باشن و ھەوڵی پتەوکردنی دەدەین، کێشەش ھەیە و ھەوڵی چارەسەرکردنیان دەدەین، لە ئێستاشدا ھەرێم و بەغداد ئامادەن بۆ چارەسەری کێشەکان.

سەرۆک کۆماری عێراق باسی لەوەشکرد، پێویستە لە سێ مانگی داھاتوودا پڕۆژە یاسای نەوت و گاز تەواو بکرێت بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن، ھەردوو حکومەتی ھەرێم و بەغداد و تەنانەت ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە جدییەوە کاردەکات بۆ چارەسەری کێشەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خنوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ شێخ محەمەد زاید ئاڵ نھیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سودانی ئامادەیی حکومەتی عێراق دەربڕی بۆ ھاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا و بنیادنانی ئابووری ھاوبەشی نایاب کە سوودبگەیەنێت بە ھەردوو وڵات.

ھەروەھا سەرۆکی ئیمارات جەختیکردەوە کە میرنشینی یەکگرتووی ئیمارات خوازیارە پەیوەندییەکی نایابی لەگەڵ حکومەتی ئێستای عێراق ھەبێت، بۆ ھاریکاری زیاتر و بنیادنانی ئابوورییەکی بەھێز.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدی باڵای عێراق کە پێکھاتوە لە وەزیری دەرەوە و وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی و ژمارەیەک لێپرسراوی تر بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بەھای دینارو رێکارەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر عێراق گەیشتە واشنتۆن و یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەنجامدا، دواتریش لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وەفدی عێراق جگە لە  ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی و وەزارەتی گەنجینە لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەمریکاش کۆدەبێتەوە، ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکانیش پرسی بەھای دینار و رێکارەکانی وەزارەتی گەنجینە و بانکی فیدراڵی ئەمریکان کە بەرامبەر عێراق گرتوویانەتەبەر. 

سەردانی وەفدی عێراق بۆ ئەمریکا تەواوکاری ئەو کۆبوونەوانەیە کە رۆژی پێنج شەممە و ھەینی رابردوو، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە ئیستەنبوڵ لەگەڵ براین نیلسۆن یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئەنجامیدان.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، وەفدەکەی عێراق لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی و چەند لێپرسراوێکی تری عێراقی پێکدێن. 

لە رۆژی پێنجشەممەوە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ "ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و ھەروەھا ژووری بازرگانی ئەمریکا دەستپێدەکەن، کۆبوونەوەکانیش تا رۆژی سێشەممەی ھەفتەی داھاتوو بەردەوام دەبن.
پرسی بەھای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و ئەو رێکارانەی وەزارەتی گەنجینە و بانکی ناوەندی ئەمریکا بەرامبەر عێراق گرتوییانەتە بەر، ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکانن.

ھاوکات رێککەوتنی ستراتیژی نێوان بەغداد و واشنتۆن و پەیوەندییە  دوو قۆڵییەکان و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیاش تاوتوێدەکرێن،  چونکە عێراق قەرزی روسیای لەسەرە و دەیەوێت ھاوشێوەی بەخشینی بەرامبەر ئێران دەرچەیەکی یاسایی بدۆزێتەوە بۆ دانەوەی قەرزەکانی بە روسیا. کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدادیش بەشێک دەبن لە گفتوگۆکان.

ئەو وەفدەی عێراق یەکەمین وەفدە لەو کاتەوەی "محەمەد شیاع سودانی" بووەتە سەرۆک وەزیران بچێتە واشنتۆن، سەردانەکەش بۆ ھەردوو وڵات بە گرنگ و ھەستیار دەزانرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...274275276277278...458