عیراقعیراق

شیروان دوبەردانی سەرۆکی لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی رەسمی راگەیاندوە، چاوەڕوانی ڕەشنوسی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانن لەسەر بنەمای رێککەوتنی نێوان لایەنەکان.

وتیشی، ئەستەمە لەمانگی ١٠ی ئەمساڵدا ئەو ھەڵبژاردنە بکرێت، چونکە تائێستا لایەنە سیاسییەکان رێکنەکەوتوون و یاساکانی کۆمیسیۆن و ھەڵبژاردنیش ھەموارنەکراونەتەوە.

لای خۆیەوە، محەمەد شەمەری پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە، تائێستا ھیچ جۆرە رێککەوتنێک لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان نەکراوە کە بە سانت لیگۆ یان تێکڕا یاخود فرەبازنەیی بێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد وەندی سەرکردە لە ھاوپەیمانی نەسر کە حەیدەرعەبادی سەرۆکایەتیی دەکات رایگەیاندووە، حکومەتی ئێستایی عێراق لە بەردەم ئاستەنگی زۆردایە و پێشتر ھاوپەیمانی نەسر بە ئاشکرا وتویەتی بەشێک نییە لە ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بەڵام ئامادەی ھەموو جۆرە ھاوکارییەکی حکومەتە لەو بابەتانەی گرنگ و پێویستن.

وتیشی، ھەر جۆرە کێشە و ناکۆکییەک لەناوخۆی ھاوپەیمانییەکان، کاریگەری خراپی لەسەر ئەدای حکومەتی عێراق دەبێت و لە ئێستاشدا کێشە و ناکۆکی تەنھا لە ناوخۆی سوننەکاندا نییە، بەڵکو ناکۆکی لە نێوماڵی شیعەشدا ھەیە لەسەر زۆر بابەت کە تائێستا چارەسەر نەکراون، داواش لەھەموو لایەنەکان دەکەن بەرژوەندییە نیشتیمانییەکان لە پێشینەی کارەکانیان بێت و بگەڕێنەوە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولسەلام حەسەن پسپۆڕی ئابووری عێراق رایگەیاندووە، پابەندبوونی سەرۆکایەتیی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی لە عێراق بە ھەندێک بڕیار و رێنمایی تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی خانووبەرە و باڵەخانە بازرگانییەکان لەسەر بنەمای ڕووبەری زەوی دیاریکراو، بووەتە ھۆی بەھەدەردانی داھاتێکی زۆر.

وتیشی، ئەو جۆرە کارکردنەی شارەوانییەکان وایکردووە داھاتێکی زۆر بەھەدەر بدەن کە دەگاتە ٩٠ ملیار دینار لە مانگێکدا، کە پێویستە حکومەت لەسەر نەخشەی خانووبەرە و باڵەخانە بازرگانییەکان پارە وەربگرێت نەک لەسەر روبەری زەوی، چونکە بەزۆری ئەو ڕوبەری زەوییەی مۆڵەتی بۆ وەردەگیرێت، دواتر دابەش دەکرێت و چەند خانوو و باڵەخانەیەکی لەسەر دروست دەکرێت.

بەوتەی ئەو پسپۆڕەی بواری ئابوری، ئەگەر حکومەت شێوازی کارکردنی شارەوانییەکان تەنھا لە پێدانی مۆڵەتی خانوو و باڵەخانە بازرگانییەکان ڕێکبخاتەوە، مانگانە ٩٠ ملیار دیناری بۆ دەگەڕێتەوەو دەتوانێت چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری پێئەنجام بدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ سعودیە، لەگەڵ عەبدولعەزیز بن سعود وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە لێکتێگەیشتنێکیان لە بواری ئەمنیدا ئیمزاکردووە کە لەماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا و تائێستا رێککەوتنێکی بەھێزی ئەمنی لەو جۆرە لە نێوان ھەردوو وڵاتدا ھاوشێوەی نەبووە.

راشیگەیاندووە، رێککەوتنەکە تەواوی بواری ئەمنی دەگرێتەوە وەک ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگری و ئەمنی و کاری ھاوبەش بۆ روبەڕوبوونەوەی بازرگانان و بەکارھێنەرانی ماددە ھۆشبەرەکان و رێکخستنەوەی ھێزەکانی ھەردوولا لەسەر سنورە ھاوبەشەکانی نێوانیان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری مانگی یەکی ئەمساڵی سەبارەت بە دۆسیەی ھاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، ژمارەی ھاوسەرگیری نوێ لە مانگی کانونی دووەمی ڕابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٦ ھەزار حاڵەتی ھاوسەرگیری.

ھاوکات حاڵەتەکانی جیابوونەوە ٦٤٣٣ حاڵەت بووە، واتە لە ھەر رۆژێکدا نزیکەی ٢١١ حاڵەتی جیابوونەوەی ھاوسەران لە عێراق تۆمارکراوە.

 ھەر بە پێی ئامارەکە پارێزگای بەغداد لە ریزبەندنی یەکەمدایە و دوای ئەوەیش پارێزگاکانی نەینەوا و دیالە دێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دوای گەیشتنی سێ فڕۆکەی ھاوکاری بە فڕۆکەخانەی لازقیە لە سوریا، کۆی ھاوکارییەکانی عێراق بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا گەیشتووەتە ٥٠ فڕۆکە، لەو ژمارەیەش ٢٤ فڕۆکە گەیشتوونەتە دیمەشق و حەلەب لە سوریا کە ١٢٦.٥ تۆن ھاوکارییان پێبووە و ٢٦ فڕۆکەش گەیشتوونەتە پارێزگای غازی عەنتاب لە تورکیا کە ١٣٦.٥ تۆن ھاوکارییان گواستووەتەوە بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی ئەو وڵاتە.

ئاژانسی سانای رەسمی سوریاش بڵاویکردووەتەوە، لە سەرەتای بومەلەرزەکەوە تائێستا زیاتر لە ٣٠ وڵاتە ھاوکارییان رەوانەی سوریا کردووە کە ١٥٠ فڕۆکە بوون و گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەب و لازقیە.

رێکخراوی تەندروستی جیھانیش داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە ٨٤.٥ ملیۆن دۆلار کۆبکرێتەوە بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ سوریا و تورکیا کە زۆر پێویست بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی بومەلەرزەکەی ئەو دوو وڵاتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دیوانیە رایگەیاند، تیمەکانیان تەرمی پێنج ئەندامی خێزانێکیان دەرھێناوە کە یەکێکیان منداڵە، تەرمەکان لەژێر سەقفی خانووە رووخاوەکەدا بوون لە گەڕەکی وەحد لە سەنتەری پارێزگای دیوانییە، خانووە رووخاوەکە یەک نھۆم بووەو لە خشت و شیشی کۆن دروستکراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تیمەکانیان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکەو دوای ھەڵدانەوەی سەقفە رووخاوەکە پێنج تەرمیان دەرھێناوەو رادەستی پزیشکی دادیان کردوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بارزگانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەی  پرۆژەیەکی ئامادەکردووە بۆ سەرلەنوێ کردنەوەی کۆمەڵگەکانی ھەرەوەزی بە مەبەستی فرۆشتنی کاڵا بنەڕەتییەکانی وەک  گۆشت و مریشک و شیرو ئاردی سفر بە نرخی تێچوو بە خێزانە ھەژار و کەمدەرامەتەکان.

وتیشی، ماددە سەرەکییەکانی سەبەتەی خۆراک بۆ ماوەی ٨ مانگ دەستبەرکراوەو  بەردەوامیشن لە ھاوردەکردنی ماددە خۆراکییەکان و گەیاندنی بە گەنجییەکان .

ھەروەھا ژووری بازرگانی دیالە رایگەیاند، زیاتر لە ١٣ ملیۆن کەس لە عێراق لەژێر ھێڵی ھەژارییەوەن و کردنەوەی کۆمەڵگەکانی ھەرەوەزی و فرۆشتنی کاڵا سەرەکییەکان بە دینار بە خێزانە ھەژارەکان جگەلە کۆنترۆڵکردنی نرخ لە بازاڕەکاندا خواست لەسەر دۆلار بەرێژەی لەسەدا ٥٠ کەمدەکاتەوە و رێگری دەکات قۆرغکاری و یاریکردن بە نرخەکان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەیسەڵ نائیلی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەفدەکەی عێراق لە واشنتۆن دەیان کۆبوونەوە و دانوستانیان لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریکا کردووە بە مەبەستی رێککەوتن لەسەر جێگیرکردنی بەھای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلار و لە ئەنجامیشدا چەند رێککەوتنێک کراوە بەتایبەتی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆت و بەندانەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا خستوویەتییە سەر کەرتی بانکیی عێراق.

وتیشی، رێککەوتنەکان بەرزکردنەوەی بەھای دینار لە بەرامبەر دۆلار لە خۆدەگرێت، بەڵام بەو مەرجانەی ئەمریکا کە پێویستە عێراق جێبەجێیان بکات و دیارترینیشیان رێکخستنەوەی کەرتی بانکیی و رێگرتنی تەواوە لە بردنەدەرەوەی دۆلار لە عێراق بە قاچاخ.

عەلی فەتلاوی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتحیش رایگەیاندووە، ئەمریکا یارییەکی ناشرین بە ئابووری عێراقەوە دەکات بە مەبەستی بەدەستھێنانی ئامانجەکانی و ھەر ئەمریکاش لە پشت دابەزرینی بەھای دینارە لە بەرامبەر دۆلار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەیبەت حەلبوسی پەرلەمانتار و سەرکردە لە حزبی تەقەدوم کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، بەھۆی پابەندنەبوونی لایەنەکانی ناو ھاوپەیمانی سیادە بە رێککەوتن و خاڵ و مەرجەکانەوە، ھاوپەیمانی سیادە لە دوای ساڵێک لە پێکھێنانی بەرەو کۆتایی و ھەڵوەشانەوە دەچێت.

راشیگەیاندوە، لە کاتێکدا حزبی تەقەدوم کە ٣٧ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەران ھەیە، رازی بوو بەوەی ھاوپەیمانییەک لەگەڵ چەند لایەنێک پێکبھێنێت کە بەھەموویان ١٤ کورسییان ھەیە، بەڵام بەرەو ئەوە دەچێت بەشێکی ئەو لایەنانە لە رێککەوتنەکان بکشێنەوە و ئامانج و بەرژوەندییە کەسییەکان بە سەر بەرژوەندییە نیشتیمانییەکاندا زاڵ بێت، بۆیە مەترسییەکی جددی لەسەر ھەڵوەشانەوەی ھاوپەیمانی سیادە ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێآ رایگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەی میونخ بۆ ئاسایش لە ئەڵمانیا، لەگەڵ ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کۆبووەتەوە و داوایکردووە یەکێتی ئەوروپا ھاوکاری حکومەتی عێراق بکات لە روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان و رادەستکردنەوەی ئەو کەسانەی لەلایەن یاساوە لە عێراق داواکراون و لە وڵاتانی ئەوروپا نیشتەجێین.

سودانی داواشی کردووە کۆمپانیاکانی ئەوروپا لە سەرجەم بوارەکاندا ھان بدرێن بۆ ئەوەی لە عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا وەبەرھێنان بکەن بەتایبەتیش لە کەرتەکانی وزە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکانی ژێر دەستی گروپی تیرۆریستی داعش.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پەراوێزی کۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایش، محەمەد شیاع سودانی و ئەنتۆنی بلینکن کۆبوونەوەو تاوتوێی پەیوەندی دوو قۆڵیەکان وچۆنیەتی پەرەپێدانیان لەسەرجەم بوارەکاندا کرا. سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، پەرەپێدانی کەرتی وزەو  دامەزراندنی کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان و پەرەپێدان لە کەرتی غاز ئەولەویەتی حکومەتەکەیەتی .

وتیشی،  بونیادنانی پەیوەندی ھاوسەنگ یەکێک لە ئامانجە لە پێشینەکانیان و عێراق خواستی ھەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەھێز بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە چوارچێوەی  پێشکەشکردنی مەشق و راوێژ و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق .

لەبەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ستایشی پلانەکانی حکومەتی عێراقی بۆ چاکسازی و پەرەپێدان کرد و دووپاتیکردەوە، ئەمریکا بە بایەخەوە دەڕوانێتە رۆڵی ھەرێمی عێراق لە چەسپاندنی سەقامگیریدا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە فەرمانی محەمد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان و بە مەبەستی پاراستنی ناوچەکان و فشارخستنەسەر پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی (شمشێری حەق)یان لە ناوچەکانی جەزیرە و ڕۆژئاوای نەینەوا و سەڵاحەدین دەستپێکردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەم ئۆپراسیۆنە بەشێکە لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە کە ماوەی ھەفتەیەکە بەردەوامە و سەرجەم ھێزە ئەمنییەکان بە پاڵپشتی ھێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپای عێراق بەشدران، روونشیکردەوە، دواتر ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکان ڕادەگەیەنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمارکردنی ناو بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەوە و ئەو ھاووڵاتییانەی مەرجەکانیان تێدایە، دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

رونیشیکردووەتەوە، بێجگە لە کەسانی کەمدەرامەت، ئەو کچانەی تەمەنیان گەیشتووەتە ٣٥ ساڵ و ھێشتا ھاوسەرگیریان نەکردووە، ھەروەھا ئەو منداڵانەی دایک و باوکیان مردووە، یان باوکی مردووە و دایکی ھاوسەرگیری کردووەتەوە، لەگەڵ ئەو ژنانەی ھاوسەرەکانیان مردوون و ئەوانەشی لە ھاوسەرەکانیان جیابوونەتەوە یان دیارنەماون، مووچەیان بۆ دەستەبەر دەکرێت دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ٨٨ کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە بەقاچاغبردنی دراو بۆ دەرەوەی وڵات.

راشیگەیاندووە، رێوشوێنەکانی حکومەت بۆ ئاسانکاری چوونە ناو پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی و بڕیاری بانکی ناوەندی بۆ ڕێگریکردن لە مامەڵەکردن بە دۆلار لەلایەن دام و دەزگاکانی حکومەتەوە ھاوکاربووە لە کەمکردنەوەی خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق داواشیکرد، چارەسەری ئەو کاریگەرییانە بکرێت کە لە ئەنجامی گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لەسەر داھات دروستبووە.

وتیشی، بەرزکردنەوەی بەھای دینار و گۆڕینی بەھای ١٠٠ دۆلار لە ١٤٥ ھەزار دینارەوە بۆ ١٣٠ ھەزار دینار کاریگەری گەورەی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ دەبێت و پێویشتە وەزارەتی دارایی جارێکی تر پێداچوونەوە بە پرۆژەیاساکەدا بکات، ئەوەش وادەی ناردنی پرۆژەکە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران دوادەخات.

ھەروەھا ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران دەشڵێت، دەسکاریکردنی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار کاریگەری لەسەر سیاسەتی دارایی و داھات دروستکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...272273274275276...458