عیراقعیراق

دوای گەڕانەوەی وەفدی باڵای حکومەتی عێراق لە واشنتۆنەوە بۆ بەغداد، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەت رایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و گەنجینە و یەدەگی فیدراڵی و کۆنگرێسی ئەمریکا ڕاشکاوانە بوون و ئەنجامەکانیش زیاتر ئەرێنی بوون.

ئاشکرایکرد، لەسەر بەرزکردنەوەی بەھای دینار، ھەردوو لایەن گەیشتوونەتە میکانیزمێکی نوێ و جێبەجێکردنی پلاتفۆرمی ئەلکترۆنی، بەم نزیکانەش بەھای دینار بەرامبەر دۆلار جێگیردەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە ھەرێمی کوردستان و عێراق بەھای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ ھەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لە ئێستادا ١٥٤ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

سەرەڕای بڕیاری بانکی ناوەندی بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار، بەڵام تائێستا جیاوازی نێوان نرخی بانکی ناوەندی و بازاڕی ئازاد، لە نێوان ١٥ بۆ ٢٥ ھەزار دینارە بۆ ھەر ١٠٠ دۆلارێک.

بانکی ناوەندیی عێراق رۆژی چوارشەممە ٢١٣ ملیۆن دۆلاری خستۆتەروو کە ١١٤ ملیۆن دۆلاری بەکاش و ٩٨ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار دۆلاری بە حەواڵەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزە ئەمنییەکانی بەغداد زانیاری ھەواڵگرییان پێگەیشت کە ژمارەیەک چەکداری داعش ھەوڵدەدەن ھێرش بکەنەسەر سەردانیکەرانی مەزارگەی ئیمام موسای کازم، بۆ ئەو مەبەستەش ھێزێکی کۆماندۆ ئۆپەراسیۆنێکیان لە قەزی تارمییە لە باکوری بەغداد ئەنجامدا و شەڕ و رووبەرووبونەوە لە نێوان تیرۆریستانی داعش و ھێزەکە روویدا. 

راشیگەیاند، لە ئەنجامدا سەرجەم تیرۆریستانی بەشداربوونی شەڕەکە کوژران و لە بەرامبەردا لیوا عەممار نۆمان سەلمان، فەرماندەی فەوجی سێی لیوای کۆماندۆ و دوو لە سەربازەکانی فەوجەکە کوژران، ھەروەھا ئەفسەرێک بە پلەی ملازمی یەکەم و چوار سەربازی تریش برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"فوئاد حسێن" بە تۆڕی میدیایی عێراقی راگەیاندووە، عێراق بەردەوام دەبێت لە وەبەرھێنان لە کەرتی غازدا و لە داھاتوودا عێراق دەبێتە گەورەترین وڵات لە بەرھەمھێنانی غاز، ئەمریکاش گڵۆپی سەوزی بۆ ھەڵکردوون بۆ بەردەوامیدان بە کڕینی غاز و کارەبا لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە. 

سەبارەت بە روسیاش، وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، لە دانەوەی قەرزەکان بە کۆمپانیاکانی روسیا کە لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق کاردەکەن دووچاری ئاستەنگ بوونەتەوە.

"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق و "عەلی عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی و ژمارەیەک لێپرسراوی باڵای تری عێراقی لە واشنتۆن لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی ئەمریکا کۆبوونەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەلی عەلاق" لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ تۆڕی میدیای عێراقی رایگەیاندووە، بانکی ناوەندی پابەندە بە جێگیرکردنی بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و ھەنگاوەکانیان لەوبارەیەوە جدین و پشتیوانی ھەموو لایەنەکانیشیان وەرگرتووە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان. 

"عەلی علاق" وتیشی، دانوستانەکانیان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەرھەمدار بووە و سەکۆی ئەلکترۆنیش بۆ پاراستنی کەرتی بانکی و بانکی ناوەندی بووە لە روبەڕوبوونەوەی گرفت لە حەواڵەکردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات، ئەوەش خزمەت بە ھەموو لایەنەکان دەکات. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا دوو فڕۆکەی دیکەی ھاوکاری گەیەندراوەتە تورکیا بۆ ھاوکاریکردنی لێقەوماوان و رەوەندی عێراقی لەو وڵاتە. 

وتیشی، تائێستا بە فەرمانی سەرۆک وەزیران ٢٢ فڕۆکەی ھاوکاری گەیەندراونەتە سوریا و تورکیا، کە ١٤یان بۆ سوریا و ھەشتیان بۆ تورکیا بوون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاندوە، لە چوارچێوەی بەدواداچونەکان بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵییەکانی دارایی لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندا، لە ١٤ پڕۆژەی دروستکردنی رێگەوبان و قیرکردندا، بە بەھای ٣٦ ملیار دینار گەندەڵی کراوە.

راشیگەیاندوە، ھەمو گەندەڵییەکان لە سنوری پارێزگای دیالە ئەنجامدراون، پارەکان بە جۆرێک گەندەڵییان تیادا کراوە کە تێچووی پڕۆژەکان بە زۆر زیاتر لە تێچووی راستەقینە دیاریکراون، ھەروەھا بە بەھای ملیارێک و زیاتر لە ٢٩٢ ملیۆن دینار لە دابینکردنی پێداویستیی خوێندنگەکانی ھەمان پارێزگا گەندەڵی ئەنجامدراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، پشتیوانی لە رێکارە یاساییەکان بۆ دەرخستنی راستییەکان دەکرێت، و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیشدا ئەنجامەکان ئاشکرا دەکرێن.

لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩دا  خۆپیشاندانێکی بەرفراوان سەرانسەری عێراقی گرتەوە و ھاوڵاتیان دژی گەندەڵی و نەبوونی خۆپیشاندان رژانە سەر شەقامەکان، ھاوکات گروپێکی چەکداریش کەوتنە نێو خۆپیشاندەران و کوشت و بڕ و رفاندن و بێسەروشوێنکردنیان ئەنجامدا بەو ھۆیەوە نزیکەی ٨٠٠ خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە ٢٧ ھەزاری تریش برینداربوون.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی وڵات گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامی ھەماھەنگی و پشتیوانییەکان کرایەوە بۆ سەرخستنی کارنامەی حکومەت و ھاریکاری زیاتری ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم و عیراق لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە بەھێزترکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان و بەرئەنجامی ھەماھەنگییە سەربازی و ھەواڵگرییەکان کرد و رایگەیاند، ھەوڵەکانی رابردوومان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵک ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشکەری ھەبووە و دەبێت لە داھاتووشدا بە ھەمان رۆحییەت و سیاسەتێکی نیشتمانییەوە رووبەڕووی تیرۆر بوەستینەوە و مەترسییەکان دووربخەینەوە.

ھەروەھا سەرۆک بافڵ سوپاسی دەستەی حەشدی شەعبی کرد لەبەرامبەر پێشکەشکردنی ھاوکارییەکانیان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا و بەھاناوەچوونیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"لەما ھاشم موسەوی" بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی بەرھەمە خۆراکییەکان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، پێشنیازکراوە چەند بەرھەمێکی خۆراکی بۆ سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان زیادبکرێت، کە یەکێک لە پێشنیازەکان بریتین لە مریشک یاخود ھێلکە یان ھەردووکیان پێکەوە، بەڵام ھێشتا تاوتوێی بابەتەکە دەکەن و لە رۆژانی داھاتوودا بابەتە زیادکراوەکان بۆ سەبەتەی خۆراک دیاریدەکرێن.

وتیشی، لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان، رێکار گیراوەتەبەر بۆ سنوردارکردنی نرخ و کۆنترۆڵکردنی نرخەکان لە بازاڕەکاندا. 

بە وتەی "لەما ھاشم"،  ئەو بابەتە خۆراکییانەی زیاددەکرێن سەرجەم ئەو ھاووڵاتیانە دەگرێتەوە کە کۆبوونی خۆراکیان ھەیە. 




 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازم توکی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز و سەرچاوە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە، لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەراندا جوڵەیەکی جددی پەرلەمانتاران ھەیە بۆ یەکلاکردنەوە و پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم رێگاکان کراوەن و پەرلەمانتاران بەچڕی کاری لەسەر دەکەن.

وتیشی، بۆ یەکلاکردنەوە و پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوەی باش لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق ھەیە کە پەسەندکردنی یاساکە دەبێتە چارەسەرێکی ریشەیی بۆ ناکۆکییەکان لەسەر سەرچاوە سروشتییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، دوای تەواوبوونی کارەکانی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی بۆری گواستنەوەی غاز لەناو خاکی ئێران کە ١٢ رۆژی خایاند، ھەناردەکردنی غاز لەو وڵاتەوە بۆ عێراق دەستیپێکردووەتەوە کە بۆ بەرھەمێنانی کارەبا بەکاری دەھێنن.

وتیشی، عێراق بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا رۆژانە پێویستی بە ٢٥ تا ٣٠ ملیۆن پێ سێجا غاز ھەیە، بەڵام لە رۆژی سێ شەممەی رابردووەوە حکومەتی ئێران رۆژانە ٧ تا ١٠ ملیۆن پێ سێجا غاز بۆ عێراق ھەناردە دەکات، ئەوەش بڕێکی زۆر کەمە و کاریگەری زۆری لەسەر کەمبوونەوەی کارەبا دروستکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدون لامی ئەندامی لیژنەکە ئاشکرایکرد، بەپێی پرۆژە یاساکە، دۆسیەی دەرھێنانی نەوت سەر بە حکومەتی فیدراڵییە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی رێککەوتنی کردووە بۆ دەرھێنانی نەوت بەبێ ئەوەی بگەرێتەوە بۆ حکومەتی ناوەندی.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت بڕیار بدرێت لەبارەی چۆنێتی ئیدارەدانی دۆسیەکە و پێویستە چارەنووسی گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێم یەکلایی بکرێنەوە، ئەو ناکۆکییەش تا ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە.

لای خۆیەوە، کازم تورکی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەراندا جوڵەیەکی جددی پەرلەمانتاران ھەیە بۆ یەکلاکردنەوە و پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم رێگاکان کراوەن و پەرلەمانتاران بەچڕی کاری لەسەر دەکەن.

وتیشی، بۆ یەکلاکردنەوە و پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوەی باش لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق ھەیە کە پەسەندکردنی یاساکە دەبێتە چارەسەرێکی ریشەیی بۆ ناکۆکییەکان لەسەر سەرچاوە سروشتییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"موعین کازمی" رایگەیاند، رەشنوسی کۆتایی پڕۆژەیاسای بودجە زیاتر لە مانگێکە کۆتایی ھاتووە، بەڵام بەھۆی چەند گۆڕانکارییەک کە بگونجێت لەگەڵ پڕۆگرامی حکومەت و بەرزکردنەوەی بەھای دینار وایکرد وەزارەتی دارایی و پلاندانان پێداچوونەوەی پێدا بکەن. 

وتیشی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیە بۆ وەرگرتنی پڕۆژەیاساکە و تاوتوێکردنی، پێشبینیش دەکەن کۆی بودجە بۆ ئەمساڵ بگاتە ١٦٥ بۆ ١٧٠ ترلیۆن دینار، کورتھێنانیش بگاتە ٣٠ بۆ ٣٥ ترلیۆن و لە چەند رێگەیەکی جیاوازەوە چارەسەری دەکەن. 

کازمی ھیواشی خواست لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژەیاساکە پەسەند بکەن و لەسەرەتای مانگی نیسانەوە دەستبکرێت بەجێبەجێکردنی. 

سەبارەت بە ناکۆکییەکانیش لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتی، دەبێت ئەو ناکۆکییانە لەڕێی شەفافیەتەوە چارەسەر بکرێن و ناکۆکییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لەڕێی دانوستانە بەردەوامەکانەوە بەمزووانە کۆتاییان دێت.

ھاوکات "رائید مالکی" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران وتی، چوار مانگ بەسەر پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا تێپەڕیوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە لە ناردنی پڕۆژە یاسای بودجە، کە لە ئەولەویاتی کارەکانیان دایانناوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە بریارێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق بری ٢٧٢ ملیار دینار بۆ جوتیارانی ھەرێم خەرجکرا، پێشوتر بڕیاردرابوو شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێم بۆ ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ بنێرێت و ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت، دوای ئەوەی ھەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵایان کردووە بڕیارەکە دراوە.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ١٢ی١٢ی٢٠٢٢ نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و سەرجەم ئەو بەڵگە و دۆکیۆمێنتانەی ھاوپێچ کردووە کە بڕیار بووە وەزارەتی بازرگانی شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێم بۆ ساڵانی ٢٠١٢ تا ٢٠١٦ خەرج بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دەزگاکەیان بەردەوامە لە گەران بەشوێن ئەو کەسانەی یاسا دەشکێنین، بەتایبەتیش ئەو کەسانەی دراو دەبەنە دەرەوە وڵات و زیان دەگەیەنین بە بژێوی ھاوڵاتیان و نرخی بەھای دراوی نیشتمانی .

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارێکیان بەناوی " رامی حەسەن ناسر" دەستگیرکردوە کە گەورەترین قاچاغچی بردنە دەرەوەی دۆلارەبووە لە عێراقەوە بۆ دەرەوەی سنورەکان.

لای خۆیەوە، دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ١٠ کەس بە تۆمەتی قاچاغچێتی بەدۆلارەوە دەستگیرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...273274275276277...458