عیراقعیراق

فەیسەڵ نائلی ئەندامی لیژنەی دارایی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەرەتای مانگی داھاتوو، حکومەت پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات، ھەوڵیش دەدات بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم خاڵە ناکۆکەکانی نێوان حکومەتی عێراق و ھەرێم، بەر لەوەی پڕۆژە یاساکە رەوانە بکات. 

ئەحمەد فەواز، ئەندامی لیژنەی یاساییش دەڵێت، ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیە بۆ تاوتوێکردن و پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە. 

جەختیشیکردەوە، لە گرنگی پەسەندکردنی لەپێناو خزمەتکردنی ھاووڵاتیان، جێبەجێکردنی پڕۆژە راگیراوەکان. 

وتیشی، ئەنجومەنی نوێنەران، دەسەڵاتی زیادکردن و ھەموارکردنی بڕگەکانی پڕۆژەیاساکەی ھەیە، کوتلە سیاسییەکانیش لێکتێگەیشتنی زۆریان کردووە بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی عێراق و ھەرێم. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مەحمود حیانی" بە "عەرەبی جەدید"ی راگەیاند، تا ئەم ساتە ھیچ رێککەوتنێکی سیاسی نییە سەبارەت بە ھەموارکردنەوەی بەشێک لە بڕگەکانی دەستور، ئەگەرچی پێویستی زۆری بە ھەموارکردنەوە ھەیە بۆ کۆتایھێنان بە قەیرانەکان. 

وتیشی، ھەموارکردنەوەی دەستور بەبێ رێککەوتنی سیاسی ناکرێت و پێویستی بە راپرسی گەل ھەیە، چونکە ئەگەر سێ پارێزگا رەتیبکاتەوە ھیچ گۆڕانکارییەک روونادات. 

جەختیشی کردەوە لەوەی، دەبێت ھێزە کوردییەکان رەزامەندی لەسەر ھەمواری دەستوربدەن، ھەموارکردنەوەی بڕگەکانیشی پێویستی بە دانوستان و مشتومڕی دوورودرێژ ھەیە. 

لای خۆشیەوە،"حەسەن جبوری" ئەندامی ھاوپەیمانی سەروەری ئاشکرایکرد، ھێزە سیاسییە سونەکان دژی ھەموارکردنەوەی دەستور نین، بەڵام ھەموارکردنەوەکە دەبێت تاوتوێ بکرێت و ھەمووان رێککەوتنی لەسەر بکەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە بەشداری سەرۆکی ئەنجومەن و پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی و ئەندامی یەکێتییەکە، سبەینێ لە بەغداد ٣٤مین گۆنگرەی یەکێتی پەرلەمانە عەرەبییەکان دەستپێدەکات و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆکایەتیی کۆنگرەکە دەکات.

بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەکەش ئەمڕۆ حەنەفی جیبالی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی میسر بە یاوەری ژمارەیەک پەرەلمانتارکەیشتنە بەغداد و لە لایەن موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازیان لێکرا، لە دیدارێکدا مەندەلاوی جەختیکردەوە لە گرنگی سەرکەوتنی کۆنگرەکە و سود وەرگرتن لە ئامادەبوونی تەواوی پەرلەمانەکان بۆ بەدیھێنانی بەرژەوەندی گەلەکانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.بریار رەشید ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندییان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بانگھێشتکرد، گفتوگۆیان لەبارەی ھەوڵەکانی بانکی ناوەندی بۆ سەقامگیرکردنی بەھای دۆلار کرد.

د.بریار رەشید راشیگەیاند، پارێزگاری بانکی ناوەندی دڵنیاییداوە کە کۆبوونەوەکانیان لە ئەمریکا، زۆر ئەرێنی بووە و ھەنگاوی باشیانناوە بۆ سەقامگیرکردی بەھای دۆلار، ھەروەھا لە ھەوڵدان ئاسانکاری زیاتر بکەن بۆ پێدانی دۆلار بە ھاووڵاتیان و بازرگانان بە نرخی رەسمی، ھەوڵدەدەن رێگری لە بەقاچاغبردنی دۆلار بۆ دەرەوە بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغداد، چاویکەوت بە حسین ئەمیرعەبدوڵاھەیان وەزیری دەرەوەی ئێران ، بانگھێشتنامەیەکی لەلایەن ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێگەیشت بۆ سەردانیکردنی تاران.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە، عێراق و ئێران وەک دوو دراوسێ پەیوەندی مێژوویی ، رایەڵەی ھاوبەش پێکەوەگرێیداون، دەتوانن رۆڵیان ھەبێت لە بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

ھەروەھا سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە ھەڵوێستەکانی ئێران، وەستانی لە پاڵ گەلی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکان، پشتیوانیکردنی گەلی کورد دوای کیمیابارانی ھەڵەبجە و ئەنفال و دواتریش لە جەنگی دژ بە گروپی تیرۆریستی داعش.

لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە لە ھەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردنی ھەوڵەکانی عێراق لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تورکی عەتبی، سەرکردە لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالکی سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی بەدواداچونەکانیان بۆ ئەو تیرۆریستە عێراقییانە و کەسوکارەکانیان، کە تائێستا لە کەمپی ھۆل ماونەتەوە، لە ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوریای دیموکراتدان، بۆیان دەرکەوتووە لەئێستا ھێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرقاڵی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی زیاتر لە ھەزار و ٦٠٠ تیرۆریستی عێراقی و ژن و منداڵەکانیان لەو کەمپە.

وتیشی، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دەیانەوێت ئەو تیرۆریستانە، ژن و منداڵەکانیان بگەڕێنێتەوە، بە ھەر رێگەیەک بێت دادگایی بکرێن، چونکە مانەوەیان لەو کەمپە وەک بۆمبێکی چێندراو وایە، لە ھەرکاتێکدا بێت دەتەقێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بانکی ناوەندی عێراق رەزامەندی داوە کە لە پارێزگاکانی عێراق بەشداربووانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بۆ پێدانی قیستی یەکەکانیان ١٣٢ ھەزار دینار بدەن لە بەرامبەر ١٠٠ دۆلار، بۆ ئەو مەبەستەش خاوەنی کۆمپانیاکان دەبێت، لە بانک خۆیان تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی بانکی ناوەندی کۆی پارەی بەشداربووانیان لە دینارەوە بۆ بکاتەوە بە دۆلار.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، قسەیان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان کردووە بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

ھاوکات پارێزگاری بانکی ناوەندی وتوویەتی، ئەو بڕیارە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بەمەرجێک خاوەنی کۆمپانیاکان رێکاری پێویست بگرنەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو کارنامەیەی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردووەتەوە، رۆژی پێنج شەممە، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کە لە حەوت تەوەر پێکھاتووە، یەکێکیان دەنگدانە لەسەر پێکھێنانی لیژنەی پسپۆڕانی تایبەت بە دیاریکردنی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق.

تەوەرێکی تری دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران، خوێندنەوەی دووەمە بۆ پێشنیازەیاسای ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان، کە لەلایەن ھەردوو لیژنەی یاسایی، ھەرێم، پارێزگاکانەوە پێشکەش کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەیەکی ئاساییان لە نوسینگەی "عەممار حەکیم" بە ئامادەبوونی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامداوە. 

راشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا گوێ لە راپۆرتی ئەو وەفدی حکومەت گیراوە کە سەردانی واشنتۆنیان کرد و میکانیزمی کاراکردنی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکاش لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھەردوو وڵات

تاوتوێکراوە. 

ھەر لە کۆبوونەوەکە "سودانی" رایگەیاندووە، پێشکەوتنی بەرچاو ھەیە لە تەواوکردنی رەشنوسی پڕۆژە یاسای بودجە و بەمنزیکانە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت. 

ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتیش جەختیکردەوە لە گرنگی پەسەندکردنی یاسا گرنگەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران، کە پەیوەندییان بە بەرژەوەندی گەلەوە ھەیە. 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژی دووشەممە موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی جەختیکردووەتەوە، کە ھەفتەی داھاتوو پڕۆژە یاسای بودجە، دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راگەیاندنی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی بڵاویانکردەوە، دوای دەستکەوتنی زانیاری ورد و پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلێک لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنین لە قەزای خورماتوو، کەسێک دەستگیرکراوە کە ھەوڵیداوە ٦٠٥ ھەزار و ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەشێوەی نایاسایی بباتە دەرەوە، پارەکەشی لە چەندین شوێنی ئۆتۆمبێلەکەی شاردبووەوە. ھاوکات دەمانچەیەکیشی پێگیراوە.

ئەو تۆمەتبارە بازرگانی دراوە و خەڵکی خورماتووە و نیشتەجێی ھەولێرە، لەچەند شارێکیش ئۆفیسی حەواڵەی ھەیە. 

ئەوە سێیەمین ھەڵمەتی لەو جۆرەیە کە لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا لەلایەن ھێزەکانی فیدراڵی عێراقەوە ئەنجامبدرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. بڕیار رەشید ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازیی و بازرگانی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر داوای لیژنەکەیان، سبەینێ بانگھێشتی "عەلی عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندیی دەکەن بۆ لیژنەکەیان، بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە بەھای دینار بەرامبەر دۆلار و ئاستەنگییەکان و رێگەچارەکان.

د. بڕیار رەشید وتیشی، لە کۆبوونەوەکەشدا داوای زیادکردنی ناوەندەکانی فرۆشتنی دۆلار بەنرخی رەسمی لە سلێمانی دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوری مالکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەڕەنسی رایگەیاند، لەداھاتوویەکی نزیکدا ھەموو کێشە و ناکۆکییەکانی لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر کۆتایی دێت و بۆئەو مەبەستەش رێگەچارەی گونجاویان ئامادەکردووە، وتیشی، رەوا نییە پێشوەخت بڕیار لە سەر حکومەتی ئێستابدرێت و پێویستە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت بکرێت، چونکە چەند مانگێکی کەمە پێکھاتووە و لەو ماوە کەمەشدا روبەڕووی کێشە و ئاسەنگی زۆر بووەتەوە.

مالکی ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە چەک تەنھا لەدەستی حکومەتدا بێت و موجامەلەی ھیچ گروپێکی چەکداری دەرەوەی یاسا ناکات، چونکە کاتێک لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا نەبوو، گێرەشێوینی دروست دەبێت و سەقامگیری سیاسیش بەدی نایەت، جەختیشیکردەوە، حکومەت بەرپرسیاری یەکەمە بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک و لێپرسینەوە لەو کەسانەی لەدەرەوەی یاسان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەلینا رۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد لە تویتێکدا رایگەیاند، بەھەموو شێوەیەک ھانی وەفدی ھەرێمی کوردستان دەدەن بۆئەوەی سەردانی بەغداد بکەن بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر بودجە و سوتەمەنی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق، خزمەت بە بەرژوەندییە نیشتیمانییەکانی عێراق دەکات و ھاکارێکی سەرەکیش دەبێت بۆ سەربەخۆیی کەرتی وزە و سەقامگیری ھەرێمیی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شەمەری پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بەرزکردنەوەی بەھای دینار لە بەرامبەر دۆلار بڕیارێکە و دەرچووە و جێبەجێش دەکرێت، ھۆکاری دانەبەزینی بەھای دۆلاریش لە بازاڕەکانی عێراق، پەیوەندی بەچەند رێکارێکی حکومەتی عێراقەوە ھەیە و ھەموو کوتلەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و لایەنە سیاسییەکانیش پشتیوانی دەکەن لە پێناو سەقامگیری بازاڕی دراو و کۆنترۆڵکردنی لەلایەن حکومەتەوە.

وتیشی، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە وردی گفتوگۆی لەسەر رێکار و رێوشوێنەکان کردووە بۆئەوەی لە چەند مانگی داھاتوودا بەھای دۆلار کەمبکاتەوە، بەتایبەتیش دوای سەقامگیربوونی بازاڕەکانی دراو لە عێراقدا، چونکە ئەم پرسە لەئێستادا کاری لە پێشینەی حکومەتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەیی نووسراوێکی بانکی ناوەندی کە ئاڕاستەی ھەموو ئەو بانکانە کراوە کە مۆڵەتیان ھەیە، پێویستە لە ئەمڕۆ دووشەممەوە بە شێوەی ئەلیکترۆنیی دۆلار بکڕن، ئەگەر نا بێبەش دەبن لەو بڕە پارەیەی کە رۆژانە بانکی ناوەندیی دەیخاتەڕوو.

بەگوێرەی نووسراوەکە کە ئیمزای عەمار خەڵەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی لەسەرە، پێویستە بانکەکان لەسەر پێگەی FITR  و بەشێوەی ئەلیکترۆنیی دۆلار بکڕن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی رەسمی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەھای یەک دۆلاری بە ھەزارو ٣٠٠ دینار دیاریکرد، جارێکی تر گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسایی بودجەی ٢٠٢٣ لە نێوان ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی دەستیپێکردووەتەوە و بەتایبەتیش بۆ ڕێکخستنەوەی ئەو کورتھێنانەی بەھۆی دابەزاندنی بەھای دۆلار لە بودجەدا دروست دەبێت.

وتیشی، داڕشتنەوەی پرۆژەیاسایی بودجەی ٢٠٢٣ لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆئەوەی یەک دۆلار بە ھەزار و ٣٠٠ دینار دیاریبکرێت کە لە سەرەتا لە پرۆژەیاساکەدا یەک دۆلار بە ھەزارو ٤٥٠ دینار دیاریکرابوو، بووەتە ھۆی دواکەوتنی ڕەوانەکردنی پرۆژەیاسایی بودجەی ٢٠٢٣ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...271272273274275...458