کۆمسیۆن: ناتوانین لەیەککاتدا ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدەین
هیوا
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمسیۆن ناتوانێت ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پێکەوە ئەنجام بدات، بەڵام لەئێستادا ئامادەکارییەکانی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکردووە.
باسی لەوەشکرد، لە ١٣ تەمموز تا ١١ـی ئاب وەک وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دیاریکراوە و لە ھەمان مانگیشدا دەرگای تۆمارکردنی حزب و کاندیدی سەربەخۆ بۆ ھەڵبژاردنەکە دەکرێتەوە.
ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن دەشڵێت، بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان راھێنان بە ٢٦٠ ھەزار کارمەند دەکرێت و بۆ سەرجەم کارەکانیشیان خشتەیەکی جێگیریان داناوە.