کۆمیسیۆن رێنماییەکانی بەرزترین خەرجی بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پەسەندکرد
رێبوار
٩ی ئابی ٢٠٢٣
بە پێی رێنماییە پەسەندکراوەکان بەرزترین خەرجی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ ھەر کاندیدێک ٢٥٠ دینارە بە لێکدانی لە ژمارەی دەنگدەرانی ئەو بازنەیەی کاندیدەکەی تێدایە و نابێت ھیچ حزب و ھاوپەیمانێتی و کاندیدێک کۆمەک و ھاوکاری کۆمپانیا بازرگانی و بانکییەکان وەربگرێت.
ھەروەھا پابەندکراون بە دانانی ژمێریاری دارایی بۆ رێکخستنی سەرجەم کارە داراییەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن و دوای ١٥ رۆژ لە دەنگدان، راپۆرتی سەرەتایی و ٣٠ رۆژ دوای راگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی، راپۆرتی کۆتایی سەبارەت سەبارەت بە خەرجییەکان پێشکەش بە کۆمیسۆن بکات و ھەر سەرپێچییەک لە یاسا و رێنماییەکانی کۆمیسۆن، سەرپێچیکار سزای دارایی دەدرێت و ئەنجامەکانی ھەڵدەوەشێنرێتەوە و بێبەشدەکرێت لە بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو.



