ماركۆ روبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە لێدوانێكی نوێدا سەبارەت بە گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵی ئێران، چەند پەیامێكی توند ئاراستەی تاران دەكات رایگەیاند، مەحاڵە كۆتایی بە شەڕ و ململانێكان لە ناوچەكەدا بهێنرێت، تا ئەو كاتەی گروپە چەكدارەكان ئێران بەردەوام بن لە هاوێشتنی مووشەك و درۆن لە خاكی عیراقەوە، یاخود بەشداری بكەن لە كارە تیرۆریستییەكاندا، هاوشێوەی ئەوەی حەماس و حزبوڵا ئەنجامیاندا.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا تیشكی خستە سەر پرسی ئاسایشی ئاوە نێودەوڵەتییەكان و رایگەیاند، هیچ وڵاتێك مافی ئەوەی نییە باج بەسەر ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەكاندا بسەپێنێت، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ گەروی هورمز.
لەكۆتاییدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی لەسەر سەروەری خاكی لوبنان كردەوە و رایگەیاند، داهاتووی لوبنان تەنها موڵكی گەلی لوبنانە، پێویستە ئەو داهاتووە لە رێگەی حكومەتە شەرعی و هەڵبژێردراوەكەی خۆیانەوە دیاری بكرێت.