پێشتریش ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند، وەزیری نەوتی عێراق بڕیاری دابینکردنی نەوتی سپی پێویست بۆ پارێزگای سلێمانی لە پێش ھاتنی وەرزی سەرما دەدات و بڕیاریشە لە ھەفتەی داھاتووەوە بەشی زیادکراوی بەنزین لە جۆری نۆرمال بە کوالیتی و نرخی پارێزگاکانی تری عێراق بگاتە سلێمانی.
وتیشی، بڕی نەوتەکە لە پانزە ملیۆن لیتر زیاتر دەبێت و پێشھاتنی وەرزی سەرما دەگاتە سلێمانی و دابەشدەکرێت.
ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بە ئامادەبوونی ١٩٩ پەرلەمانتار کۆبۆوەو خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێنج پرۆژە یاسا کرد.
ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی سێ شەممە درێژە بە کۆبوونەوەکانی دەدات و بە پێی بەرنامەی کار لە بڕگەی یەکەمدا بە ئامادەبوونی وەزیرانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو گفتوگۆ لە بارەی پلانی کشتوکاڵی بۆ وەرزی زستانی داھاتوو دەکرێت، دواتریش خوێندنەوەی یەکەم بۆ حەوت پرۆژە یاسا دەکرێت.
شەوی رابردوو لە نوسینگەی عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە شاری بەغداد، ھاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبووەوە و لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، گفتوگۆیان لەبارەی پێشھاتە سیاسییەکان و بەردەوامی کاری ئەنجومەنی نوێنەران و پێکھێنانی حکومەت کرد.
ھاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە راگەیەندراوەکەیدا، ئامادەیی دووپات کردەوە بۆ "دانوستانی جدی" لەگەڵ رەوتی سەدر، بۆ لێکتێگەیشتن لەبارەی بەڕێوەبردنی قۆناغی داھاتوو، ھەروەھا داواشی لە لایەنە کوردییەکان کرد، پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکەنەوە، یاخود میکانیزمێک بۆ ھەڵبژاردنی و خشتەیەکی زەمەنی بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە دابنێن.
ئەحمەد فەواز پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نوری مالیکی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ باسکردن لە دوایین پێشھاتە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ھەوڵەکانی پێکھێنانی حکومەت دەکات، راشیگەیاند، تائێستاش چوارچێوەی ھەماھەنگی پەیوەستبوونی خۆی بە کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپات دەکاتەوە.
ئەو کۆبوونەوەیەی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو، ھاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبووەوە و ئامادەیی بۆ "دانوستانی جدی" لەگەڵ رەوتی سەدر دووپات کردەوە.
عەبدولئیلا نائلی سەرۆکی دامەزراوەی شەھیدانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە تاوانەکانی داعش لە عێراق، کە بە "یونیتاد" ناسراوە، کۆبوونەتەوە و میکانیزمی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی داعشیان تاوتوێ کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ "یونیتاد" پشکنینی سەرەتایی بۆ سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە قەزاکانی شەنگال و تەلەعفەر لە سنووری پارێزگای نەینەوا و قەزای ھیت لە پارێزگای ئەنبار دەکەن و لە ناوچەی مەکیشیفەی پارێزگای سەڵاحەدینیش پشکنین دەکەن، بۆ جێبەجێکردنی پلانی تایبەت بە ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەمساڵدا.
عەبدولئیلا نائلی راشیگەیاند، ئەوەندەی بتوانن بەڵگە لەبارەی تاوانەکانی داعش کۆدەکەنەوە و پاڵپشتی ھەوڵەکانی وەرگرتنی مافی قوربانییەکان دەکەن.
دوای شکستی داعش، چەندین گۆڕی بە کۆمەڵ لەو ناوچانە دۆزرانەوە، کە داعش داگیریکردبوون، بە تایبەت لە سنووری قەزای شەنگال ژمارەیەک گۆڕ ھەڵدرانەوە کە رووفاتی دەیان کەسیان تێدا بوو.
موسەوی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، چوارچێوەی ھەماھەنگی لەم ھەفتەیەکدا دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار رێکدەخات لە پێناو ھەنگاونان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ.
وتیشی، لایەنە سیاسییەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران کار بۆ تێپەڕاندنی کاندیدێکی تەوافوقی دەکەن کە جێگەی رەزامەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بێت.
بەوتەی جاسم موسەوی، رەوشی گشتی لە عێراق بەرگەی دواخستنی زیاتری پێکھێنانی حکومەت ناگرێت و پێویستە کۆتایی بە چەقبەستویی سیاسی بھێنرێت.
حزبوڵای عێراق کە گروپێکی چەکداری شیعەکانە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، مستەفا کازمی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا جگە لە بەھەدەردانی سامانی گشتی و گرێبەستی بێ بایەخ لەگەڵ کۆمپانیا و وڵاتان لە چەندین بواری جیاجیادا کە ھیچ سودێکیان بۆ عێراق نەبووە، ھیچی تری نەکردووە و ھەموو کارەکانیشی تەنھا بۆ نمایش و خۆدەرخستن بووە.
راشیگەیاندووە، ھەموو ئامادەکارییەکان کردووە بۆئەوەی راستەوخۆ لە دوای پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دورخستنەوەی کازمی لەدەسەڵات، لەرێگەی یاساوە دەستگیری دەکەن بۆئەوەی سزا بدرێت و ھیچ سەرۆک وەزیرانێکی تریش نەتوانێت وەک ئەو مامەڵە و ھەڵسوکەوت بکات.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەو پێیەی ماوەی چەند ھەفتەیەکە ھێرش و بۆردومانەکان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی عێراق بەتایبەتیش ناوچە سنورییەکان زۆر زیادیکردووە و رەوشی ئەمنی سەقامگیر نییە، پێویستە گەشتیاران و ھاوڵاتیانی بەریتانیا بەھیچ شێوەیەک سەردانی شارەکانی عێراق نەکەن جگە لە ھەرێمی کوردستان کە ئەویش بۆ کاری زۆر پێویست.
راشیگەیاندوە، بەریتانیا نایەوێت بکەوێتە کێشە و ململانێوە لەگەڵ ھیچ وڵاتێکی تردا، بۆیە پێویستە ھاوڵاتیان و گەشتیارانی وڵاتەکەیان سەردانی ھەموو شوێن و وڵاتێک نەکەن، چونکە پێدەچێت بکرێنە ئامانج و بەھۆیەوە کێشە و ئاڵۆزی زۆر سەرھەڵبدات.
لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق رایگەیاندووە، لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە تائێستا ھەوڵی سەرجەم حکومەتەکان بۆ باشکردنی رەوشی کارەبا شکستیان ھێناوە و دەیان ملیاریش بۆ ئەو مەبەستە خەرجکراوە، بەڵام ئێستا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەیەوێت لەرێگەی بەستنەوەی کارەبای عێراقەوە بە ئوردن ئەو کێشەیە چارەسەر بکات، کە ئەوەش ھیچ سودێکی بۆ کارەبای عێراق نابێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر کازمی دەیویست رەوشی کارەبا لە عێراق باشتر بکات، پێویست بوو لەگەڵ کۆمپانیاکانی چین و ئەڵمانیا گرێبەستی ئیمزا بکردایە، نەک بەستنەوەی کارەبا بە ئوردنەوە، کە ئەوە تەنھا بۆ بەدەستھێنانی بەرژەوەندی سیاسییە و ھیچ سودێکی بۆ عێراقییەکان نییە و کێشەی کارەباش چارەسەر ناکات.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ شەش بڕگە لەخۆدەگرێت و دوای سوێندخواردنی چەند پەرلەمانتارێک و گفتوگۆکردن لەبارەی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان، خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پڕۆژە یاسا دەکرێت کە دیارترینیان پڕۆژە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکارانە.
رۆژی دووشەممەش جارێکی تر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ شەش پڕۆژە یاسا دەکات، کە دیارترینیان پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی دامەزراوەی شەھیدان و پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراقە.
حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا ئەرکی ھێزەکانی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق کە لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی ناتۆدا کاردەکەن تاوەکو تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ درێژبکاتەوە، بڕیاریشە رۆژی ٢١ی ئەم مانگە پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیارەکەی حکومەت بخاتە دەنگدانەوە و بە ئەگەرێکی زۆریشەوە پەسەند دەکرێت.
ئەڵمانیا ٥٠٠ راوێژکاری سەربازی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق ھەیە کە ئەرکیان مەشق و پێشکەشکردنی زانیاری ھەواڵگری و سەربازییە لەپێناو بەرزکردنەوەی توانای سەربازی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش.
ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٤ ھاوکارێکی سەرەکی ھێزەکانی پێشمەرگەیە لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش و جگەلە مەشق و راھێنان چەندین جۆر چەکی پێشکەش بە ھێزەکانی پێشمەرگە کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٠ شەوە لە چوارچێوەی ناتۆدا بەشدارە لە ئەرکی چاودێری ئاسمانی و کۆکردنەوەی زانیاری بۆ ھاوکاریکردنی پێشمەرگەو سوپای عێراق.
محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی داھاتووی یەکێتیی پەرلەمانی نێودەوڵەتی، عێراق داواکارییەکی بەپەلە پێشکەشی یەکێتییەکە دەکات، بۆ بەدەستھێنانی پشتیوانیی نێودەوڵەتی، بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق و رێگریکردن لە پێشێلکارییەکانی وڵاتانی تر و ھەروەھا راگرتنی دەستوەردانی وڵاتان لە کاروبارەکانی ناوخۆی عێراق.
ئەو داواکارییەی عێراق بۆ یەکێتیی پەرلەمانی نێودەوڵەتی،کە ١٧٠ پەرلەمانی وڵاتانی جیھان تێیدا ئەندامن، دوای ھێرش و بۆردومانەکانی ماوەی رابردووی تورکیا و ئێران، لە خاکی ھەرێمی کوردستان دێت.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاژانسی ھەواڵگری بە ھەماھەنگی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە عێراق ئۆپراسیۆنێکی تایبەتیان ئەنجامدا و لە ئاکامدا، سێ تیرۆریستی داعشیان کوشتووە، کە یەکێکیان ناوی "مەکنی ئەبو مستەفا"یە و جێگری سەربازی قاتعی کەرکوک بووە و دووانەکەی تریش یاوەری بوون. ئۆپراسیۆنەکەش لە وادی زغیتون لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامدراوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەکانی داعش و سەرکردەکانیان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بەردەوامی دەبێت.
فادی شەمەری ئەندامی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کە عەمار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، ھەرچەندە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەکەسێکی نزیک لە موقتەدا سەدر دادەنرێت، بەڵام چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان بەھەموو شێوەیەک پاڵپشت و پشتیوانی بانگەوازەکەی دەکات بۆ گفتوگۆی نیشتیمانی لە نێوان لایەنەکاندا بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان و دەستپێکردنی رێکارەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
وتیشی، کۆمەڵی نێودەوڵەتی بەھەموو شێوەیەک پشتیوانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ دەکات و ھیچ جۆرە ناڕەزاییەکیش نییە لەسەر محەمەد شیاع سودانی کاندیدی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، کۆبوونەوەکەی سبەینێ شەش بڕگە لەخۆدەگرێت و دوای سوێندخواردنی چەند پەرلەمانتارێک، گفتوگۆ لەبارەی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.
دواتریش خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پڕۆژە یاسا دەکرێت کە دیارترینیان پڕۆژە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکارانە.
رۆژی دوو شەممەش جارێکی تر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ شەش پڕۆژە یاسا دەکات، کە دیارترینیان پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی دامەزراوەی شەھیدان و پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراقە.