عیراق

تورکی جەدعان سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاندووە، لە پێکھێنانی حکومەتی نوێ و دیاریکردنی وەزیرەکاندا گرنگی تەواو بە شارەزایی و توانای کاندیدەکان دەدرێت و ھەموو وەزیرەکانیش بەپێی پسپۆڕی و شارەزاییان لە بوارەکانیاندا بۆ وەزارەتەکان دیاری دەکرێن و ھەر کەسێکیش شارەزایی لەو وەزارەتەدا نەبێت کە بۆی کاندید کراوە، رەتدەکرێتەوە.

وتیشی، بە بڕیاری چوارچێوەی ھەماھەنگی و محەمەد شیاع سودانی کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، پۆستی وەزارەتە ئەمنییەکان دەدرێن بە کەسانی بێلایەن و شارەزا و پسپۆڕی بواری ئەمنی، بۆئەوەی سەرجەم دامەزراوە ئەمنییەکان سەربەخۆ بن و پشتیوان و لایەنگری ھیچ لایەنێکی سیاسی نەبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ھاتووە، لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی عەلی عەلاوی وەزیری پێشووی دارایی، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە راسپێردرا بۆئەوەی پۆستی وەزیری داراییش بە وەکالەت وەربگرێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لەکارەکەیدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەرگرتنەوەی پۆستی وەزیری دارایی بە وەکالەت لە ئیحسان عەبدولجەبار بە ئیمزای زیاتر لە ١٥٠ پەرلەمانتار بووە، چونکە نەیتوانیوە بە باشی وەزارەتی دارایی بەڕێوەببات کە گرنگترین وەزارەتی حکومەتە و بەشێوەیەکی زۆر خراپیش مامەڵەی لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک کردووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کە میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، رۆژ لە دوای رۆژ ئێران و تورکیا لە رێگەی دروستکردنی بەنداوی نوێ و گۆڕینی رێڕەوی ئاوی روبارەکان، بەشەئاوی عێراق زیاتر کەمدەکەنەوەن کە ئەوەش زیانێکی زۆر بەئابوری عێراق و کەرتی کشتوکاڵ و گوندنشینان دەگەیەنێت بەتایبەتیش ئەو گوندنشینانەی دەکەونە نزیک ئەو روبارانەی لە ئێران و تورکیاوە دێنە ناو خاکی عێراقەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ھەوڵێکی نوێ لە رێگەی دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە دەستپێدەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو، ئەگەر سەرکەوتووش نەبوون، حکومەتی عێراق چەند رێکارێکی ئامادەکردووە بۆئەوەی لە دژی ئەو دوو وڵاتە بیگرێتەبەر، بەڵام لە نوسراوەکەدا رێکارەکان ئاشکرا نەکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ساڵێک لەمەوبەر عێراقییەکان لە ھەڵبژاردنێکی پێشوەختەدا دەنگیاندا، بەو ھیوایەی کە ئەنجامەکەی حکومەتێک بێت کە رەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی عێراق بێت، بەڵام لەو کاتەوە سەرکردەکانی عێراق نەیانتوانیووە ناکۆکییە سیاسییەکانیان چارەسەر بکەن.

راشیگەیاند، ئەمریکا پشتگیری لە دیالۆگێکی فراوان و گشتگیردەکات، بۆ دارشتنی رێگەیەکی ھاوبەش بۆ بەرەوپێشچوون و واشنتۆن دەنگی دەخاتە پاڵ دۆستە عێراقییەکانی و جەختدەکەنەوە کە توندوتیژی قبوڵکراو نییە، ھەروەھا داواش لە ھەموو لایەنەکان دەکەن رێگەی ئاشتیانە و گشتگیربگرنەبەر بۆ دەرچوون لەم چەقبەستووییە سیاسییەی ئێستا.

نێد پرایس راشیگەیاند، ئەمریکا پابەندە بە ھاوبەشیی لەگەڵ حکومەت و گەلی عێراق بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابووری و رەخساندنی ھەلی کار و گەرەنتی شکستی ھەمیشەیی داعش و بنبڕکردنی گەندەڵی و بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، بە زۆرینەی دەنگ راسپاردنی "ئیحسان عەبدولجەبار" وەک وەزیری دارایی بە وەکالەت کۆتاییپێھێندرا. 

"ئیحسان عەبدولجەبار" وەزیری نەوتی عێراقە و دوای دەستلەکارکێشانەوەی "عەلی عەلاوی" وەزیری دارایی پێشووی عێراق، ئەو پۆستەی بە وەکالەت وەرگرت.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، وەگرتنەوەی ئەو پۆستە لە "ئیحسان عەبدولجەبار" گەڕێندراوەتەوە بۆ ئەوەی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق نابێت وەزیرێک دوو پۆستی سیادی ھەبێت، کە ھەردوو وەزارەتی دارایی و نەوت سیادین. ھاوکات زۆرێک لەلایەنەکان تێبینیان ھەبووە لەسەر کارەکانی لە وەزارەتی دارایی.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەتلاوی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەگەڵ کورد رێککەوتنیان ھەیە بۆ بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە ھەفتەی داھاتوودا، ئەگەر تا ئەو کاتەش لایەنە کوردییەکان لەسەر کاندیدێک رێکنەکەون، ئەوا لە ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر یەکێک لە کاندیدەکان دەدرێت و یەکلایدەکرێتەوە.

ھاوکات محەمەد سەھیود ئەندامی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە، بەھێزترین سیناریۆ بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەوەیە کە لایەنە کوردییەکان بە دوو کاندیدەوە بێنە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران و لە ئەنجومەنەکەدا دەنگ لەسەر یەکێکیان بدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سودانی بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی راگەیاندووە، بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەرھەمھێنانی نەوت لە وڵاتانی ئەندامدا لە عێراق سەرکەوتوو نابێت، چونکە عێراق توانای بەرگەگرتنی ھەنگاوێکی لەو جۆرەی نییە.

وتیشی، بە پێچەوانەوە عێراق پێویستی بەوە ھەیە بڕێکی زیاتر نەوت بەرھەم بھێنێت و بفرۆشێت بۆ ئەوەی دووبارە ئابورییەکەی بونیادبنێتەوە کە شەڕی داعش زیانی گەورەی پێگەیاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و کارنامەی کۆبوونەوەکەش تەنھا لەیەک بڕگە پێکدێت کە ئەویش تایبەتە بە دیاریکردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق. 

کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە دوای ئەوەدێت کە رۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا، ١٧٠ پەرلەمانتار ئیمزایان کۆکردەوە بۆ ئەوەی دانیشتنێکی ئەنجومەنەکە تایبەت بکرێت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار. 

دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەھۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان، تائێستا نەتوانراوە پرسی سەرۆک کۆمار یەکلابکرێتەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادوەر جەعفەر موسەوی کە ھاوکات سەرکردەیە لە رەوتی سەدر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای بڕیارەکەی دادگای لیکۆڵینەوەی سێی کەرخ بۆ بانگکردنی نوری مالیکی و لێپرسینەوە لێی، سەبارەت بە تۆمارە دەنگییەکانی، ئەمرۆ مالیکی چووەتە بەردەم دادگا و دوای وەرگرتنی وتە سەرەتاییەکانی، دادوەر بڕیاریداوە بە کەفالەت ئازادبکرێت.

لە ماوەی رابردوودا چەند تۆمارێکی دەنگی نوری مالیکی بڵاوکراوەیەوە کە تێیدا ھێرشیکردبووە سەر ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی کە لەنێویشاندا موقتەدا سەدر ھەبوو، ئەوەش ناڕەزایی و نیگەرانییەکی زۆری لێکەوتەوە و سکاڵای لەسەر تۆمارکرا.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد مەجید ساعدی و محەمەد سامەڕایی کە دوو پسپۆڕی یاسایی عێراقین رایگەیاندووە، بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی وەزیری دارایی بە وەکالەت لە ئیحسان عەبدولجەبار نایاساییە و پێچەوانەی دەستووری ھەمیشەییە، چونکە تەنھا سەرۆک وەزیران دەتوانێت کەسێک بە وەکالەت بکاتە وەزیری وەزارەتێک و ھەر ئەویش دەتوانێت ئەو پۆستە وەربگرێتەوە، نەک ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بە زۆرینەی دەنگ راسپاردنی ئیحسان عەبدولجەبار وەک وەزیری دارایی بە وەکالەت کۆتایی پێھێندرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیەندراوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان:

ساڵێک دوای ھەڵبژاردنە بەزەحمەت دەستکەوتووەکە: ئێستا کاتی کردارە
بەغدا، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢- ساڵێک لەمەوبەر، عێراقییەکان بە ئومێدی ھێڵکاری داھاتوویەکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان. ھەڵبژاردنێکی بە زەحمەت بوو، بەھۆی فشارە گشتیەکانی خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەری وڵاتەوە ھاتە ئاراوە کە تێیدا سەدان گەنجی عێراقی گیانیان لەدەستدا و ھەزاران کەسیش برینداربوون. بەداخەوە ئەم ھەنگاوە دیموکراسییە سیاسەتی دابەشکەری بەدوای خۆیدا ھێنا و بێھیوایییەکی تاڵی گشتی بەدوای خۆیدا ھێنا.
ئەمڕۆ عێراق کاتێکی کەمی لەبەردەستدا ماوە. قەیرانی درێژخایەن ناسەقامگیری زیاتر دێنێتە کایەوە و ڕووداوەکانی ئەم دواییەش بەڵگەی ئەوەن. جگە لەوەش مەترسی لەسەر بژێوی خەڵک دروست دەکات. پەسەندکردنی بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ پێش کۆتایی ساڵ زۆر گرنگە.
لە چەند ھەفتە و مانگی ڕابردوودا ھەوڵی بێوچان درا بۆ ئەوەی ھەموو لایەنەکان دەست بکەن بە ھەنگاونان بەرەو سەقامگیری سیاسی، بەڵام بێ ئەنجام بوو. ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە چینی سیاسی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت و وشە لەگەڵ کرداردا بگونجێنێت.
پێویستە ھەموو لایەنەکان بەبێ مەرجی پێشوەختە بەشداری لە دیالۆگدا بکەن. لەڕێگەی سازانەوە دەبێت بەکۆمەڵ لەسەر دەرەنجامە سەرەکییەکان ڕێکبکەون بۆ دووپاتکردنەوەی وتەکانیان، کە خزمەتکردنی پێداویستییەکانی گەلی عێراقە و دامەزراندنی حکومەتێکی تەواو بەھێز و کاریگەرە. ئێستا کاتی کردارە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"کازمی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ساڵی رابردوو ھەڵبژاردنی پێشوەختە بەشێوەیەکی دادگەرانە و پیشەییانە بەڕێوەچوو بە شایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ھەموو چاودێرانی پڕۆسەکە. 

بە وتەی "کازمی"، دوای ساڵێک ئەو ئەزموونە سەلماندی پەنابردن بۆ سندوقەکانی دەنگدان، پێویستە ھاوتا بێت لەگەڵ باوەڕی ھێزە سیاسییە بەشدارەکان و پراکتیزەکردنی کردەی سیاسی بە گوێرەی چوارچێوە کلتورییەکان و دیموکراسییەت. 

وتیشی، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا سەرباری ھێرشە بێ ویژدانەکان، بە ھێمن و عەقڵانییەت لەسەر رێچکەیەکی جیاواز کاریانکردووە کە پەنا بۆ دیالۆگ  و ھاوکاری ھاوبەش ببەن لەگەڵ سەرجەم ھێزە سیاسییە جیاوازەکان لەپێناو بەرقەراری و ھێمنی. 

"کازمی" جارێکی تر داوای لە ھەموو لایەن و ھێزە سیاسییەکان کرد پەنا بۆ لۆژیکی دیالۆگی عەقڵانی و ھێمن و بنیاتنەر ببەن، لەپێناو چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی و بەرەوپێشبردنی چارەسەری ھەمەلایەنەی نیشتمانی، کە دیموکراسییە ساواکەیان بەھێزبکات و پاڵپشتی پایەکانی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ عێراق بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەبارەی کۆبونەوەکەوە سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند ڕۆژی ٢٠٢٢/١٠/٩  فەریق ڕوکن عەبدولئەمیر شەممەری جێگری فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی عێراق لە بارەگای فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق لە کەرکوک لەگەڵ نوێنەری عەرەبە ھاوردەکانی سنوری سەرگەران بەناوی فرحان غزال فرحان شلال )  کۆبۆتەوە.

کۆبونەوەکەش لەبارەی  زەویوزارە کشتوکاڵیەکانی سنوری سەرگەڕان بوە، نوێنەری ھاوردەکان  داوای کردوە جوتیارە کوردەکانی گوندەکانی (پەلکانە و خەرابە و شەناغە و گابرکە) ‌ی سەر بەشارەدێی سەرگەڕان لەلایەن جوتیارە کوردەکانی سنوورەکەوە تۆو نەکرێن.

زەویوزاری ئەو گوندانە موڵکی کوردن و لەمەوبەریش عەرەبە ھاوردەکان بەپشتیوانی ئیدارەی کەرکوک ھەوڵیانداوە داگیری بکەن.ھەندێ جار سوپاش ھاوکاربوە بۆ عەرەبە ھاوردەکان، کوردیش ئەو کارە بەتە عریبێکی نوێ دەزانن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەچەند مانگی رابردوودا ژمارەی کۆچکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بۆ دەرەوەی زیادیکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد،  بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستیاندایە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٢٠ ھەزار و ٨٤٦ کەس لە عێراق و ھەرێمەوە کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە، کە لەو ژمارەیە ٢٤ کەسیان گیانیانلەدەستداوە و پێنج کەسیشیان بێسەروشوێنن.

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران راشیگەیاند، بەکۆی گشتی لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، ٦٩٠ ھەزار و ٤٤٤ کەس لە ھەرێم و ناوچەکانی تری عێراقەوە کۆچیان کردووە، کە لەو ژمارەیە ٥٤١یان گیانیانلەدەستداوە و ٢٢٥ شیان بێسەروشوێن بوون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ١٧٠ پەرلەمانتار ئیمزایان کۆکردۆتەوە و داوایان کردووە رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاری کردنی سەرۆک کۆمار کۆبێتەوە. 

وتیشی، ئەو پەرلەمانتارانە داواکەیان پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە، ئەگەریش رەزامەندی دەرببڕێت، ئەوا کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە تایبەت دەبێت بە دیاریکردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشتریش ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند، وەزیری نەوتی عێراق بڕیاری دابینکردنی نەوتی سپی پێویست بۆ پارێزگای سلێمانی لە پێش ھاتنی وەرزی سەرما دەدات و بڕیاریشە لە ھەفتەی داھاتووەوە بەشی زیادکراوی بەنزین لە جۆری نۆرمال بە کوالیتی و نرخی پارێزگاکانی تری عێراق بگاتە سلێمانی.

وتیشی، بڕی نەوتەکە لە پانزە ملیۆن لیتر زیاتر دەبێت و پێشھاتنی وەرزی سەرما دەگاتە سلێمانی و دابەشدەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...247248249250251...401