عیراقعیراق

مەسعود حەیدەر بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، وەکو وەزارەتی دارایی رۆژی یەکشەممە رێنماییان داوەتە بانکی ناوەندی بۆ دیاریکردنی حیسابی ھەرێمی کوردستان و پێشبینیدەکات لە ماوەی دوو رۆژدا بانکەکان ئەو پارەیە بنێرنە سەر حسابی حکومەتی ھەرێم لە لقی بانکی ناوەندی لە ھەولێر.

جەختی لەوەشکردەوە، دەبێت چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ بابەتی مووچە بکرێت، ئەوەش بە دانانی یاسای نەوت و غاز و ھەموارکردنی ھەندێک لە یاساکانی دیکە، وتیشی، ئەگەر لە عێراقدا رێزگرتنی تەواو ھەبێت لە دەستور و یاساکان، ئەو گرفتانەی کە ھەیە لە ھەرێمی کوردستان کە لە ساڵی ٢٠١٤ وە سەریھەڵداوە، دەتوانرێت بە یەکجاری ئەم دۆسیەی مووچەیە دابخرێت تەنانەت مووچەی فەرانبەرانی ھەرێم ببێتە بەشێک لە کۆی مووچەی دەوڵەتی عێراق.

سەبارەت بەوەی کە ئایا گرەنتی ھەیە بۆ خەڵکی ھەرێم سەبارەت بەناردنی بەشە بودجە، "مەسعود حەیدەر" وتی، لە عێراق ھیچ شتێک گرەنتی نییە، بەڵام عێراق و ھەرێم ئیرادەیان ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

سەبارەت بە راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمیش وتی، پێویستە حکومەتی عێراق بەزووترین کات ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لەگەڵ تورکیا چارەسەربکات، چونکە کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر ئابوری عێراق.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازم فەیاز،ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، لە بەرژەوەندی گشتیدایە کە کورتھێنانی بودجە کەمبکرێتەوە، ئەویش لە رێگەی گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و کۆکردنەوەی سەرجەم داھاتی وەزارەتەکان کە تائێستاش بەشێکیان ناچنە خەزێنەی دەوڵەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر سیاسەتی ھەڵەی حکومەت بۆ کۆکردنەوەی داھاتە نانەوتییەکان باشتر بکرێت، دەتوانرێت داھاتی ساڵانەی دەوڵەت  ٣٠ ترلیۆن دینار زیادبکرێت.
لیژنەی دارایی پێوایە لە رێگەی جێبەجێکردنی سیستمێکی کارای گومرگ و باجیشەوە، دەکرێت کورتھێنانی بودجە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکرێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد خوزاعی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەتەکەیان پلانی فراوانی ھەیە بۆ زیادکردنی روبەڕوی کشتوکاڵ، ئەوەش کاریگەری ھەبووە لەسەر زیادبوونی بەرھەمی گەنم لەمساڵدا.

باسی لەوەشکردووە، ئەگەر بەرھەمی ئەمساڵی گەنم بەشی تێکڕای پێداویستی ناوخۆی نەکرد، رێژەیەکی سنوداری گەنم لە دەرەوە ھاوردە دەکرێت.

حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ ئەمساڵ ھەر تۆنێک گەنم بە 850 ھەزار دینار لە جوتیاران بکڕێتەوە، بڕیاریشە لە دوو ھەفتەی دوای رادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان، پارەی گەنمی جوتیاران خەرجبکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی مەرجەکان، ئەوانەی بۆ پۆستی بەرێوەبەری گشتی کاندید دەکرێن نابێت تەمەنیان لە ٥٥ ساڵ زیاتر بێت، لانیکەم بڕوانامەی زانکۆیان ھەبێت، لەگەڵ پسپۆڕییەک کە لەگەڵ سروشتی ئەرکەکانی پۆستەکەدا بگونجێت.

ھەروەک ئەو مەرجە گشتی و تایبەتانە لەبەرچاو دەگیرێن، کە یاسا تایبەتەکان بۆ ھەندێک پۆست یان پێکھاتە وەک خزمەتی زانکۆ، خزمەتی دادوەری، خزمەتی دەرەوە، داوایان لێدەکرێت.

ھەر بەپێی مەرجەکان، کاندید بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پێویستە خزمەتی ڕاستەقینەی لە فەرمانگەکانی دەوڵەت لانی کەم بۆ ماوەی ١٠ ساڵ ھەبیت، ھەروەک کاندید بۆ پۆستەکانی وەزیر، جێگری سکرتێر، راوێژکار، یان ئەوانەی پلەی ھاوشێوەیان ھەیە، پێویستە خزمەتی راستەقینەیان لە ١٥ ساڵ کەمتر نەبێت لە بوارەکەیدا.

مەرجەکانی دیکەش بریتین لەوەی دەستی باڵای نیشتیمانی بۆ لێپرسینەوە و دادپەروەری و دەستەی دەستپاکی ئەوە یەکلایی بکەنەوە کە کاندیدەکان ھیچ دۆسیەیەکیان لەسەر نییە. دەشبێت تاوانەکانی پەیوەست بە شەرەفیان ئەنجام نەدابێت و پێشوەختەش چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی زوبەیدی سەرکردە لەھاوپەیمانی فەتح کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، سەرنج و تێبینییەکی زۆر لە سەر شێوازی کارکردنی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەیە و چەند ئاماژە و بەڵگەیەکیش ھەیە کە حەلبوسی لە چەند دۆسێیەکی گەورەی گەندەڵی لە پارێزگاکانی ئەنبار و سەڵاحەدین و دیالە تێوەگلابێت.

وتیشی، ئاراستە و جوڵەیەکی سیاسی و کۆدەنگیش لە نێوان زۆربەی لایەنەکاندا دروستبووە بۆئەوەی لە دوای پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە حەلبوسی لە پۆستەکەی دوربخرێتەوە.

پێشتریش ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ و ٣٥ پەرلەمانتاری سوننە ھەوڵیاندا حەلبوسی لە پۆستەکەی دوربخەنەوە.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران، ھەر ئەندامێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بە دەنگی زۆرینەی رەھای ژەمارەی پەرلەمانتاران لادەبرێت دوای تاوانبارکردنی لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە پێشێلکردنی سوێندی یاسایی یان پێشێلکردنی دەستوور یاخود ناپاکی گەورە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا گرنگترین پرسە گشتیەکان لە وڵات بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بەداواکاری ھاووڵاتیانەوە تاوتووێکران، کەبەرنامەی حکومەت بەشێوەیەکی سەرەکی داکۆکی لەسەر کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەگرنگی تەواوکاری لەنێوان حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران و پەلەکردن لەپەسەندکردنی بودجە و  جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بەتەواوی کردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریداوە وەرزی یاسادان درێژبکرێتەوە تا ئەو کاتەی پرۆژەیاسای بودجە پەسەند دەکرێت.

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت، لە درێژەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، سێ ئەندامی لیژنەی دارایی دیاریکراون بۆئەوەی بەشدار بن لە لیژنەیەکی وەزارەتی دارایی عێراق بۆئەوەی ستراتیژی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ تا ٢٠٢٦ دابڕێژن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی باسی لەوە کردووە، کە پێویستە گفتوگۆی جددی لەسەر بودجەی بەکاربردن بکرێت و یەکلایی بکرێتەوە کە لەپرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ دیاریکراوە و بڕەکەی نزیکەی ١٣٣ ترلیۆن دینارە، بەڵام تائێستا لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند نەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی ٤ـی ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغداوە داوای لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد ھاوکاریان بێت بۆ ئەوەی کێشە سیاسییەکانی ھەرێم چارەسەر بکەن.

لەم بارەیەوە رۆژنامەی سەباح لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە، پێدەچێت لێکنزیکبوونەوەی نێوان ھەولێر و بەغداد، بوبێتە ھۆکارێک کە سودانی قبوڵکراوبێت بۆ ئەوەی دەستوەردان لە دۆسییەکانی ناوخۆی ھەرێمدا بکات.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لایەنەکان باوەڕیان وایە کاریزما و کەسایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق و توانای بۆ چارەسەری کێشەکان، دەتوانێت ھەوڵێکی سەرکەوتووبێت بۆ چارەسەری کێشە سیاسییەکانی ھەرێم.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موحسن مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی شەوی رابردووی لیژنەی دارایی و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقی کرد و تایبەت بوو بە گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە رایگەیاند، پێویستە رێکاری پێویست دابنرێت بە مەبەستی زاڵبوون بە سەر گرفت و ئاستەنگەکانی ئێستا بۆئەوەی بەززوترین کات بودجە پەسەندبکرێت و تیایدا گرەنتی شایستە داراییەکانی دامەزراندنی پلە تایبەتەکان و زیادکردنی بودجەی پارێزگاکان بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە خۆ بگرێت.

وتیشی، ھاووڵاتیانی عێراق بە سەرجەم پێکھاتەکانییەوە چاوەڕوانی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەن و لە ھیچ لایەنێکیشی قبوڵ ناکەن ببێتە ھۆی زیاتر دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە، چونکە پەیوەندی راستەوخۆی بە ژیانی رۆژانەیانەوە ھەیە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازم تەوکی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەکردووە، دوای چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ وەفدەکانی ھەرێمی کوردستان کە سەردانی بەغدادیان کرد، کێشەکان لەگەڵ ھەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەدا چارەسەرکراون، بە تایبەت دوای بڕیاری راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێم. 

باسی لەوەشکرد، کۆمپانیای سۆمۆ ھەڵدەستێت بە ھەناردەی نەوتی ھەرێم، ئەو پارەیەشی لە ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستدەکەوێت، لە بانکێکدا دادەنرێت تا بگەڕێتەوە بەغداد، بۆیە کێشەکان لەگەڵ ھەرێم چارەسەربوون. 

کازم تەوکی وتیشی، ھەوڵ ھەیە بۆ کەمکردنەوەی کورتھێنان لە پڕۆژە یاساکەدا و ھەروەھا ھەوڵدەدرێت بودجەی گەشەپێدانی ھەرێمەکان لە ٢.٥ ترلیۆن دینارەوە بۆ ٦ ترلیۆن دینار زیاد بکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمە لە کاتی سەردانەکەی بەڕێزیان هات بۆ بەریتانیا وئامادەبوونی لە ڕێوڕەسمی تاجی لەسەرنانی پادشایەتی چارڵزی سێهەم، کە تێیدا سەرۆک کۆمار بڕیاریدا بەگێڕانەوەی پارچە شوێنەوارییەکانی عێراق لە لەندەنەوە بۆ بەغدا، پاش کۆتایی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا و ڕادەستکردنی پارچە شوێنەوارەکان بە مۆزەخانەی عێراقی، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ وڵات.

لە ڕێوڕەسمەکەدا وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار، دکتۆر ئەحمەد فەکاک بەدرانی و باڵیۆزی عێراق لە بەریتانیا، بەڕێز جەعفەر سەدر و بەڕێوەبەری گشتی مۆزەخانەکانی بەریتانیا و بەڕێوەبەری گشتی مۆزەخانەی لەندەن، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە میدیاکاران و پسپۆڕانی کنە وپشکنینی عێراقی و بەریتانی ئامادە بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای زانیارییە ھەواڵگیرییەکان بە فڕۆکەی ئێف ١٦، ھێرشێکی ئاسمانیی سەرکەوتوو دژی تیرۆریستان لە زنجیرە چیای حەمرین لە سنووری دیالە ئەنجامدرا.

راشیگەیاند، لە ھێرشەکەدا ئەندامانی گرووپێکی تیرۆرستی کوژران و حەشارگەکانیان وێران کراون.

ناو بە ناو داعش لە سنووری پارێزگای دیالە جموجوڵی ھەیە، ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراقیش بەردەوام لە رێگەی ھێرشی ئاسمانییەوە حەشارگەکانیان دەکاتەئامانج.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندیی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کردووە و رایگەیاندووە، لارییان نییە لە دانانی داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە (سیتی بانک) بەڵام پێویستە یەکێک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە وردبینیکردن، وردبینی فرۆشتن و داھاتی نەوتی ھەرێم بکات.

راشیگەیاندووە، بانکی ناوەندی لایەنی سومەند نییە لە فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستان، بەڵکو لایەنی سودمەند حکومەتی ھەرێمی کوردستانە و، بەرپرسیاریشە لەوەی بە چ رێگەیەک داھاتی نەوت لەو ھەژمارە وەردەگرێتەوە. 

سیتی بانک بانکێکی ئەمریکییە و لە ساڵی ٢٠١٣وە بە ئاگاداری و لە ژێر چاودێری بانکی ناوەندیی عێراق لقی لە بەغداد کردووەتەوە کە خزمەتگوزاری دارایی پێشکەش دەکات لە پێناو گەشەپێدان و پێشکەوتنی کەرتی ئابووری.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەیبەت حەلبوسی سەرۆکی لیژنەی نەوت و سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ، بودجەی تەرخانکراو بۆ  بواری بەکاربردن و وەبەرھێنانی وەزارەتی نەوت بۆ ساڵی ٢٠٢٣  و رێککەوتنی ئیمزاکراوی نێوان ھەرێم و بەغداد سەبارەت بە یەکخستنی ھەناردەی نەوت بۆ بەندەی جەیھانی  گفتوگۆی لەبارەوەکراوەو لیژنەکەیان پشتیوانی وەزارەتی نەوت دەکات بە تەرخانکردنی دارایی  پێویست بۆ بەردەوامیدان بە کارەکانی و پەرەپێدانی پیشەسازییەکانی.

جەختیشی کردەوە، لیژنەکەیان میوانداری بەڕێوەبەرە گشتییەکانی فەرمانگەی ئابوری و کۆمپانیای سۆمۆ دەکات بۆ تاوتوێ کردنی چەند دۆسییەیەک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موعین کازمی ئەندامێکی لیژنەی دارایی رایگەیاند، رێککەوتنی کۆتایی لەسەر کەمکردنەوەی قەبارەی کورتھێنان نەکراوە بەڵام دەکرێت بگاتە ١٨ ترلیۆن دینار ، لیژنەکەشیان ھەوڵدەدات کەمکردنەوەکە پیشەییانە بێت و لە دەروازە ناپێویستەکاندا بێت. کازمی، پێشبینشی کرد پرۆژە یاسای بودجە لە مانگی ئایار دەنگی لەسەر بدرێت و لەوە زیاتر تێپەڕ نەکات.

ھاوکات جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، تا ئێستا بڕی کەمکردنەوەی قەبارەی کورتھێنان نادیارە، بەڵام نیەتێک ھەیە بۆ کەمکردنەوەی کورتھێنان، کورتھێنانەکەش ئەو وەزارەتانە دەگرێتەوە کە بودجەیەکی گەورەیان ھەیە، وتیشی، تا ١٠ ئایار ناتوانن میوانداری وەزیرەکان تەواو بکەن و پێدەچێت پەسەندکردنی بگاتە ناوەراستی مانگ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەفیق ساڵحی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کوتلەی سادقون رایگەیاندووە، بە تۆمەتی دەستبردن بۆ سامانی گشتی دەوڵەت و بەھەدەردانی، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بانگھێشت دەکەن و لەناو ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکەن لەسەر چەند دۆسێیەکی جیاواز و رێگەش نادەن سامانی گشتی بەھەدەر بدرێت.

وتیشی، دەستیان بە کۆکردنەوەی ئیمزا کردووە بە مەبەستی بانگھێشتکردنی وەزیری نەوت و دواتریش وەک داواکارییەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکەن بۆئەوەی وادەیەک بۆ بانگھێشتکردنی وەزیری نەوت دیاریبکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...250251252253254...458