عیراق

"محەمەد بەلداوی" رایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ سەپاندنی ویستی لایەنە دەرەکییەکان لە پڕۆسەی سیاسی عێراقدا سەرکەوتوو نابێت و دەبێت چارەسەری گونجاو بدۆزرێتەوە لەبری خوێنڕشتن و توندوتیژی و کوشتن. 

وتیشی، بە روونی فشاری دەرەکی ھەیە دواترینیشیان دەستوەردانی "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا بوو، لەکاتێکدا رەوشی عێراق بەرگەی فشاری زیاتری دەرەکی ناگرێت. 

ئەو ئەندامەی ھاوپەیمانی فەتح راشیگەیاند، رەوشی ئێستای عێراق دەکەوێتەوە سەر لایەنە کوردییەکان کە دەبێت بەرژەوەندی نیشتمانی بخەنە پێشەوە و خێرا بکەن لە دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و بە زووترین کات پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکەن تاوەکو دەنگی لەسەر بدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ساڵح محەمەد عێراقی وەزیرەکەی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، پێویستە فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان، "میلیشیا بێباکەکانی قەیس" و ھاوشێوەکانی کۆنترۆڵ بکات، کە جگە لە تیرۆر و پارە و دەسەڵات ھیچ نازانن.

راشیگەیاند، ئەوان لای خۆیانەوە بۆ خۆپاراستن لە فیتنە، ھەموو گرووپە چەکدارەکان لەناویاندا سەرایا سەلام لە پارێزگای بەسڕە سڕدەکەن و بەکارھێنانی چەک لە ھەموو پارێزگاکان جگە لە پارێزگای سەڵاحەدین قەدەغە دەکەن.

وەزیرەکەی سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر رێوشوێنی تر دەگرنەبەر و ترساندنی خەڵکی مەدەنی و شەڕی ناوخۆ حەرام و قەدەغەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی لە پەڕەی رەسمیی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، کارنامەی کابینەکەی ٢٣ بوار لەخۆدەگرێت، دۆسیەکانی"تەندروستی و کارەبا و خزمەتگوزاری و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و کشتوکاڵ و پیشەسازی"، دیارترین بوارەکانن.

محەمەد شیاع سودانی راشیگەیاند، جگە لە چارەسەرکردنی بێکاری، پلانی کورتخایەن و مامناوەند و درێژخایەنیان ھەیە و کاردەکەن لەسەر دابینکردنی خزمەتگوزاری و باشکردنی ئاستی بژێوی ھاووڵاتیان و رەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجان و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان.

محەمەد شیاع سودانیی تەمەن ٥٢ ساڵ و پارێزگاری پێشووی میسان، لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگیەوە کاندیدکراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دادوەری تایبەتمەند لە دادگای دووەمی لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغداد فەرمانیکردوە بە بانگکردنی پەرلەمانتارێکی خولی دووەمی ( ٢٠١٠-٢٠١٤) لەبەرامبەر بڕینی نیوەی مووچەی مانگانەی یەکێک لە پاسەوانەکانی.

رونیشیکردۆتەوە، دادگای لێکۆڵینەوە فەرمانی بانگکردنەکەی بە پێی حوکمەکانی ماددەی (٤٥٣) لە یاسای سزادانی عێراق دەرکردووە کە تایبەتە بە خراپ بەکارھێنانی موڵک و ماڵی سپاردەی کەسانی تر بۆ مەبەستی تایبەتی بە پێچەوانەی  ئەو مەبەستەی کە پێی سپێردراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەی رۆژی شەممە شەش بڕگە لەخۆدەگرێت و دوای سوێندخواردنی چەند پەرلەمانتارێک، گفتوگۆ لەبارەی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات، دواتریش خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پرۆژە یاسا دەکات کە دیارترینیان پرۆژە یاسای دەستبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکارانە.

لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەشدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ شەش پرۆژە یاسا دەکات کە دیارترینیان پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی دامەزراوەی شەھیدان و پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراقە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داتاکانی وەزارەتی زەوی و رووپێوی ئوردن، ئاشکرایان کردووە کە عێراقییەکان بە بڕی ١٢٥ ملیۆن و ١١٠ ھەزار دۆلار لە پێشەنگی لیستی کڕیارە بیانییەکانەوەن، دوای ئەویش سعودییەکان بە بڕی ٦٨ ملیۆرن دۆلار وەبەرھێنانیان کردووە.

ھەروەھا سورییەکان لە پلەی سێھەمدا ھاتوون، بە بڕی ٢٢ ملیۆن ٢٦٠ ھەزار دۆلار.

قەبارەی فرۆشتنی خانووبەرە لە ئوردن لەماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی ٣٧% زیادیکردووە لەسەر بنەمای ساڵانە و گەیشتووەتە یەک ملیارو ٩٠٠ ملیۆن دۆلار.

داھاتی حکومەتی ئوردنی لە فرۆشتنی خانووبەرە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە ٨٩ ملیۆن دۆلار بەراورد بە ٢٠١٩ بەرێژەی لەسەدا ٤٨ زیادی کردووە.

بەمەبەستی ھاندانی بازاڕی خانووبەرە ئوردن بڕیاریدا باجی فرۆشتنی خانووبەرە بەڕێژەی لەسەدا یەک کەمبکاتەوە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای بڵاوبوونەوەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق کە ئاڕاستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتەکە کراوە و  تایبەتە بە وانەی کوردی و تیایدا دەڵێت، ھەر خوێندکارێک لە وانەی کوردیدا دەرنەچێت، بە کەوتوو دانانرێت، فەھمی بورھان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دەبێت دڵنیا ببنەوە لە راستی و دروستی نووسراوەکە، بەڵام نییەتێک لە حکومەتی فیدراڵ ھەیە کە فشار بۆ سەر زمانی کوردی و زەوی کشتوکاڵی و گوندەکان لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیداری ھەرێم دروست دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، راستە بڕیارەکە تایبەت بە خوێندنگەکانی خوێندنی عەرەبی، بەڵام بەپێی دەستوور ھەردوو زمانی (کوردی و عەرەبی) دەبێت لە سەرتاسەری وڵات وەک یەک کاری پێبکرێت، نیگەرانیشی لەو بڕیارە دەربڕی و داوای روونکردنەوەی لە وەزارەتی پەروەردە کرد.

بەپێی ماددەی ژمارە (٤) بڕگەی یەکەم لە دەستووری عێراق، ھەردوو (زمانی کوردی و عەرەبی) بە دوو زمانی رەسمی لە وڵاتەکە دەستنیشانکراون و دەبێت وەک یەک کاریان پێبکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە تایبەتبوو بە گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی عێراق، موقتەدا سەدر تویتێکی بڵاوکردەوە و سەبارەت بە قسەکانی جینین پلاسخارت نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، ھۆکاری سەرەکی ئەوەی لە عێراق روودەدات گەندەڵییە و ھەنگاوی یەکەم بۆ چاکسازی بەشدارینەکردنی دەموچاوە کۆنەکان و حزبەکانیانە لە حکومەتی داھاتوو.

وتیشی، بە دیالۆگ رازییە ئەگەر ئاشکرا بێت و لەپێناو دوورخستنەوەی ھەموو بەشدارانی پرۆسەی سیاسی و ھەڵبژاردنەکانی رابردوو بێت و گەندەڵکاران لەلایەن دادگایەکی پاکەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

ھەروەھا سەدر ستایشی ئەنجومەنی ئاسایشی کرد بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لەبەرامبەر بۆردومانەکان و داوای لە وڵاتانی دراوسێ کرد رێز لە سەروەری عێراق بگرن.
لە کۆتایشدا رێبەری رەوتی سەدر، سوپاسی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ وتەکانی و داوای لێکرد لە سەر ھەڵوێستی بێلایەنی بەردەوام بێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"محەمەد شمەری" لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی داوای لە یەکێتی و پارتی کردووە پەلە بکەن لە یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار بۆ ئەوەی ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەت تەواو بکرێت.

وتیشی ئەگەر لە ماوەی دوو ھەفتەدا یەکێتی و پارتی رێکنەکەون، چوارچێوەی ھەماھەنگی داوای کۆبوونەوەیەک دەکات بۆ دیاری کردنی سەرۆک کۆمار.

 "محەمەد شمەری" باسی لەوەشکرد، چوارچێوە وەک گەورەترین کوتلە ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە  و "محەمەد شیاع سودانی" بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاری کردووە. وتیشی پێدەچێت کۆتایی ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دیاری کردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق کۆببێتەوە. 

پێشتریش "عەباس عامری" ئەندامی چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند، ماوەی ١٠ رۆژ دراوەتە ھێزە کوردییەکان بۆ ئەوەی رێکبکەون لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.بڕیار ڕشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لە درێژەی بەدواداچوونیان بۆ بەشە نەوتی سپی و بەشە بەنزینی سلێمانی و ھەرێمی کوردستان، جارێکی تر سەردانی د.حامد زەوبەعی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراقی کردووە و بە وردی گفتوگۆیان لەسەر ئەو بابەتە کردووە.

وتیشی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق جەختیکردەوە لە رۆژی ١٠ی ئەم مانگەوە دەست دەکەن بە ناردنی نەوتی سپی و بەنزینی جۆری نورماڵ بۆ ھەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی فەتح کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات و بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، زانیاری وردیان لەبەردەستدایە کە ئەمریکا بە چەندین رێگە فشاری لەسەر حکومەتی عێراق دروستکردووە بۆئەوەی رازی بکات ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە پێنج ناوچەی عێراق دەربکرێن و دوربخرێنەوە، بەڵام تائێستا سەرجەم ھەوڵەکان شکستیان ھێناوە.

راشیگەیاندووە، یەکێک لەو پێنج ناوچەیەی ئەمریکا داوایکردووە حەشدی شەعبی تێدا نەمێنێت، سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریایە کە ھەنگاوێکی زۆر ھەڵەیە و ئەگەر حەشدی شەعبی لەو سنورانە نەمێنن، تیرۆریستان بە ئاسانی ھاتوچۆ دەکەن و جارێکی تر دەبنە ھەڕەشە و مەترسی لەسەر ئاسایش و ئارامی عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی بڵاویکردەوە، تیمەکانیان تەرمی دایکێک و منداڵێکی کچیان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکەی شاری بەغداد دەرھێناوە، کە باڵەخانەیەکی تاقیگەیی پزیشکییە و دەکەوێتە گۆڕەپانی واسق لە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغداد.

راشیگەیاند، تیمەکانیان لە ھەوڵی دەرھێنانی تەرمێکی تریشدان کە لە داروپەردووی باڵەخانەکەدا ماوەتەوە، ٧٥%ی داروپەردووی باڵەخانەکەش لابراون و ٢٥%ی ماوە.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی، لە ساتەوەختی رووخانیدا نزیکەی ١٨ ھاووڵاتی لەناو باڵەخانەکە چوار نھۆمییەکەدا بوون، کە ١٣ کەسیان دەستبەجێ رزگارکراون، باڵەخانەکەش بە تەواوەتی رووخاوە.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پارێزگای دھۆک زۆرترین ئەو ناوچە نا ڕەسمیانە لە خۆ دەگرێت کە ئاوارەکانی تێدان و ڕێژەی لە سەدا ٣٦ ی ئەو ناوچانە لەو پارێزگایەن ، دواتریش پارێزگای نەینەوا بە ڕێژەی لە سەدا ١٨ و پارێزگای سەڵاحەدین بەرێژەی لە سەدا ١٣ ئەو ناوچانە لە خۆ دەگرن کە ئاوارەیان تێدایە.

ھەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە کۆی گشتی زیاتر لە ٤٠٠ ناوچەی نا رەسمی تایبەت بە ئاوارەکان لە عێراق ھەن کە زیاتر لە ١٤ ھەزار خێزانی ئاوارە لە خۆ دەگرن و زۆرینەی خێزانەکانیش لە ناوچەکانی خۆیان خانوو شوێنی نیشتەجێبونیان ھەیە، بەڵام بەھۆی رێگرییەکانەوە ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان ، دیارترین رێگرییەکانیش ، نەبوونی ھەلی کار و نەگونجانی رەوشی ئەمنی ئەو شارانە و ئەو زیانانەیە کە بەر خانووەکانیان کەوتووە. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی عێراق لەسەر ئەو بابەتە بڵاویانکردەوە، کوڕەکە ڕزگارکراوە و نوسینگەی ڕوبەڕوبوونەوەی بازرگانی کردن بە مرۆڤیش کچەکەیان لە "بەغداد" دەستگیرکردووە، بەبێ ئەوەی ناسنامەکەی ئاشکرا بکەن. 

ئەو بابەتە لە ماوەی چەند سەعاتێکی کەمدا تۆڕی کۆمەڵایەتی و شەقامی عێراقی بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد. 

لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە، بازرگانیکردن بە مرۆڤ بە چەندین شێوازی جیاواز سەریھەڵداوە، وەک بەکارھێنانی منداڵان بۆ  دەرۆزەکردن و ناچارکردنی ژنان بە کارکردن لە بازرگانی کردن بە ئەندامەکانی جەستەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، ھێزە ئەمنییەکان ھەوڵی زۆریاندا بۆ پارێزگاریکردن لە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز کە داوای مافی رەوای خۆیان دەکرد، بەڵام کۆمەڵێک "لەیاسا دەرچوو"، لەناو خۆپیشاندەرانەوە دەستیان کرد بە سووتاندنی کابینەکانی سەر بە ئەنجومەنی پارێزگا و تێکدان و سووتاندنی موڵک و ماڵی گشتی، کە ئەو کارەش رەتکراوەیە و رووبەڕووی سزای یاساییان دەکەنەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی داواشی لە خۆپیشاندەران کرد، ئاشتیی خۆپیشاندانەکانیان بپارێزن و رێگە بە تێکەڵبوونی دەستدرێژیکاران لەگەڵ خۆپیشاندەران نەدەن.

ھاوکات محەمەد ھادی پارێزگاری زیقار رایگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سۆمەر کۆبووەتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ رەوشی ئەمنی پارێزگاکە و راگرتنی پشێووییەکان، راشیگەیاند، قەدەغەی ھاتوچۆ لە پارێزگاکە رادەگەیەنن و ئەو "کۆمەڵە دەمامکدار"ە دەستگیر دەکەن، کە ھەوڵی سووتاندنی باڵەخانە حکومییەکانیاندا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق "یونامی" ، کۆبونەوەکە ئەمرۆ سەعات ٥ ی ئێوارە بە کاتی بەغداد بەرێوەدەچێت و بریارە جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق ، کورتەیەک لەبارەی رەوشی عێراق و دوایین پێشھات و پەرەسەندنەکانی وڵاتەکە پێشکەش بکات و کارەکانی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکانیش بۆ عێراق دەخاتەڕوو .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...249250251252253...401