فەرزاد بیلتن، بەرپرسی بەشی رۆژئاوای ئاسیای رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، عێراق لە ریزبەندی یەکەمی ھاوبەشانی بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ئاڵوگۆڕێکی زۆرباشی بازرگانی لەنێوان ھەردوو وڵاتد ھەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیان لەگەڵ عێراق بەراورد بە تورکیا زۆرباشترە، بەوپێیەی عێراق لە دەروازە سنوورییەکان کارئاسانییەکی زۆر بۆ بازرگانانی ئێران دەکات.

فەرزاد بیلتن راشیگەیاند، پلانیان ھەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق بۆ ئەمساڵ بگەیەننە ٢٠ ملیار دۆلار، لە بەرنامەشیاندایە بانکێکی ھاوبەش و ناوچەیەکی پیشەسازی سەربەخۆ لەگەڵ عێراق دروستبکەن.