عیراقعیراق

عەمید "حسێن تەمیمی" بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنەکانی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە  ناوەڕاستی ئەم مانگەوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندی ھەڵمەتێکیان بۆ رێگریکردن لە بازرگانان بە مامەڵە کردن بە دۆلار راگەیاندووە و دەبێت مامەڵەکانیان تەنھا بە دینار بێت. 

وتیشی، وەڵامدانەوەیەکی باش ھەبووە بۆ ھەڵمەتەکەیان لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق جگە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، کە لیژنە و مەفرەزەکانیان چاودێری بازاڕەکان و ناوەندە بازرگانییەکان و پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل دەکەن.
تەمیمی جەختیکردەوە، پێشێلکاران و ئەو بازرگانانەی بە دۆلارەوە مامەڵە دەکەن، روبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە، کە دەگاتە پێنج ساڵ زیندانی کردن. تا ئێستاش ھەڵمەتەکە بەردەوامی ھەیە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا سەنەد لە تویتێکدا دەڵێت، یەکێتی بە پاڵپشتی ئەوان ماددەی مەرجی گەڕاندنەوەی ١٠%ی پاشەکەوتی ناچاریی مووچەی فەرمانبەرانی زیادکردووە.

مستەفا سەنەد وتیشی، بەڵام دوێنێ پارتی داوای لابردنی ئەو ماددەیەی کردووە و رایگەیاندووە، ئەوە بابەتێکی ناوخۆییە، کە بەداخەوە رەنگە ھێزە سیاسییەکان وەڵامی داواکەی پارتی بدەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەرکردەکانی ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد لە کۆبوونەوەدایە و دواپێشھاتەکانی پەیوەست بە پڕۆژەیاسای بودجە و ناکۆکییەکان لەسەر ماددەکانی ( ١٣ و ١٤)کە پەیوەستن بە پشکی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

ھاوکات مستەفا سەنەد ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاندووە، یەکێتی بە پاڵپشتی ئەوان بڕگەی گەڕاندنەوەی ١٠%ی پاشەکەوتی ناچاریی مووچەی فەرمانبەرانی زیادکردووە، بەڵام پارتی داوای لابردنی ئەو ماددەیەی کردووە و رایگەیاندووە، ئەوە بابەتێکی ناوخۆییە، کە رەنگە ھێزە سیاسییەکان وەڵامی داواکەی پارتی بدەنەوە.

ھاوکات سالم عەنبەکی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە چاوەڕێی وەڵامی کوردە.

وتیشی، ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجە بھێنرێتە ھۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران، بە زۆرینە یاخود بە رێککەوتنی سیاسی دەنگی لەسەر دەدرێت، لەئێستاشدا بەو ئاراستەیە کاردەکرێت بودجە بە تەوافوق دەنگی لەسەربدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالید شەممال وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی سەردانی سەرۆکوەزیران بۆ تورکیا و رێککەوتن لەسەر دۆسیەی ئاو، بۆ ماوەی مانگێک و تا ٢٣ی نیسان بەردانەوەی ئاو بۆ رووباری دیجلە زیادیکرد، بەڵام دوای ئەو رێککەوتە جارێکی دیکە ئاوی رووبارەکە کەمیکردووەتەوە و لەئێستادا بڕی ئەو ئاوە لە ھەردوو روباری دیجلە و فوراتەوە دەگات، کەمترە لەسەدا ٣٠ی مافی سروشتی عێراق.

وتیشی، عێراق یەکێکە لە ناوچە وشکەکان و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و وشکەساڵی وایانکردووە پێنجەم وڵات بێت لەسەر ئاستی جیھان لە لاوازی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ژینگە.

وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق رونیشیکردەوە، گلدانەوەی ستراتیژی ئاو لە عێراق گەیشتووەتە نزمترین ئاست کە لە مێژووی وڵاتەکەدا ھاوشێوەی نەبووە.

 جەختیشیکردەوە، ئاو بۆ خواردنەوە و کاروباری ناو ماڵ گەرەنتیکراوە و سەرەتای مانگی داھاتووش وەفدێکی ھونەری وەزارەتەکەیان بۆ پرسی ئاو سەردانی تورکیا دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەتوان عەتوانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجە لە لیژنەی دارایی و ھەوڵدانی چڕ بۆ داڕشتنەوەی و گەرەنتیکردنی مافەکانی ھاووڵاتیان، داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن پەلەبکات لە دیاریکردنی وادەی دانیشتنی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجە لەم ھەفتەیەدا.

وتیشی، جەختکردنەوەیان لەسەر گرنگی پەلەکردن لە پەسەندکردنی بودجە لە پێناو دەستپێکردنی پلانەکانی گەشەپێدان و بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابوری و بەردەوامیدانە بە چاکسازیی ئابوری، داواشی لە ھێزە سیاسییەکان کرد ناکۆکییەکانیان تێپەڕێنن و بە گیانێکی نیشتمانی کاربکەن لەپێناو تەواوکردنی ئەو ئەرکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە دوایین کۆبوونەوەی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەراندا ئاماژەی بەوەشکرد، نەوتی کەرکوک و ھەرێمی کوردستان بەو ناوچانەدا تێدەپەڕێت کە بوومەلەرزەکەی مانگی شوبات زیانی پێگەیاندووە، بەوھۆیەش ھەناردەی نەوت بە تەواوی راگیراوە.

باسی لەوەشکردوە، لەئێستادا چاوەڕێی ھاتنی وەفدێکی تورکیان بۆ عێراق بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دیاریکردنی وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لەرێگەی بەندەری جەیھانەوە.

لای خۆیەوە کازم توکی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا بۆیان دەرکەوتووە کە تورکیا تا ئەو کاتەی عێراق لەو ١.٥  ملیار دۆلارەی خۆش نەبێت کە دادگای پاریس بەسەریدا سەپاندویەتی، راگرتنی ھەناردەی نەوت وەک کارتی فشار دژی بەغدا بەکاردەھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، لە یەکی مانگی تەممووزی ئەمساڵەوە، قۆناغی یەکەمی پێکەوە بەستنەوەی ھێڵی کارەبای عێراق بە ئوردن ئامادە دەبێت و لە قۆناغی یەکەمیشدا بە قەبارەی ٥٠ مێگاوات دەکەوێتەکار و دەگاتە قەزای رووتبە لە پارێزگای ئەنبار.

ڕاشیگەیاند، پێشبینیان دەکرد، لە سەرەتای مانگی حوزەیران، پێکەوە بەستنەوەی کارەبا بکەوێتەکار، بەڵام ھەندێک رەوشی کەشوھەوا و بەربەستی لایەنی ئوردنی، کەوتنەکاری ئەو پڕۆژەیەی بۆ مانگی تەممووز دواخست.

وتیشی، پێکەبەستنەوە لەگەڵ لایەنی تورکی ئامادەیە، بەڵام چاوەڕوانی کەوتنەکاری دەکەن، بەڵام پێکەوەبەستنەوە لەگەڵ وڵاتانی کەنداو لە ماوەی داھاتوودا ئاماد دەبێت و پێنج گرێبەستیان ھەیە، کە بۆ کەوتنەکاری قۆناغی یەکەمی ١٢ مانگیان پێویستە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھادی سەلامی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی داواکاری گشتی کردووە ئەوەی خستوەتەڕوو، کە داواکارییەکەی شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ راگرتنی کارەکانی لیژنەی دارایی، پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە و نایاساییە.

باسی لەوەشکردووە، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی ئەوەی نییە داوای راگرتنی کاری لیژنەکان بکات، بەکارھێنانی پۆستەکەشییەتی بۆ مەبەستی نایاسایی کە دەچێتە چوارچێوەی تاوانەوە، بۆیە داوا لە داواکاری گشتی دەکات شاخەوان عەبدوڵا بدات بە دادگا و رێکاری یاسایی بەرامبەری بگیرێتەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی حەج و عومرەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی سێشەممەی داھاتوو لە ھەریەک لە فڕۆکەخانەکانی بەغداد، نەجەف، بەسڕە، کەرکوک، ھەولێر و سلێمانی حاجییان بەڕێدەکەون و کاتێک گەیشتنە سعودییە لە رێگەی ٦٧١ پاسەوە دوای تەواوبوونی رێککارە کارگێڕییەکانیان دەگوازرێنەوە بۆ مەککەی پیرۆز.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە، حاجییەکان دەبێت رێکەوتی یەکی حوزەیران لە دەروازەی عەرعەر ئامادەبن تاکو دەستبکەن بە پرۆسەی حەجەکەیان.

بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەی حەج و عومرەی عێراق، ئەمساڵ بڕیارە ٣٧ ھەزار حاجی لە عێراقەوە بچنە سعودییە و دەستەکەش دەڵێت، ئامادەکاری تەواوییان بۆ حاجییان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق بە پشت بەستن بە داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، مانگی نیسانی ئەمساڵ کۆی ئەو بڕە نەوتەی فرۆشراوە، ٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ ھەزار و ٩٤٧ بەرمیل نەوت بووە، لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، تێکڕای نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت ٧٨ دۆلار بووە، داھاتەکەشی حەوت ملیار و ٦٩٩ ملیۆن و ٢٧٢ ھەزار دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نەوتەکە لە رێگەی ٣٦ کۆمپانیای جیھانییەوە ھەناردەی وڵاتانی کڕیار کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی موحسین مەندەلاوی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دواین پێشھاتە سیاسییەکان و  ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ لە نێویاندا پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی ( ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥) گفتوگۆی لەبارەوەکراوەو جەختکراوەتەوە لەسەر پێویستی یەکلاکردنەوەی دۆسیەی بودجە لە نزیکترین کاتدا، بەو  پێیەی پەیوەندی راستەوخۆی بە کاری حکومەت و گوزەرانی ھاووڵاتیان و بەدیھێنانی  داخوازییە خزمەتگوزارییەکانەوە ھەیە.

ھاوکات ئامادەبووان جەختیانکردووەتەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی ھەوڵەکان لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە ھاووڵاتیان ، پشتیوانیکردنی حکومەت لە جێبلەجێکردنی بەرنامەی وزارییەکەی کە لەنێو ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەدراوە، رێزگرتن لە دەسەڵاتی یاسا و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆییەکان لەسەر ئەو بنەمایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەندراوێکی ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق داوای کردووە کارئاسانییان بۆ بکرێت بە مەبەستی گواستنەوەی ئەو پارانەی ئێران کە لە بانکی بازرگانی عێراق دانراون، بۆسەر ھەژماری یەکێک لە بانکەکانی سعودیە، بەڵام ھۆکارەکەی رووننەکراوەتەوە.

سەحاف ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا باسی کەمبوونەوەی ھەناردەی غازی ئێران کراوە بۆ وێستگەکانی کارەبا لە عێراق و وەزیری دەرەوەی ئێران وتویەتی، کەمبوونەوەی ھەناردەی غاز بە بڕیاری حکومەتی ئێران نەبووە، بەڵکو تەنھا کێشەیەکی ھونەرییە و بە زوویی چارەسەر دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە، وەفدێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی فەریق روکنی یەکەم عەبدولئەمیر یاروڵا و جێگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و فەرماندەی ھێزی زەمینی و بەڕێوەبەری ھەواڵگری سەربازی گەیشتوونەتە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک.

رونیشیکردووەتەوە، ئامانجی سەردانەکە بەدواداچوونە بۆ رەوشی ئەمنی و دواین ئۆپراسیۆنی سەربازییەکانە دژ بە پاشماوەکانی گروپی تیرۆریستی داعش،  ھاوکات گفتوگۆ لەبارەی بڵاوکردنەوەی یەکە ئەمنی و سەربازییەکان لە کەرکوک دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لە بەغداد کۆنگرەی رێگای گەشەپێدان دەستبەکارەکانی دەکات کە ١٠ وڵات بەشداری دەکەن، تائێستاش وەفدی سعودیە و ئیمارات و کوەیت و سوریا گەیشتوونەتە بەغداد، بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بە وتارێک کارەکانی کۆنگرەکە دەستپێبکات کە ئامانج لێی زیاتر گەشەپێدانی سەرجەم کەرتەکانی عێراق و بەھێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانیەتی لەگەڵ ئەو وڵاتە.

 پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان بۆ گواستنەوەی کەلوپەل و وزە، لە بەندەری فاو لە بەسرەوە دەستپێدەکات و بە ١٠ پارێزگاری عێراقدا تێدەپەڕێت و دەبەسترێتەوە بە تۆڕی رێگەوبانەکانی تورکیا و لە تورکیاشەوە بۆ ئەوروپا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیمانگەی پارەدارکردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی پێشبینی دەکرێت بەھۆی بەرزبوونەوەیەکی کەمی خواست لەسەر نەوتی جیھانی و کەمکردنەوەی بەردەوامی بەرھەمھێنانی نەوت لەلایەن (ئۆپێک پڵەس)_ەوە، نرخی نەوتی خاو بەرزببێتەوە و لە ٧٨ دۆلارەوە بگاتە ٨٤ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک، بەڵام عێراق ناتوانێت خۆی لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت بگونجێنێت بەتایبەتی لەئێستادا کە نرخی ئێستای بەرمیلێک نەوت لە خوار ٨٠ دۆلارەوەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە عێراق، ھەناردەکارە گەورەکانی تری نەوتیش لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، ناتوانن بەرگەی دابەزینی نرخی نەوت بگرن بەتایبەتی ئەگەر نرخی ھەر بەرمیلێک لە ٧٥ دۆلار زیاتر داببەزێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەروەک ئاماژەی کردوە بەوەی، کە پێشنیازکردنی مادەکانی نێو پرۆژەی بودجەی عێراق لە لایەن زۆربەی ئەندامانی لیژنەی داراییەوە بوە و حزبی زۆر گرنگی ھەرێم پشتگیرییان کردووە.

یوسف کیلابی دەڵێت، تەنیا دوو ئەندامی پارتی ناڕازی بوون، سەرەڕای ئەوەی کە پێشنیازەکە زامنی گەیشتنی پارە دەکات بۆ گەلی عێراق لە ھەرێم، ھەروەھا راستکردنەوەی کارەکانە بەجۆرێک کە گونجاوە لەگەڵ ئەو ڕێککەوتننامەیەی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیداڵ.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، ئەو راگەیەندراوانە، دوورن لە واقیعەوە، و ئەگەریان ھەیە ببنە مایەی ئاڵۆزکردنی دیمەنەکە، بەتایبەتی ئەوەی لەلایەن جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بڵاوکرایەوە، وەک ھەوڵێک بۆ راگرتنی کاری لیژنەکە بە پاساوی بێبنەما، لەڕێگەی خستنەڕووی بابەتی نا قانوونی و نا لۆژیکی، ئەمەش پشتگیریی دوژمنایەتی بێپاساو دەکات کە ھەندێک ئەندامی پارتی کاری بۆ دەکەن.

کیلابی لە کۆتایی پەیامەکەیدا دووپاتی کردوەتەوە، کە بەردەوام دەبن لە رێگرتن لە ھەر لایەنێک ھەوڵی دواخستنی بودجە بدات و بیەوێت کاروباری حکومەت لەڕووی خزمەتی خەڵک و شایستە داراییەکانیان دوابخات.
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...246247248249250...458