عیراقعیراق

بە پێی رێککەوتنێکی نێوان حکومەتی عێراق و ھێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ وەرگرتنەوەی حەوت ھەزار خێزان و کەسوکاری داعش کە عێراقین و لە کەمپی ھۆل نیشتەجێن، رۆژی شەممە حکومەتی عێراق ٥٠ خێزان و کەسوکاری تیرۆریستانی داعشی وەرگرتووە و لە کەمپی جەدعە لە باشووری موسڵ جێگیریکردن.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکیش شەوی رابردوو حکومەتی عێراق ١٤٨ خێزان و کەسوکاری تری تیرۆریستانی داعشی لە کەمپی ھۆل وەرگرتووەتەوە و بەھەمان شێوە لە کەمی جەدعە جێگیریکردوون.

لای خۆیەوە، لیژنەی ئاسایش و بەرگری عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، وەرگرتنەوەی خێزان و کەسوکارەکانی داعش لە کەمپی ھۆل ھەنگاوێکی زۆر مەترسیدارە و پێویستە حکومەتی عێراق زۆر بە وردی و وریایی مامەڵەیان لەگەڵ بکات و ھێزێکی ئەمنی تایبەتیش چاودێرییان بکات، بە پێچەوانەوە دەبنە ھەڕەشە و مەترسییەکی گەورە لەسەر ئاسایش و ئارامی عێراق.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یاسر مالیکی، ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران لە تویتێکدا رایگەیاند، بە ئیمزای پەرلەمانتارانی ھاوپەیمانییەکەیان، داواکارییەکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە بۆ ئەوەی لە دوو رۆژی داھاتودا کۆبوونەوەی دەنگدان لەسەر بودجە ئەنجام بدرێت.

پێشتریش لیژنەی دارایی داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردبوو پەلە بکات لە دیاریکردنی کۆبوونەوەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، بۆ ئەوەی دەرفەت بە حکومەت بدرێت پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی دەستپێبکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە سەرەتای دیدارەکەدا وەزیر زەرداری سڵاو و پێزانینی سەرۆکی پاکستانی عارف عەلەوی گەیاندە سەرۆک کۆمار و بەڕێزیشیان سڵاو پێزانینی خوی لەڕێگای وەزیر زەرداریەوە  ئاراستەی سەرۆکی پاکستانی کرد.

لە میانەی دیدارەکەدا باس لە هاریکاری و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کرا و سەرۆک لەتیف، ئاماژەی بە خواستی عێراق بە پەرەپێدانی پەیوەندیەکان لە گەڵ پاکستاندا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد، لەگەڵ پێویستی سود وەرگرتن لە شارەزایی لەبواری دژایەتی کردنی توند ڕەوی و تیرۆردا.

سەرۆککۆمار، باسی لە ڕۆڵی عێراق کرد لە بەگژداچونەوەی پاشماوەی باندە تیرۆریستەکانی داعش کە چەندین وڵاتی گرتەوە لەوانە عێراق و بوە هۆی وێرانکردنی پێگە شارستانی و کەلتوریەکان و ژێرخانی ئابوری، سەرۆک جەختیشیکردەوە لە یەکریزی عێراقیەکان وئازایەتی هێزە ئەمنیەکان بە گشت پێکهاتەکانیانەوە  لە بنەبڕکردنی ئەو باندانە ولەناوبردنیان.

سەرۆککۆمار باسی لە سەقامگیری بارودۆخی ئەمنی لە شار و پارێزگاکان کرد و خواستی حکومەتیش لەجێبەجێکردنی کارنامەکەی بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان و هەوڵەکانیشی بۆ پەسەندکردنی بودجە ودەستکردن بە پرۆژەکانی بونیادنان و ئاوەدانکردنەوە وچارەسەرکردنی وشکەساڵی و بەبیابان بوون وکەم ئاوی. 

لەلای خۆیەوە وەزیر زەرداری، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانیکردنی بەغدا و دیداری لەگەڵ سەرۆککۆمار و جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی کردەوە لە پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پەرۆشی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشاندا، بەتایبەتی لە بواری ئاودا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیلان غەفور ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بە مەبەستی بەدواداچوونی کێشەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک بە تایبەت زەوییەکانی تۆپزاوا و سەرگەڕان، سەردانی سەرۆک کۆماری کردووە و گفتوگۆیان لەسەر چارەسەری کێشەکان کردووە بە تایبەت ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی سەردەمی ڕژێمی بەعس.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، لە سەرۆکایەتی کۆمار کاری جددی دەکرێت لەسەر پڕۆژە یاسایەک بۆ ھەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارانە و ئێستا لە قۆناغی ئامادەکردنی پڕۆژەیاساکەدان تا بنێردرێتە ئەنجومەنی نوێنەران و پەسەندبکرێت، داواکارییەکانیشیان گەیاندووەتە وەزارەتی بەرگریی بە مەبەستی ڕاگرتنی ئەو کارانەی لەسەر زەویی جوتیاران دەکرێت.

لە ساڵی ١٩٧٥ ئەو زەوییانە لە کورد و تورکمان وەرگیراونەتەوە و بەشێکیان بە بڕیاری ڕژێمی بەعس خراونەتە سەر وەزارەتی بەرگریی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعد مانع ئەندامی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ماددەکانی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان کە لە نێو لیژنەی دارایی دەنگیان لەسەردراوە، بوونەتە ھۆی دواکەوتنی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە.

وتیشی، ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی نۆی ئەم مانگە دەچێنە نێو پشووی وەرزی یاسادانان و پێویستە بەر لەو وادەیە دەنگ لەسەر بودجە درابێت، ھەربۆیە چاوەڕوان دەکرێت رۆژی یەکشەممە یاخود دووشەممەی داھاتوو دیاری بکرێت بۆ دەنگدان لەسەر بودجە لە نێو ئەنجومەنی نوێنەران.

سەعد مانع  راشیگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، رەشنوسی چەند پێشنیازێکیان لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستانەوە دیاریکردووە دوا بڕیار لەلای ئەنجومەنی نوێنەرانە بۆ پەسەندکردن یاخود رەتکردنەوەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە ماددەکانی تایبەت بە ھەرێمی کوردستاندا کراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازیی عێراق ئاشکرایکردووە، بە پشتبەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان و دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و بەدواداچوون، لە رێگەی فڕۆکەی ئێف١٦_ەوە لە حەمرین لەسنوری پارێزگای دیالە حەشارگەیەکی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆردومانکراوە و بەھۆیەوە چوار تیرۆریست کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سنوری پارێزگای ئەنباریش لە ناحیەی محەمەدی ھێزەکانی سەر بە ھەواڵگری سەربازی لە بۆسەیەکدا تیرۆریستێکی داواکراو بە پێی ماددەی چواری تیرۆر دەستگیرکراوە، کە وەک راگەیاندنکارێک لە بەرژەوەندی ئەو گرووپە تیرۆریستییە کاریکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەون زیاب وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، دوای دەستوەردانەکانی محەمەد شیاع سودانیسەرۆک وەزیرانی عێراق، گفتوگۆ و دانوستانەکانی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای تورکیا لەسەر بەشەئاوی عێراق و بەرەوپێشچوونی زۆر باش دروستبووە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی و زاڵبوون بەسەر وشکەساڵیدا کە بووەتە قەیرانێکی گەورە و ماوەی چوار ساڵە عێراق گیرۆدەی بووە بە دەستییەوە دەناڵێنێت.

وتیشی، پێشبینی دەکەن لە رۆژانی داھاتوودا حکومەتی تورکیا ئاستی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیاتر بکات، ئەوەش کاریگەری زۆری دەبێت بۆ کەرتی کشتوکاڵ و گوندنشینان بەتایبەتیش ئەو گوند و ناوچانەی دەکەونەسەر ھەردوو رووبارەکە یان نزیکن لێیانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاندووە، لە مانگی رابردوودا رۆژانە زیاتر لە ھەشت ھەزار بەرمیل نەوتیان بە ئوردن فرۆشتووە، لە تەواوی ئەو مانگەشدا ٢٥٦ ھەزار و ٩٧٤ بەرمیل نەوتیان بەو وڵاتە فرۆشتووە و کە بەھای ھەر بەرمیلێک ٥٩ دۆلار و ٥٥ سەنت بووە لەکاتێکدا بەھای رەسمی ھەر بەرمیلێک نەوتی عێراق لە بازاڕەکانی جیھان لەمانگی ئایاردا بە ٧١ دۆلار و ٣٠ سەنت فرۆشراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داھاتی ئەو نەوتی لە مانگی رابردوودا عێراق بە ئوردنی فرۆشتووە گەیشتووەتە زیاتر لە ١٥ ملیۆن و ٣٠٢ ھەزار دۆلار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەمامی لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، لە عێراق یاسای رێکخستنی پرۆسەی وەچەخستنەوە نیە و زیادبوونی ھۆشیاری لای ھاووڵاتیان لەبارەی گرنگی سنوردارکردنی منداڵخستنەوە بنەمایە بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرزبوونەوەی رێژەی دانیشتوان لە عێراق.

وتیشی، ئەرکی حکومەتە لە رێگەی دەرکردنی یاسا و دانانی پلان، چارەسەری راستەقینە بۆ کێشەی بەرزبوونەوەی رێژەی دانیشتوان بدۆزێتەوە.

لە چەند رۆژی رابردووشدا وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەھۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە، سەرژمێری گشتی دانیشتوان بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ دواخراوە، رونیشیکردەوە، تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی دانیشتوان دەگاتە ٤٣ ملیۆن کەس.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەگوێرەی ماددەی ٥٧ لە دەستوری عێراق، ھەر وەرزێکی یاسادانان کە بودجەی تێبکەوتێت کۆتایی نایەت تاوەکو دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە یەکلایی نەکاتەوەن بەو پێشە دەستپێکردنی پشووی وەزرییاسادانان لە نۆی ئەم مانگە کاریگەری لەسەر پەسەندکردنی پڕۆەژەیاساکە نابێت.

جەمال کۆچەر دەشڵێت، پێویستە سەرەتا کێشەی لیژنەی یاسایی چارەسەر بکرێت کە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە بڕیارێک کارەکانی راگرتووە، دواتر رێکارە یاساییەکانی دیکەی پەسەندکردنی بودجە دەگیرێتەبەر. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کێشە سەرەکییەکەی بەردەم بودجە، ماددەی ١٣و١٤یە کە تایبەتە بە پشکی ھەرێم و ھێشتا ئەمە چارەسەر نەکراوە،  پێشبینی دەکرێت چوارچێوەی ھەماھەنگی لەسەر ئەو دوو مادەیە پێشنیاز و داڕشتنەوەیەکی دیکە بدات بە ئەنجومەنی نوێنەران، لەو حاڵەتەشدا چاوەڕێ دەکرێت سێ پێشنیاز تایبەت بە پشکی ھەرێمی کوردستان بچێتە ھۆڵی کۆبوونەوە و لەوێ دەنگ بە یەکێکیان بدرێت.

جگە لە پشکی کورد ھێشتا لیژنەی دارایی دەنگی لەسەر خشتەی گواستنەوەی چوار ترلیۆن دینار نەداوە، پیویستە لیژنەکە کۆببێتەوە جگە لەو خشتەیە دەنگ بە کۆی پڕۆژەیاساکەش بدات، دواتر رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات بۆ دیاریکردنی رۆژی دەنگدان لەسەر بودجە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆن رایگەیاند، کۆمیسیۆن بە پێی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن ئامادەکارییەکانی بۆ ھەڵبژاردنی کانونی یەکەمی داھاتوو دەستپێکردووەو بە پێی خشتەیەکی زەمەنی بۆ ھەر قۆناغێک لە قۆناغەکانی ھەڵبژاردن کاردەکات و لە ئێستادا لە قۆناغی ئامادەکاریدایە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

وتیشی، بە پێی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا کارتی بایۆمەتری کراوەتە بنەمای  پرۆسەکە و دەنگدانیش بە ھەمان ئامێرەکانی پێشووی دەبێت،  جگەلە جیاکردنەوەی ئەلکترۆنی، ژماردنی دەنگەکان بەدەست زیادکراوە.

وتەبێژی کۆمیسیۆن راشیگەیاند، کۆمیسیۆن لە چوارچێوەی پێداویستییەکانیی و بۆ پاڵپشتی کارەکانی لە رووی کارگێڕی و لۆجستی وھونەرییەوە، داوایکردووە، کارمەندانی گرێبەستی ھەڵبژاردن بکرێتە گرێبەستی کارپێکردن لەبەرئەوەی کۆمیسیۆنی پێویستی بە خزمەتەکەیانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فادی شەمەری، راوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی کەمتر لە دە رۆژی داھاتوودا یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێت.

باسی لەوەشکردووە، ناکۆکییەکانی پەیوەست بە پشکی ھەرێمی کوردستان پێویستە لە چوارچێوەی ھونەریدا بمێننەوە و نابێت بگۆڕدرێن بۆ ناکۆکی سیاسی.

راوێژکارەکەی سودانی دەڵێت، بۆ یەکەمجارە لە ٥٠ ساڵی رابردودا ھاوسەنگی لە پڕۆژەکانی پڕۆژەیاسای بودجەدا بۆ پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاست گەڕاوەتەوە، بەجۆرێک ئەو پارێزگایانە دەبن بە ناوەندێکی گرنگی پیشەسازی و پڕۆژەی گەورەی وەبەرھێنان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەھاوبەشی لەگەڵ دەزگای ھەواڵگری لەناوچەی وادەی شای لە کەرکوک، پێگەیەکی داعش بۆردومانکرا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک چەکدار کوژران.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لە ٢٤ سەعاتی رابردودا ھێزە ئەمنییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق ١٠ چەکداری داعشیان کوشتووە و ژمارەیەک پێگەشیان لەناو بردوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عامر ئەلفایز، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بە مەبەستی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن پێویستی بە دامەزراندنی ٢٥٠ ھەزار کارمەندی گرێبەست ھەیە، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەشێوەیەکی ورد بەڕێوە بچێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بۆ ئەنجامدانی ھەلبژاردن کۆمیسیۆن پێویستی بە بودجەی ٤٠٠ ملیار دینار ھەیە، بۆ ئەوەی کێشەی نەبوونی بودجە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دروست نەبێت.
کۆمسیۆن پێویستی بە دامەزراندنی ٢٥٠ ھەزار کارمەندە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای رەسمیی حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لەسەر داوای ھاووتا عێراقییەکەی، بە سەردانێک گەیشتووەتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ سەرکردە و گەورە بەرپرسانی عێراق، بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەغداد و دیمەشق کۆببێتەوە.

پێشتر ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، فەیسەڵ میقداد چاوی بە وەزیری دەرەوە و سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەکەوێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باربارا لیف لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کاری لەپێشینەی واشنتۆن و بەغداد لەیەکەوە نزیکە، ھەردوو وڵاتیش پەیوەندییەکانیان لە بوارەکانی دیکەی وەک پەروەردە و رۆشنبیری و ئاو و گۆڕانکاری کەشوھەوا و ئاسایشی خۆراک، پەرەپێدەدەن، نەک تەنھا لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا. 

یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی، پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق زۆر پێشکەوتووە، لەپێناو ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری.

بارابارا لیف سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵیش لە عێراق وتی، گەندەڵی کاریگەری لەسەر داھاتووی وڵاتەکە و ئابورییەکەی دەکات، ھۆکاریش دەبێت بۆ زیادبوونی تاوان و پێشێلکردنی یاسا، بەڵام حکومەتەکەی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لە روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی جدییە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستانیش، ئەو لێپرسراوە ئەمریکییە دەڵێت، ویستی راستەقینە ھەیە بۆ ھەماھەنگی لەنێوان عێراق و ھەرێم، ھەستێکی ئەرێنیش ھەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکان، وەک یاسای نەوت و چارەسەر بۆ پڕۆژەیاسای بودجە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...244245246247248...458