وەزارەتی دەرەوەی ئێران: رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران بەشێکی جێبەجێنەکراوە
کوردسات نیوز
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
ناسڕ کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە لیژنەیەک نێردراوەتە ھەرێمی کوردستان و دڵنیایی دراوە لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە.
وتیشی ئێران سورە لە جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی ئەو رێکەوتنەو نەرمی لەو بارەیەوە نانوێنێت.
دوێنێ یەکشەممە، وەفدێکی ئەمنیی عێراق و ھەرێمی کوردستان، لە تاران لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی ئەو رێککەوتنە ئەمنییەکە کرد، کە دوورخستنەوەی حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە سنوورەکانی ئێران و چەک داماڵینیان لەخۆدەگرێت.
ئێران جەخت لەجێبەجێکردنی تەواوەتیی رێککەوتنی چەکداماڵێنی حزبەکانی رۆژھەڵات دەکاتەوە، عێراقیش دەڵێت لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، ١٢ خاڵی سنوورییان لەگەڵ ئێران داناوە.



