عیراقعیراق

دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمەکانیان لە کۆمپانیاکانی نەوتی بەسڕە توانیویانە چەند پێشێلکاری و گەندەڵییەک لە گرێبەستەکانی کۆمپانیاکان دیاریبکەن، کە بەھۆیەوە زیانێکی زۆر بە ئابووری وڵات گەیشتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە گرێبەستەکاندا دەرکەوتووە، کۆمپانیاکانی نەوتی بەسڕە گرێبەستییان لەگەڵ کۆمپانیایەکی بولگاری کردووە بۆ گواستنەوەی سوتەمەنی بەڵام لە ژمێریاری کۆمپانیاکان ئاماژەی پێنەدراوە، سەرەڕای ئەوەش گرێبەستێکیان بۆ دانانی سیستەمێکی ئاگرکوژێنەوە بە بەھای ٣٥٠ ھەزار دۆلار کردووە کە کار ناکات.

دەستەی دەستپاکی راشیگەیاندووە، پێنج تۆمەتبار لەسەر گەندەڵی و بەھەدەردانی سامانی گشتی لەو کۆمپانیایانە دەستگیرکراون، ھەروەھا دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریداوە ھەر کەسێک لەو دۆسییەیەدا بە نایاسایی سوودمەندبووبێت دەستگیربکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەر ئەمڕۆ بەشێکی تری قوربانیەکانی ئاگرکەوتنەوەی ئاھەنگی بوک گواستنەوەکەی قەزای حەمدانییە لە رێورەسمێکدا بە خاک سپێردران، کە قوربانییەکان زیاتربوون لە ١٠٠ کەس.

شەوی سێشەممە، زیاتر لە ھەزار کەس لە ھۆڵێکی بوک گواستنەوەدا کۆبوونەوە، بەڵام بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ھۆڵەکەدا، زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداو زیاتر لە ٢٠٠ کەسی تریش برینداربوون کە تەندروستی ھەندێکیان تا ئێستا ناجێگیرە بۆ چارەسەرکردن رەوانەی دەرەوەی وڵات کراون.

 لە دوای رووداوەکەش خاوەنی ھۆڵەکەو زیاتر لە ١٤ کەسی تر بە تۆمەتی کەمتەرخەمی و ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆککۆمار لە سەردانەکەیدا بۆ حەمدانییە سەردانی ئەو کەنیسەی کرد کە پرسەی قوربانیەکانی رووداوی حەمدانییەی لێیە،  لە نزیکەوە سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان کردو رایگەیاند ھەموو جیھان خەمبارە بۆ ئەو رووداوە. 

سەرۆککۆمار وتیشی، ئامادەی ھەموو ھاوکارییەکین بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە، ھەمیشە پشتیوانی مەسیحیەکانی عێراق دەبێت لە ھەر شوێنێک بن.

کەسوکاری قوربانیەکان داوایان لەسەرۆک کۆمارکرد کە خۆی لە نزیکەوە چاودێری لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ھۆڵێکی بوک گواستنەوە لە قەزای حەمدانییە بکات.

سەرۆککۆماری عێراق دوای رووداوەکەی حەمدانییە لە راگەیەنراوێکدا داوای لە ھێزە ئەمنییەکان و لایەنی پەیوەندی دار کرد دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەستپێبکەن و کەسانی کەمتەرخەم بدرێنە دادگا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ  سودانی گەیشتە قەزای حەمدانیە، بۆ بەدواداچوون و لە نزیکەوە چاودێریکردنی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی ھۆڵەکەی بوک گواستنەوە کە لەو قەزایە روویدا. ھەروەھا بەشداری لە پرسەی ئەو کەسانە دەکات کە لەو رووداوە گیانیانلەدەستداوە.

پێشتریش سودانی سەردانی موسڵی کرد و بریندارانی رووداوەکەی قەزای حەمدانیەی لە نەخۆشخانەی کۆماری بەسەرکردەوە، ھەروەھا بەدواداچونی کرد بۆ رەوشی تەندروستی و پێدانی چارەسەر پێیان، بڕیاریشە لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییەکان کۆدەبێتەوە و لە نزیکەوە سەرەخۆشی خۆی رادەگەیەنێت. 

دوێنێش سودانی سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرانسەری عێراق بەھۆی ئەو رووداوە کارەساتبارەوە راگەیاند کە بەھۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداو نزیکەی ١٥٠ کەسیش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"خەفاجی" لە لێدوانێکدا بە "عەرەبی جەدید"ی راگەیاند، تیرۆریستانی داعش لە عێراق توانای سەربازییان لەدەستداوە و ناتوانن ئەندامی دیکە بۆ خۆیان رابکێشن. لەئێستاشدا نزیکەی ٥٠٠ تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەدان و لە ناوچەکانی وادی شای و ودای زەیتون و ناوچەکانی مەتیبیجە و حەوزی حەمرینن. 

"خەفاجی" راشیگەیاند، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە پشتیوانیکردنی عێراق دژ بە تیرۆریستانی داعش، لەڕێی بۆردومانە ئاسمانییەکان و راھێنان و پێدانی راوێژ و ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگیری بە ھێزە ئەمنییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. رەوەند حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسیی ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆی ٤٧ برینداری رووداوەکەی قەزای حەمدانیە کە رەوانەی نەخۆشخانەکەیان کراون، ٢٢ کەسیان لە نەخۆشخانە دەرچوون و ٢٥ کەسیان ھێشتا لەژێر چارەسەردان، لەو ژمارەیەش، دوو کەسیان رێژەی سووتاوییان ٦٠% و ٤٠%ە و رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە.

ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوز لە دھۆک رایگەیاند، ٢٠ برینداری رووداوەکەی قەزای حەمدانیە رەوانەی نەخۆشخانەکانی دھۆک کراون و چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە، ئەو ١٦ کەسەی تریش بەشێکیان پێویستیان بە نەشتەرگەرییە و رەوشیان ناجێگیرە.

ئەمڕۆ تەرمی ٤٨ کەسی دیکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی قەزای حەمدانیە بەخاکدەسپێردرێن، ھاوکات بەپێی زانیارییەکانیش زیاتر لە نیوەی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا برینداربوون، رێژەی سووتاوییان زۆرە و لە رەوشێکی خراپی تەندروستیدان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمەش دەقە پەیامەکەیەتی:

برای بەڕێز د.لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق خودای گەورە بتانپارێزێت.

ھەواڵی دڵتەزێنی گیان لەدەستدان و برینداربوونی سەدان کەسمان پێگەیشت لەڕۆڵەکانی  گەلی عێراقی برا  لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە ھۆڵێکی بۆنەکان لە حەمدانییەی پارێزگای نەینەوای عێراق.

 لە ڕێگەی بەڕێزتانەوە بەناوی دەوڵەت و گەلی فەلەستین و بەناوی خۆمەوە سەرەخۆشی و ھاوسۆزیمان بۆ کەسوکاری قوربانیان و حکومەت و گەلی عێراق لەم کارەساتە گەورەیەدا دەردەبڕین.

 داواکارین لە خودای گەورە سۆزی بەرفراوانی خۆی بەسەر کۆچکردواندا بڕێژێت و بە بەھەشتی بەرینیان شاد بکات و ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و خێر و خۆشی و سەقامگیری بۆ گەلەکەتان.


إنا للە وإنا إلیە راجعون

 ڕامەڵڵا  ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ی زایینی

 مەحمود عەباس
 سەرۆکی دەوڵەتی فەلەستین
 سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری 
ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، تائێستاش پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق بە تایبەتیش لە سنوری پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە، ئەنبار و ناوچە سنورییەکان، ناوبەناو کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن و ھاووڵاتیان دەڕفێنن و پەلاماری خاڵەکانی پشکنین و سوپا و ھێزە ئەمنییەکان دەدەن و تائێستاش مەترسین لەسەر ئاسایش و ئارامی عێراق.

ئاشکراشیکردووە، بەو پێیەی پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش زۆربەی کردەوە تیرۆریستییەکانیان بە شەوان ئەنجام دەدەن، بڕیاریانداوە لە ئێستا بەدواوە بە پلانێکی تۆکمە و بەھێز کار بە بۆسەی شەوان دەکەن و بەو رێگەیە بەرەنگاری پاشماوەکانی داعش دەبنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د.لەتیف رەشید" سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانیە رایگەیاند، ئەوەی روویدا کارەساتێکی  بە ئازارە و دڵمان لای ھەموو عێراقییەکانە. 

جەختیشی کردەوە لە گرنگی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و گرنگی گرتنەبەری ھەموو رێکارێکی سەلامەتی بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی لەوجۆرە. 
سەرەخۆشی خۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان کرد و ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ  برینداران خواست.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق میوانداری کۆبوونەوەیەکی ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا سودانی وردەکاری سەردانەکەی بۆ نیویۆرک و پەیوەندییەکانی عێراق لە بواری نێودەوڵەتی و ھەرێمیدا خستەڕوو، ھەروەھا جەختکرایەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەی ئاشتییانە و بەکارھێنانی توندوتیژییان لە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکە رەتکردەوە و جەختیانکردەوە لەسەر ئەوەی  بەکارھێنانی دانوستان و وتوێژ وەک ئامڕازێک بۆ چارەسەر دوور لە لێدوانە زبرەکان. 

راشیانگەیاند، عێراق بە دەستورێک بەڕێوەدەبرێت کە لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی دامەزراوە.

دووپاتیشیانکردەوە، رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی کوەیت دەگرێت و پابەندە بە ھەموو رێککەوتنە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چالاکییەکی ھاوبەشی نێوان تیمی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی و ھێزە ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵدا، تواندراوە ١٠ کەس بە تۆمەتی دزینی سامانی سروشتی لە پارێزگای کەربەلا دەستگیربکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکان لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بەوەداناوە، لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە بە پاساوی کشتوکاڵکردن بە بەھای ملیارەھا دینار سامانی سروشتی پارێزگاکەیان دزیووە.

دەستەی دەستپاکی عێراق راشیگەیاندووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، دەستگیرکراوە بەسەر ١٥ ئامێری دەرھێنانی سامانی سروشتی و حەوت بارھەڵگر و ھەزاران پسووڵەی فرۆشتن، ئاماژەی بەوەشداوە، پەڕاوەی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە و رێککاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتەکەی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، بەڵام دەبێت ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خۆی ھەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام بەپێی خوێندنەوەکانیان لایەنە سیاسییەکان متمانەیان بە حکومەتەکەی ھەیە.

سودانی باسی لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرد و وتی، زیاتر لە ٣٠٠ حزبی تۆمارکراو بەشداری لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن، "ئەوەش ئاماژەیە بۆ سەقامگیری".

مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، کابینەی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی لە ئەنجومەنی نوێنەران متمانەی وەرگرت، لە کارنامەی کابینەکەدا ھاتووە لە ماوەی یەک ساڵدا ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق بەڕێوەبچێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانی کۆبوونەوەەکەدا سەرۆککۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی پاراستنی کەلەپوری شارستانی و مێژوویی و کەلتووری وڵات، لەوانەش خۆشنووسی عەرەبی و جۆرەکانی، ئاماژەشیکرد بە گرنگی چەسپاندنی فرە کەلتووری هەموو پێکهاتەکان.

سەرۆککۆمار هانی پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵەکانی دا بۆ پاراستنی هەماهەنگی نێوان خۆشنووسانی عەرەب و کورد لە ڕێگەی سازکردنی پێشانگە و کۆڕ و بەستنی کۆڕبەندی هاوبەش بۆ  نزیکبوونەوە و پەیوەندی و پێشخستنی هونەر و کەلتوور بە شێوەیەک دۆخی ئەم هونەرە باشتر بکات کە ڕەنگدانەوەی قووڵی هونەری و شارستانییەتی وڵاتە. 

هەروەها ئاماژەی بە پێویستی گرنگیدان بە وانەی دەستنوسی عەرەبیکرد لە هەموو ئاستەکانی خوێندندا، بەتایبەتی خوێندنی سەرەتایی، بۆ پەرەپێدانی کارامەیی خوێندکاران، جگە لە خول و وۆرکشۆپە تەکنیکییە ڕێکخراوەکان.

لای خۆشیانەوە ئەندامانی وەفدەکە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆککۆمار دەربڕی و خۆشحاڵی خۆیان بە دیداری بەرێزیان نیشاندا و ستایشی ئەو پشتیوانیەی بەڕێزیان کرد بۆ فەرهەنگ و هونەر، هەروەها باسیان  لە کارو چالاکیی و ئامانجەکانیان کرد لە بوژاندنەوەی قوتابخانەی بەغدادی بۆ خۆشنووسی.

لەکۆتایی دیدارەکەدا، بەڕێزیان چاویکەوت بە بەرهەمی کۆمەڵەکەیان کە نووسینێکی قورئانی پیرۆز بوو لەلایەن(30) خۆشنووسەوە لەپارێزگا جۆراوجۆرەکانی عێراقەوە کێشرابوو وەک وەڵامدانەوەی هەوڵەکانی هێرشکردنە سەر قورئانی پیرۆز و بەڕێزیان ئەم کارە پیرۆزەی بەرزنرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و سەرۆکی کۆمەڵەکەیش تابلۆیەکی پێشکەش بە سەرۆک کرد کە گوزاشت لە یەکێک لە هونەرەکانی ڕێنووسی عەرەبی دەکات .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناسر ئەسەدی، راوێژکاری باڵای سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاوباری گواستنەوە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لە ماوەی ١٨ مانگی داھاتوودا یەکەمین ھێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەوێتەکار، کە درێژییەکەی ٣٠ کیلۆمەترە و شاری بەسڕەی باشووری عێراق دەبەستێتەوە بە شارۆچکەی شەلەمجەی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەوەشی خستەڕوو، ھێڵی شەمەندەفەرەکە ئاسانکاری دەکات بۆ گواستنەوەی زیارەتکارانی شیعە لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ عێراق و رۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ھەردوو وڵاتدا.

راوێژکارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی، پرۆسەی پاککردنەوەی ڕێڕەوی ھێڵی شەمەندەفەرەکە دەستیپێکردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستدەکرێت بە دروستکردنی، ھەروەھا حکومەتی فیدراڵ بە نیازە لەداھاتوودا ھێڵی میترۆ لەنێوان کەربەلا و نەجەف دروستبکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسای خۆیدا، بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی سێ بڕیاری بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەرکرد و بڕیاریدا ھەموو گرێبەستەکانی ناوخۆی عێراق بکرێنە بە دینار، جگە لەو گرێبەستانەی لە سەردەمی حکومەتی پێشوو کراوە بە دۆلار.

ھەروەھا ئەنجومەنی وەزیران بە بڕیارێک بانکە حکومییەکانی پابەندکرد، کە بە نرخی رەسمی دۆلار قەرز بدەنە ھاوڵاتییان و ھەر بە ھەمان نرخیش قەرزی دۆلار لە ھاوڵاتییان وەربگرنەوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەھدی زاغمی سەرۆکی رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران، لە دووەمین کۆنفرانسی بازرگانی ئێران و عێراق رایگەیاند، ئاستی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە ساڵانی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، دەشتوانرێت قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی لە ٤٠ ملیار دۆلاری ساڵانە نزیک بکرێتەوە. 

وتیشی، ئێران سەرەڕای ئەو سزا توندانەی بەسەریدا سەپێنراوە، دەستکەوتی باشی لە بواری تەکنۆلۆژیا و پیشەسازیدا بەدەستھێناوە.

 سەرۆکی رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران پشتیوانیی ھەمەلایەنەی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پیشەسازی لە عێراق تا ساڵی ٢٠٣٥ راگەیاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...212213214215216...458