عیراقعیراق

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و بەدواداچوونەكانی د.لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عێراق لەسەر ئەو پرسانەی كە پەیوەستە بە هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕاوەكان، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە.

وتیشی، لە كۆبوونەوەكەدا چەندین پرسی گرنگ و گۆڕانكارییە سیاسییەكان و پێشهاتەكان تاوتوێ دەكرێن، بەتایبەت پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و ناردنی پشكی هەرێم.

ئەو كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە كە رۆژی سێشەممە بۆ سێیەمجار، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا و بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە دانیشتنەكە ئەنجام بدرێت، ئەگەرچی تائێستا كارنامەی ئەو دانیشتنەش بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام فراكسیۆنە كوردستانییەكان بڕیاریانداوە ئەگەر لە دانیشتنی سبەینێدا، ڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەخرێتە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەوە بایكۆت دەكەن.


 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شێخ موس ئەحمەد، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوارە و پەنابەران لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند، لە دوای ئەوەی ھەفتەی رابردوو ١٧٤ خێزانی دیکەی عێراقی کەمپی ھۆلیان بەجێھێشت و گەڕانەوە عێراق، لەئێستادا ژمارەیەک خێزانی دیکە کە ژمارەیان ٧٠ خێزانی عێراقیە ئامادەکراون و رێکارە یاساییەکانیان بۆ تەواوکراوە و لەچەند رۆژی داھاتوودا دەگەڕێنەوە و لە کەمپی جدعە لە باشوری شاری موسڵ جێگیردەکرێن.

راشیگەیاند، ئەوان بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ چۆڵکردنی تەواوەتی ئەو کەمپە لە زووترین کاتدا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کارەیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدەن.

بە پێی ئامارەکان حکومەتی عێراق، تائێستا پێنج ھەزار و ٥٦٠ ھاووڵاتی عێراقی کە زۆرینەیان ژن و منداڵن  لە کەمپی ھۆلەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ کەمپی جدعە لە موسڵ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سودانی" لە لوتکەی ئامانجەکانی گەشەپێدان لە نیویۆرک رایگەیاند، پابەندن بە ئامانجەکانیان سەرباری ئەو ئاستەنگانی لەبواری گەشەپێداندا روبەڕووی دەبنەوە.

وتیشی، عێراق چەندین رێکاری نیشتمانی گرتووەتەبەر بۆ چاکسازی ژێرخانی ئابوری و فراوانکردنی تۆڕی ئاو و بەکارھێنانی تەکنیکی نوێ بۆ ئاودێری و نوێکردنەوەی کەناڵە ئاوییەکان، بەشێک لەو ئاستەنگانەشی روبەڕووی دەبنەوە پەیوەندی بەو زیانە داراییانەوە ھەیە کە لە جەنگی تیرۆریستانی داعش بەریانکەوتووە. 

"سودانی" جەختیشی کردەوە لەوەی، ئەولەویات دەدەن بە دابینکردنی پارە بۆ روبەڕوبوونەوەی گۆڕانکارییە کەشوھەواییەکان، چونکە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەری لەسەر دروستبووە. 

ھەروەھا وتیشی، وەبەرھێنان لە غاز دەکەن، بۆ بەرھەمھێنانی وزەی پاک، بۆ ئەوەی تا ساڵی ٢٠٣٠ بگەنە ئاستی سفر لە بەھەدەردان و سوتانی غازدا. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، داھاتی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ تا مانگی تەمموز گەیشتووەتە زیاتر لە ٦٥ ترلیۆن و ١٩٥ ملیار دینار، لەو بڕەش زیاتر لە ٦٢ ترلیۆن و ٢٥٩ ملیار دیناری داھاتی نەوتی بووە کە ٩٥%ی بودجەی گشتی پێکدەھێنێت، داھاتە نانەوتییەکانی ئەو حەوت مانگەش گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ترلیۆن و ٩٣٥ ملیار دینار. 

شارەزایەکی ئابوریش بە ناوی "محەمەد حوسنی" لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە، داھاتە نانەوتییەکان بەرەوپێش ناچێت، تا ئەوکاتەی عێراق بەرھەمی ناوخۆیی و پیشەسازی و کشتوکاڵی نەبێت، ئابوری عێراقیش لاوازە و لە داھاتی نانەوتی پشت بە باج و گومرگ دەبەستێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرزاد بیلتن، بەرپرسی بەشی رۆژئاوای ئاسیای رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، عێراق لە ریزبەندی یەکەمی ھاوبەشانی بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ئاڵوگۆڕێکی زۆرباشی بازرگانی لەنێوان ھەردوو وڵاتد ھەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیان لەگەڵ عێراق بەراورد بە تورکیا زۆرباشترە، بەوپێیەی عێراق لە دەروازە سنوورییەکان کارئاسانییەکی زۆر بۆ بازرگانانی ئێران دەکات.

فەرزاد بیلتن راشیگەیاند، پلانیان ھەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق بۆ ئەمساڵ بگەیەننە ٢٠ ملیار دۆلار، لە بەرنامەشیاندایە بانکێکی ھاوبەش و ناوچەیەکی پیشەسازی سەربەخۆ لەگەڵ عێراق دروستبکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە وادەی دیارکراوی خۆیدا کە ١٨ی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و ئەنجومەنی کۆمیسیارانیش نموونەی کاغەزی دەنگدانی پەسەندکردووە.

جومانە غەلای، باسی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و وتی، ئەنجومەنی کۆمسیاران ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، تاکو کۆتاییھاتنی دەوامی رەسمی لە رۆژی ٢٠ی ئەیلوول درێژکردووەتەوە.

بەپێی وادەیەک کە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بە راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دیاریکردووە، بڕیارە رۆژی ٢٥ی مانگی شووباتی ساڵی داھاتووی ھەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی زانیاری لە بەغداد سەر بە یاریدەدەرێتی ھەواڵگری و زانیاری دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە، ھێزێکیان دەستیان بەسەر بارھەڵگرێکدا گرتووە کە چیمەنتۆی بارکردبوو و لەناویشیدا ٧٧ کرێکاری بیانی کە ٧٤یان پاکستانی و بەنگلادیشی بوون، دەستگیرکران کە ھەوڵیان دابوو بە شێوەیەکی نایاسایی لە ھەولێرەوە بەرەو بەغداد بڕۆن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو کرێکارانەدا سێ کەسی تریشیان لە یەکێک لە دەروازەکانی بەغداد دەستگیرکردووە کە سەرپەرشتی گواستنەوەی ئەو کرێکارانەیان کردووە لە ھەولێرەوە بۆ بەغداد و لە ناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابدا بوون.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ریاز عیزەدین بەڕێوەبەری بەنداوی موسڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو راپۆرتە ئەمریکییە باس لە داڕووخانی بەنداوی موسڵ دەکات، نوێ نییە، بەڵکو لە ساڵی ٢٠٠٥وە دەستیپێکرد و دوایین راپۆرتیش لەبارەی بەنداوەکە بۆ ساڵی ٢٠١٥ دەگەڕێتەوە، کە ئەوکات داعش شاری موسڵی داگیر کردبوو.

بەڕێوەبەری بەنداوی موسڵ وتیشی، بە گشتیی رەوشی بەنداوەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەر زریانێکی چاوەڕوانکراو یان ھەر کارەساتێکی تری سروشتی جێگەی دڵنیاییە.

سەرەتای ئەم ھەفتەیە، تۆڕی ناشناڵ جیۆگرافیک لە راپۆرتێکدا ھۆشداریی لەبارەی ئەگەری داڕووخانی بەنداوی موسڵدا و رایگەیاند، لە ئەگەری رووخانی ئەو بەنداوە، یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس گیان لەدەستدەدەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن عەرەب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، لە ئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ٣٧ ھەزار خێزان لە عێراق بە نایاسایی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن، بەپێی گرتنەبەری رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانیش مووچەکەیان راگیراوە.

وتیشی، بەپێی ئامارە رەسمییەکان لەئێستادا نزیکەی ٨٠٠ ھەزار کرێکاری بیانی لەعێراق کاردەکەن و مانگانەش کۆی مووچەکەیان دەگاتە ٣٢٠ ملیۆن دۆلار، ئەو ئامارەش تەنھا ئەو کرێکارانە دەگرێتەوە کە بە رەسمی و بە رێگەی یاسایی ھاتوونەتە عێراق، نەک ئەوانەی بە رێگەی قاچاخ و نایاسایی ھاتوون و تۆمارنەکراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئاگاداربوون لە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و گفتوگۆ لەبارەی داھاتە نەوتی و نانەوتییەکانی ھەرێم، میوانداری ئاوات جەناب وەزیری دارایی ھەرێم و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بکات، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

دواخستنی ئەو کۆبوونەوەیەش لەکاتێکدا کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بۆ ماوەی سێ مانگ مانگانە ٧٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی رایگەیاند، بۆمبێک لە پارێزگای سەڵاحەدین بە چەند بەخێوکەرێکی مەڕوماڵاتدا تەقییوەتەوە بەوھۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەرکراو لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەستی پێکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیاری پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بە بازرگانە بچوکەکان بە ژمارەیەک کارئاسانی لەرێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە، ھێشتا لە قۆناغی ئەزمونیدایە لە بەغداد و بەتەواوی نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی ئەگەر بڕیارەکە بەتەواوی جێبەجێ بکرێت لەسەرجەم پارێزگاکان، کاریگەری دەبێت لەسەر بەھای دۆلار، کە لە ئێستادا بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

د.نەرمین مەعروف باسی لەوەشکرد، ھۆکارێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار خواستی زۆرە لەسەر دۆلار لەلایەن بازرگانانەوە لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ ھاوردەکردنی ئەو کاڵا خۆراکییانەی رۆژانە ھاوڵاتییان پێویستیانە.

ئەوەشی خستەڕو، داواکردنی دۆلار لە سەکۆی ئەلیکترۆنی و وەرگرتنی رەزامەندی رێوشوێنی خۆی ھەیە و کاتی پێویستە، بۆیە باشترین رێگەچارە ئەوەیە بڕیاری پێدانی دۆلار بە بازرگانە بچوکەکان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە تا بەخێرایی بتوانن دۆلار بە نرخی رەسمی دەستبخەن.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پشتن بە زانیاری وردی دەزگای ھەواڵگری عێراق و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان، شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە زنجیرەی چیای حەمرینی باکووری عێراق بە فڕۆکەی ئێف ١٦ کراونەتە ئامانج.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە بۆردومانەکەدا ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون و ئۆپراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکە بەردەوامی دەبێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاکەڕەش سدیق سەرۆکی ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی دوو شەممە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ بە سەرۆکایەتی ھادی عامری سەرۆکی لیژنەکە لە بەغداد بەڕێوەدەچێت کە تایبەت دەبێت بە ھەڵسەنگاندن بۆ دواین بڕیار و رێنماییەکانی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠.

وتیشی، لەماوەی رابردوودا لیژنەکەیان وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی لە عێراق راسپاردوە بۆئەوەی بڕیاری ژمارە ٢٩ی ساڵی ٢٠١٢ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جێبەجێ بکەن کە تایبەتە بەھەڵوەشاندنەوەی کۆی ئەو بڕیارانەی لەلایەن لیژنەی کاروباری باکووری ھەڵوەشاوە بۆ تەعریبکردنی زەویوزاری کورد و تورکمان لەچەند ناوچەیەکی پارێزگای کەرکوک دەرکراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە میانی دیدارەکەدا، سەرۆککۆمار جەختی لە پێویستی بەردەوامبوون لە ھەوڵەکان بۆ بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا کردەوە وەک فاکتەرێکی بنەڕەتی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ھاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دەستپێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان، و گەشەکردنی ژێرخانی ئابووری.

ھەروەھا سەرۆککۆمار ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە عێراق بەھرەمەندە لە ڕوی فاکتەرە ئابوری و جوگرافی و کلتووری و شارستانییەکان کە زۆر گرنگن بۆ سەرخستنی پڕۆژەکانی بەرھەمھێنان و وەبەرھێنان، وەک بنەمایەک بۆ گرنگی یەکخستنی ھەوڵەکانی یەکێتی سەندیکا پیشەییەکان و سەربەخۆییان و سود وەرگرتن لەو ھۆکارانە بۆ زیادکردنی خێرایی بەرھەمھێنان و پاڵپشتی کردنی حکومەت لە ھەوڵەکانی بۆ دابینکردنی ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە بۆ ھاوڵاتیان.

 سەرۆککۆمار باسی لە گرنگی ھاندان و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و فراوانکردنی بەشدارییەکانی بۆ پەرەپێدانی ئابووری و بەدیھێنانی گەشەسەندنی بەردەوام لە وڵاتدا کرد، و ئاماژەی بە پێویستی باشترکردنی بارودۆخی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان و ھەوڵدان بۆ باشترکردنی بژێویان و دەرکردنی یاسایەک کە گەرەنتی زەمینەی  کارکردنی گونجاویان بۆ بکات.

 لەلای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە پێداچوونەوەیان بە کارەکانی یەکێتی و سەندیکاکانی سەر بە یەکێتیەکە و ئەو گرفتانەی دێنە بەردەم کارەکانیان کرد و سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ پێشنیارەکانی و پەرۆشی بەڕێزیان بۆ گرنگیدان بە چینی کرێکار بەرزنرخاند.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خەلیل دۆسکی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، بۆ ئاگاداربوون لە تەواوی وردەکارییەکان و ئەو کێشە و گرفتەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دروستبووە، لە دوو رۆژی داھاتوودا لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری ئاوات جەناب وەزیری دارایی ھەرێم و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەکات.

وتیشی، لیژنەی دارایی ھەردوو وەزیری دارایی و ھەرێمی بۆ میواندارییەکە ئاگادارکردووەتەوە و بەشێکی تری کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە گفتوگۆ لەبارەی داھاتە نەوتی و نانەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...214215216217218...458