عیراقعیراق

یوسف کیلابی پەرلەمانتاری چوارچێوەی ھەماھەنگی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەڵدەدەن لە خولی داھاتووی دەنگدان نیسابی یاسایی بشکێنن، سکاڵاش دژی شەعلان کەریم تۆمار دەکەن و بەڵگەی گرنگیان ھەیە کە بەعسی بووەو رۆڵی ھەبووە لە شاڵاوی ئەنفال.

شەعلان کەریم سەربە ھاوپەیمانێتی تەقەدومە بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، لە خولی یەکەمی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران زۆرترین دەنگی بەدەستھێنا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موعین کازمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا لەناو ماڵی سوننە رێککەوتنی سیاسی لەسەر کاندیدێکی گشتگیر بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، مەرج نییە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران لە حزبی تەقەدوم بێت کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات، راشیگەیاند، ھاوپەیمانی عەزم مەحمود مەشھەدانی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشنیازکردووە و چوارچێوەی ھەماھەنگیش پشتیوانی ئەو کاندیدە دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەعلان کەریم کاندیدی حزبەکەی حەلبوسییە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و تەڵاڵ زوبێعـیش وەک کاندیدی سەربەخۆ کێبڕکێ بەدەستھێنانی پۆستەکە دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فادی شەمەری، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ھەوڵدان بۆ قوڵکردنەوەی ململانێکان و فراوانترکردنی بازنەی شەڕ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتانی رۆژئاوا دەیانەوێت لە رێگەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە سەرنجی جیھان لەسەر وێرانکارییەکانی کەرتی غەززە دووربخەنەوە.

ئەو راوێژکارەی سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتێکدا بەشێک لە وڵاتانی رۆژئاوا لە ھەوڵی فراوانکردنی شەڕن لە ناوچەکە، بەشێکی دیکەیان داوای کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە دەکەن و لەگەڵ چارەسەری کێشەکان بە رێگەی گفتوگۆ و دانووستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چرۆ حەمە شەریف ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھێشتا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر ھەمواری یاسای بودجە نەداوە بۆ ئەوەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات.

وتیشی، ئەگەر بابەتەکان گۆڕانکارییان بەسەردا نەیەت، ئەوا لە نێوان فراکسیۆنەکان رێکەوتن کراوە، ھەرکاتێک ھەموارەکە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا بەبێ گرفت پەسەند بکرێت و کێشەی مووچە و بودجەی ھەرێم چارەسەر بکرێت.

راشیگەیاند، دوای دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کارەکان خێراتر دەکرێن، بابەتەکان یەکلایی دەکرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆیانکردووە لەسەر کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم سەبارەت بە پرسی ھەناردەی نەوتی ھەرێم و تێچووی دەرھێنانی نەوت، لەئێستاشدا لەنێوان ھەردوو حکومەتدا لێکتێگەیشتنێک لەسەر ئەو بابەتانە دروستبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی فیدراڵ دەیەوێت لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان بگاتە رێککەوتن لەسەر پرسی دەرھێنانی نەوت و لەگەڵ ئەوەشدا، حکومەتی ھەرێم ڕەزامەندی نیشانداوە سەرجەم گرێبەستەکان پێشکەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بکات.

د.بڕیار ڕەشید راشیگەیاند، حکومەتی عێراق بە پشتبەستن بە ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەیەوێت خشتەی خەرجی و مووچەکانی بۆ ئەمساڵ  دیاریبکات، ھەروەھـا دەیەوێت لە ھەمواری یاسایی بودجە پرسی خەرجی بەرھەمھێنانی نەوتی ھەرێم چارەسەر بکـات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، ھەندێک لەلایەن لە رێگەی میدیاکانیانەوە تۆمەتی جیاجیا بۆ شێوازی مامەڵەکردن لەگرتووخانەکان دروست دەکەن تەنھا لەپێناو بەدەستھێنانی بەرژوەندی و خۆباش پیشاندان، وەزارەتی دادیش کە لایەنێکی یاساییە ئەو جۆرە تۆمەتانە لە ھیچ ھێز و لایەنێک قبوڵ ناکات کە ببێتە ھۆی بە ناشرین پیشاندانی چاکسازییەکان لە عێراق، چونکە مەرج نییە ئەو کەسانەی دەخرێنە زیندانەوە، ھەموویان کەسانی خراپ بن لەبەرئەوەی رەنگە بە ھەڵە یان بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە سزادرابێتن، بۆیە رێگە نادەن ناو و ناوبانگی ھیچ کەسێک لەکەدار بکرێت.

وتیشی، بۆ رەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانە و رێگرتن لە ئەشکەنجەدان و خراپ مامەڵە کردن لەگەڵ بەندکراوان، لە ھەر ھۆڵێکی چاکسازییەکان چوار کامێری چاودێری جێگیر دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فارس ئەلفارس، سەرکردە لە ھاوپەیمانی عەزم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا رێککەوتنی لەناوماڵی سوننە رێککەوتنی سیاسی لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە، بەو پێیەش ھەر ھێزێکی سیاسی سوننی کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە پێشنیاز دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، وەکو ھاوپەیمانی عەزم کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بریتییە لە مەحمود مەشھەدانی.

ھاوکات، فەرمانگەی راگەیاندنی ھاوپەیمانی عەزم رایگەیاندووە، بە ئامادەبوونی موسەنا سامەڕائی سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم، ھاوپەیمانێتییەکە دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامداوە و تیایدا جەختلەوەکراوەتەوە، مەحمود مەشھەدانی کاندیدێکی بە ئەزموونەوە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.ئەوەش لەکاتێکدایە. بڕیارە رۆژی شەممەی داھاتوو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت و تیایدا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵببژێرێت

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی نوسراوێكی بانكی ناوەندیی كە ئاڕاستەی سەرجەم بانكە مۆڵەت پێدراوەكانی كردووە، داواكاری سەرجەم بانكەكان بۆ پێدانی دۆلار بەشێوەی كاش پەسەندكراوە و پێویستی كڕیاران لە دۆلاری نەختینە دابین دەكات.

هاوكات بانكی ناوەندیی ئیمەیڵێكی بۆ وەرگرتنی داواكارییەكان دیاریكردووە و لەمەولا كڕیارەكان دەتوانن لە ڕێگەیەوە داواكاری پێشكەش بكەن.

 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو خشتەی کارەی بڵاوکراوەتەوە، کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەعات سێی پاش نیوەڕۆ دەستپێدەکات و تەنھا یەک بڕگە لەخۆدەگرێت، کە ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێیە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

بەپێی ئەو زانیارییانەشی میدیاکانی عێراق لە زاری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بڵاویدەکەنەوە، ھێشتا گفتوگۆکان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکان بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە بەردەوامە. 

لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو، محەمەد حەلبوسی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێک، لە ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران دوورخرایەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فوئاد حسێن بە کەناڵی "حەدەس"ی راگەیاندووە، دەبێت ھێرشەکان لەلایەن ئەمریکا و گروپە چەکدارەکانەوە رابگیرێن، چونکە ئێران و حزبوڵای عێراق نایانەوێت جەنگ لە غەززە فراوان ببێت. 

وتیشی،  لەگەڵ گواستنەوەی ناکۆکی ئێران و ئەمریکا نین بۆ گۆڕەپانی عێراق، چونکە باجی ئەوە دەدەن و دەبێت لێکەوتەی جەنگی ئێران و ئەمریکا لە گۆڕەپانی عێراقی دوور بخرێتەوە.  

فوئاد حسێن ئاماژەی بەوەشدا، بەشێک لەو کێشانەی عێراق پێوەی دەناڵێنێت ھۆکارەکەی ناکۆکی ئەمریکا و ئێرانە و پێویستیان بە گفتوگۆی دانایانە ھەیە سەبارەت بە سەروەری و ئاسایش. 

فوئاد حسێن سەبارەت بە ھێرشەکانیش بۆ سەر بنکەی ھەریر وتی، ھێرشەکان تەنھا بۆ سەر ئەو بنکەیە نییە، بەڵکو شوێنی نیشتەجێبوون و بنکەی گرنگی لە ھەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج، دەستدرێژییەکانیش بۆ سەر نێردە دیپلۆماسییەکان بە واتای پێشێلکردنی رەوشی ئەمنی عێراق دێت. 

بە وتەی فوئاد حسێن، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەردەوام کاردەکات لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بۆ ھێورکردنەوەی رەوشەکە، بەمنزیکانەش وادەی دەستپێکردنی دانوستانەکان لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ واشنتۆن بۆ کشانەوەی ھێزەکان رادەگەیەنین، لایەنی ئەمریکیش وتویەتی ناکرێت گفتوگۆ لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی بکرێت کە لە حاڵەتی پێکدادانی چەکدارییدایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ئاشکرایکرد، لیواکە فەوجەکانی پۆلیسی ئامادە لە کەرکوک لەخۆدەگرێت کە ژمارەیان چوار فەوجن و پەیوەندییان بە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاکانیانەوە نامێنێت و دەخرێنە سەر فەرماندەیی ھێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق.

سەرچاوەکە بە کوردسات نیوزی وت، ئەو چوار فەوجەی پۆلیسی ئامادە لە چوارچێوەی لیواکەدا رێکدەخرێنەوە و دەچنە سەر فەرماندەیی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق پێویستە ئەو لیوایە لەماوەیەکی دیاریکراودا دروست بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆککۆمار...

پرسە و سەرەخۆشی دڵسۆزانەمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی روداوی ئاگرکەوتنەوە ئازاربەخشەکەی ناو نەخۆشخانەی منداڵبون لە پارێزگای دیوانیە دەکەین، کە تێیدا ژمارەیەک منداڵ بونە قوربانی و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون.

لەکاتێکدا جەخت لەسەر پێویستی بەدواداچوون بۆ رێوشوێنی سەلامەتی و خۆپارێزی لە نەخۆشخانەکان و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دەکەینەوە، داوای لێپرسینەوە لەو کەسانەش دەکەین، کە کەمتەرخەم بون و پێویستە ھەنگاوی کاریگەر بنرێت بۆ رێگریکردن لە دوبارەبونەوەی ئەو جۆرە روداوانە.

د.لەتیف جمال رەشید
سەرۆک کۆمار
٢٠٢٤-١-٩
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لوتکەی پەرلەمانی وڵاتانی ئیسلامی کە تایبەت بوو بە رەشی غەززە و لە تاران بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەشکرد، دژی ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر فەڵەستینییەکان ئەنجامیداوە، داوا لە تەواوی وڵاتانی ئیسلامی و وڵاتانی ناوچەکە دەکات بایکۆتی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بکەن تا ئەو وڵاتە ناچار بە راگرتنی ئاگربەستی مرۆیی دەکرێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کۆچپێکردنی زۆرەملێی خەڵکی غەززە رەتبکاتەوە و ھاوکارییە مرۆییەکانیش بۆ خەڵکی شارەکە زیاتر بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عامر عەبدولجەبار، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق بڵاویکردەوە، ئەو کەشتییە کە ئاڵای تەنزانیای ھەڵگرتووە، نەوتی تێدابووە و لە ئیماراتەوە بەرەو بەسڕە ھاتووە، کاتێکیش کەشتییەکە لە ئاوە ھەرێمایەتییەکاندا بەرەو عێراق ھاتووە، ھێزی دەریایی ئێران دەستی بەسەرداگرتووە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش ھەواڵەکە پشتڕاستدەکاتەوە و ئاشکرای دەکات کە کەشتییەکە لە ئاوە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتدا بووە و نەگەیشتووەتە سنوری دەریایی عێراق، جەختیش دەکاتەوە کە نازاندرێت کەشتییەکە چی ھەڵگرتووە.

مانگی ئەیلولی ساڵی رابردووش سوپای پاسدارانی ئێران لە ئاوەکانی کەنداودا دەستی بەسەر دوو کەشتی نەوتیدا گرت و تۆمەتباریکردن بەوەی ویستویانە ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی دەستبەسەرداگیراوی وڵاتەکەی بۆ بازاڕەکانی جیھان بگوازنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی داد ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو سێ کارمەندە بەھۆی سەرپێچی دوورخراونەتەوە و سەرپێچییەکانیش لە کاتی سەردانێک بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی تۆماری خانووبەرە بۆ کاروباری یاسایی تۆمار کراوە.

ھەروەھا دەڵێت، وەزیر بەردەوامە لە جێبەجێکردنی یاسا دژ بەو کەسانەی کە سەرپێچی دەکەن و پلە و پۆستەکانیان خراپ بەکاردەھێنن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەقیل فەتلاوی، ئەندامی فراکسیۆنی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران پێویست دەکات سەرۆکێکی نوێ ھەڵبژێردرێت، لەم روشەوە ھەرچەندە سوننەکان جوڵەیان دەستپێکردووە بەڵام تائێستا لەسەر کاندیدێک نەگەیشتوون بە رێککەوتن.

باسی لەوەشکردوە، ئەگەر سوننەکان لەسەر سەرۆکی ئەنجومەن نەگەنە رێککەوتن، لە یەکەم دانیشتنی ئەم وەرزە یان دووەم دانیشتندا لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی لایەنەکان، بە دەنگدان پرسەکە یەکلایی دەکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...162163164165166...445