مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی سوپای ئەمریکایان لە "گوندی سەوز" لە قووڵایی سوریا و "عەین ئەسەد" یان لە ڕۆژئاوای عێراق کردۆتە ئامانج، کە راستەوخۆ لە ئامانجەکانیان داوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بەئامانجگرتنانە لە وەڵامی ئەو تاوانانەیە کە بەرامبەر ھاوڵاتیانی غەززە ئەنجام دەدرێت.
بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکا لە دوای ١٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا ھێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و سوریا زیاتر لە ٧٠ جار ھێرشیان کراوەتە سەر و بەھۆیانەوە ٦٢ سەربازی ئەمریکی برینداربوون.
ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیا رایگەیاند، پرۆژەیەکیان ئامادەکردووە، بەناوی شاری پزیشکی دووەم لە بەغداد، بۆ بوژاندنەوەی زەوی نەخۆشخانەی سەربازی رەشید و پرۆژەکەش بریتییە لە دامەزراندنی چوار نەخۆشخانە کە بەکۆی گشتی ھەزار و ٢٠٠ قەرەوێڵە لەخۆدەگرن.
ئەوەشی خستەڕوو، نەخۆشخانەکان لەسەر رووبەری ١٠٠ دۆنم پارچە زەوی دروستدەکرێن و تایبەتمەند دەبن بە نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵان و نەشتەرگەری نەخۆشییەکانی ھەناویی و حاڵەتە فریاگوزارییەکان.
ئاژانسی ھەواڵی فەرمی ئێرنا بڵاویکردەوە، ئەو کەسە پەیوەندی بە دەزگا بیانییەکانەوە ھەبووە لەنێویشیاندا موسادی ئیسرائیلی و بە ھاوکاری دەست و پێوەندەکانی، زانیاریی نھێنی کۆکردوتەوە.
لە نیسانی ساڵی ڕابردوودا ھەواڵگری ئێران سێ ھاوڵاتی دەستگیر کرد کە وتبووی پەیوەندییان بە مۆسادەوە ھەیە، بەڵام ھێشتا دیارنییە ئەو کەسەی لەسێدارە دراوە یەکێکە لەو سێ کەسە یاخود نا.
ساڵانێکە ئێران و ئیسرائیل تۆمەتی سیخوڕی دەدەنە پاڵ یەکتر و "جەنگی سێبەر" ئەنجامدەدەن، بەڵام ئیسرائیل ئێران بە گەورەترین مەترسی لەسەر خۆی دەزانێت، ھەروەھا چەندین جار ھەڕەشەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەربازیی دژ بە ئێران کردووە بۆ ئەوەی ڕێگری لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی بکات.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە ئارامی و لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەچوو و ھیچ پێشێلکارییەکیش لە پرۆسەکەدا تۆمارنەکراوە.
ھاوکات، لیوا تەحسین خەفاجی سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەدا، پلانی ھێزە ئەمنییەکان بۆ دوای کۆتاییھاتنی دەنگدانی تایبەت، گواستنەوەی سندوقەکان دەنگدان و میمۆرییەکانە بۆ کۆمیسیۆن، چونکە دوای شەش سەعات لە کۆتایھاتنی پرۆسەکە ئەنجامی بەرایی دەدرێتەوە بە لیستەکان.
بڕیارە دوای شەش سەعات لە کۆتاییھاتنی دەنگدانی تایبەت ئەنجامە بەراییەکان بدرێنەوە بە لیستەکان

دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، لەسەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن تا رۆژی ھەینی ڕابردوو، پێشێلکاری لەنێو دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەراورد بە دوایین بانگەشە لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢١ بەڕێژەی ٢٠٪ کەمیکردووە.
بەپێی راپۆرتی دەستەکە، لەکۆی ١٢٤ کەناڵ کە چاودێرییان کردووە، ١٧ کەناڵ سەرپێچییان لەڕۆژی ڕاوەستانی بانگەشەدا بۆ ماوەی پێنج خوولەک ئەنجامداوە کە ھەندێکیان لاوەکی بوون.
سەعات ٧ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەرگای بنکەکانی دەنگدانی تایبەت لەسەرتاسەری عێراق جگە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەرووی دەنگدەراندا کرانەوە و پرۆسەکە تا سەعات شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن، زیاتر لە ملیۆنێک دەنگدەری سوپا و پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی و ئاوارەکان مافی دەنگدانیان ھەیە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، پەیامێکی ئاڕاستەی سوپا و ھێزە ئەمنییەکان کرد.
سودانی لە پەیامەکەیدا جەختیکردووەتەوە ھێزە ئەمنییەکان بەسەرجەم پێکھاتەکانیانەوە ئازادن لە دەنگدان بەھەر کاندید و قەوارەیەک و ھیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە دەستوەردان بکات لە ھەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگاکان.
میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ھێزە ئەمنییەکان روویان لە بنکەکانی دەنگدان کردووە بۆ دیاریکردنی نوێنەرەکانیان لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
وتیشی، پڕۆسەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا ھیچ پێشێلکارییەک لە دەنگدانی تایبەت تۆمارنەکراوە.
سەعات ٧ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەرگای بنکەکانی دەنگدانی تایبەت لەسەرتاسەری عێراق جگە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەرووی دەنگدەراندا کرانەوە و پرۆسەکە تا سەعات شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن، زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠ ھەزار دەنگدەری سوپا و پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی و ئاوارەکان مافی دەنگدانیان ھەیە.
سودانی لە پەیامەکەیدا جەختیکردووەتەوە ھێزە ئەمنییەکان بەسەرجەم پێکھاتەکانیانەوە ئازادن لە دەنگدان بەھەر کاندید و قەوارەیەک و ھیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە دەستوەردان بکات لە ھەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگاکان.
سەعات ٧ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەرگای بنکەکانی دەنگدانی تایبەت لەسەرتاسەری عێراق جگە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەرووی دەنگدەراندا کرانەوە و پرۆسەکە تا سەعات شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن، زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠ ھەزار دەنگدەری سوپا و پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی و ئاوارەکان مافی دەنگدانیان ھەیە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە چوارچێوەی رێکار و رێوشوێنە ئەمنییەکانی تایبەت بە پاراستنی ئاسایش و ئارامی رۆژی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، ھێزەکانیان لە ھەموو ئەو شوێنانەی ناوەندی دەنگدانیان تێدایە بڵاودەکەنەوە بە مەبەستی رێگرتن لە ھەر رووداو و پێشێلکارییەک، لەو چوارچێوەیەشدا ھەموو ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە.
راشیگەیاندووە، لە رۆژی ھەڵبژاردندا کە ١٨ی ئەم مانگەیە ھەڵگرتنی چەک و ھاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر و ماتۆڕسکیل و ماتۆڕسکیلی بارھەڵگر قەدەغە دەکرێت و ھەر کەسێکیش پابەند بڕیار و رێکارە ئەمنییەکان نەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێت.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لە سەعات شەشی بەیانی رۆژی ھەینییەوە بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆتایی ھاتووە و ھەر کاندیدێک یاخو لایەنێک لە بانگەشە بەردەوام بێت، روبەڕووی سزا و رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
بڕیارە سبەینێش لە سەعات حەوتی بەیانییەوە تا شەشی ئێوارە دەنگدانی تایبەت بۆ ئاوارە و ھێزە ئەمنییەکان دەستپێبکات.
ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش رایگەیاندووە، رۆژی شەممە نزیکەی ٢٧ ھەزار ئاوارە و ھێزی تایبەت لە سنوری سلێمانی دەنگدەدەن و تەواوی ئامادەکارییەکانیان کردووە. وتیشی ٢٠ بنکەیان لە سلێمانی و چەمچەماڵ و گەرمیان ئامادەکردووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی تر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار لە رێگەی درۆنەوە بۆردومانکرا، کە بەشێک لە ھێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیربوون.
گروپی چەکداری مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی لە ئەستۆگرت و ئاماژەی بەوە کرد، لە وەڵامی تاوانکارییەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە، ھێرشەکەیان لە رێگەی درۆنەوە بۆسەر بنکە سەربازییەکە ئەنجامداوە.
بنکەی سەربازی عەین ئەسەد دەکەوێتە سنووری پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و تایبەتە بە مانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.
تا ئێستا زیاتر لە ٧٠ ھێرش لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کراوەتەوە سەر بنکە سەربازییەکانی سوپای ئەمەریکا لە سووریا و عێراق.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، پشتیوانی تەواوی ئەو رێکارانەی حکومەت دەکەن، کە بۆ ئاسایش و سەقامگیری و رێگریکردن لە کردەوەکانی دەرەوەی یاسا دەگیرێنەبەر بۆ بە ئامانجگرتنی نێردە دیپلۆماسییەکان و دامەزراوەکانی حکومەت.
راشیگەیاند، ئامانج لەو کردەوانە تێکدانی سەقامگیری وڵات و بەزاندنی سەرەوەری عێراق و تێکدانی وێنە و ناوبانگی وڵاتەکەیە لەبەردەم کۆمەڵی نێودەوڵەتی.
لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش ھاتووە، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق پشتیوانی ئەو رێکار و پلانە ئەمنییانە دەکات کە لەم دواییانەدا گیراونەتەبەر، لەنێویاندا لێپرسینەوە لە سەرجەم ھێزە ئەمنییە بەرپرسەکان لەو شوێنانەی دەستدرێژی و ھێرش تیایاندا روویداوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە بەکارھێنانی دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری بۆ بەرژەوەندی کەسی و حزبی، تیمێکی ھاوبەش لە دواین چاودێری دارایی فیدراڵی و دەستەی دەستپاکی بۆ پێداچوونەوە و وردبینکردن بە ھەموو رێککارەکانی پەیوەست بە پێدان و دابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوون لە پارێزگاکان لە ماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لە پێکھێنانی تیمە ھاوبەشەکە چەسپاندنی دادپەروەری و یەکسانییە لەنێوان رکابەرەکاندا، ھەروەھا پتەوکردنی دەستپاکی و شەفافیەت و دروستی و سەلامەتی ھەموو رێککارەکانە بۆ پاراستنی سامانی گشتی.
عومەر داینی و مازن زوھێر عوبەیدی کە ھەردووکیان کاندیدی ھاوپەیمانی تەقەدومن بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، نامەی کشانەوەیان لە ھەڵبژاردن بڵاوکردووتەوە و ھۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە ھاوپەیمانییەکەیان بەڵێنەکانی بۆ خۆیان و لایەنگرانیان جێبەجێ نەکردووە، ھاوکات سەڵاح نەواف کاندیدی ھاوپەیمانییەکەی حەلبوسی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدادیش کشاوەتەوە، بەڵام ھۆکارەکەی ئاشکرا نەکردووە.
لە بەرامبەریشدا سەلام مەھدی بەڕێوەبەری راگەیاندنی نووسینگەی دیالەی کۆمیسیۆن رایگەیاندووە، نامەی کشانەوەی ئەو کاندیدانە تەنھا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە تائێستا بە رەسمی نوسراویان بەدەستنەگەیشتووە.
بڕیارە سبەینێ لە سەعات 7ی بەیانییەوە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستپێبكات و تا سەعات شەشی ئێوارە بەردەوامبێت و تیایدا 5904 كاندید ڕكابەری دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 285 كورسی ئەنجومەنی پارێزگاكان. زۆرترین ململانێی هەڵبژاردنەكەش كەوتووەتە ناوچە جێناكۆكەكانەوە.
هاوكات، لیوا قەیس ئەلمحەممەداوەی، سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردن رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان خراوەنەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هەر پێشێلكاریی و ساختەكارییەك لە هەڵبژاردنەكاندا ڕووبدات بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ دەكەن.