دەقی پەیامەکەی سەرۆککۆماری عێراق...
شاعیری مەزن کەریم ئەلعێراقی کە بە چەندین کاری داھێنەرانەی کلتوور و ھونەری دەوڵەمەند کرد، ئەمڕۆ ماڵئاوایی لێکردین.
ھاوخەمی خۆمان بۆ خێزانی و دۆست و خۆشەویستانی دەردەبڕین.
خودای گەورە لێخۆشبێت و بەبەھەشتی بەرینی شاد بکات.
إنا للە وإنا الیە راجعون
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە میانەی دیدارێکی پەیوەست بە چارەسەرکردنی کێشەی کەمی ئاو لە بەغداد رایگەیاندووە، حکومەت ھەوڵی زۆر دەدات بۆ کۆنترۆڵکردنی کەمی ئاو، ھۆشداریشیدا لە مەترسییەکانی دیاردەی کەمبوونەوەی ئاو.
ئەعرەجی داوای لە ھەموو لێپرسراوانی عێراق کرد، ھاوکاربن لە تێپەڕاندنی قەیرانەکەدا، داواشی لە ھاوڵاتیانی عێراق کرد مامەڵەی دروست لەگەڵ بەکارھێنان ئاو بکەن تا ئەو مەترسییەی رووی لە ھەموان کردوە کەم بکرێتەوە.
قەیرانی وشکبوونی دەریاچە و بەنداوەکانی عێراق بەھۆی گرتنەوەی سەرچاوەی ئاوی عێراق لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە تا دێت دەرەنجامی مەترسیدارتری دەردەکەوێت، ژیانی ھاوڵاتیانی عێراقی رووبەرووی مەترسی کردووەتەوە.
موزیر کەروی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردوە، بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی ١٣ ھەزار خێزانی ئاوارە و گەرانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، ئەوەشی راگەیاند، گەرانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە رزگارکراوەکان لە پێشینەی کارەکانی حکومەتە بۆ کۆتاییھێنان بە دۆسیەی ئاوارە و پەنابەران.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە دیدارێکیاندا لەگەڵ سودانی بەڵێنی ئەوەیان وەرگرتوە کە دۆسیەی ئاوارەانی سەعدیەی سەربە پارێزگای دیالە یەکلایی بکەنەوە.
عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکدا لە کەربەلا رایگەیاند، رێگاکانی گەیشتن بە شاری کەربەلا قەرەباڵغییەکی زۆری زیارەتکارانیان لەسەرەو تائێستا لە رێگەی فڕۆکەخان و دەروازەکانەوە دوو ملیۆن و ٢٥٠ ھەزار زیارەتکاری بیانی گەیشتوونەتە عێراق.
ھاوکات سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، بۆ یەکەمجار ھەرێمی کوردستان بە ١٠٠ پاسی مۆدێرن بەشداریکردووە لە پلانی پێشوازیکردن و گواستنەوەی زیارەتکاران بۆ شاری کەربەلا.
وتیشی، بۆ پلانی ئەمساڵ ١٢٠٠ پاسی گەورە و ٢٠٠ پاسی بچوک بەکرێگیراون و لە پاڵ دوو ھەزار پاس و ئۆتۆمبێلی حکومی خراونەتە خزمەت پرۆسەی گواستنەوەی زیارەتکاران.
دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغداد، لە دانیشتنێکدا بە ئامادەبوونی نوێنەری باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و ئێران، بە تۆمەتی کوشتنی (ستیڤن ئێدوارد)ی ئەمریکی، سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی؛ بەسەر محەمەد عەلی رەزا ئەفسەر لە سوپای پاسدارانی ئێران و چوار ھاووڵاتیی عێراقیدا سەپاند.
رۆژی حەوتی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، ھاووڵاتییەکی ئەمریکی بە ناوی (ستیڤن ئێدوارد)، کە ھاوکات مامۆستای زانکۆ بوو، لە ناوچەی کەڕادەی بەغداد کوژرا، کە ئەوکات گرووپی چەکداریی "سەرایا ئەھلل کەھف"، بەرپرسیارێتی کوشتنەکەیان لەئەستۆگرت.
لە دیدارەکەدا، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات پتەوە و کێشەکانی پەیوەست بە دۆخی ئاو دەتوانرێت چارەسەربکرێن، بەڵام پێویستیان بە بڕیاری جددی ھەیە تا کار بۆ جێبەجێکردنیان بکرێت. وتیشی، عێراق بە چڕی کاردەکات بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی ئاو لە سەرانسەری وڵاتدا.
سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوەشدا، عێراق لە ھەوڵی گەیشتن بە رێککەوتنە لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە پشکی ئاو
لە کۆتایی دیدارەکەدا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی تورکیا، ڕاپۆرتێکی وردی دەربارەی ئەو کار و پڕۆژانە پێشکەشکرد کە لایەنی تورکی دەتوانێت لە بواری ھاریکاری لەگەڵ عێراقدا ئەنجامی بدات لە دۆسییەی ئاو.
بە پێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە نوری مالکی کردووە و لە دیدارێکدا بەرەوپێشچوونەکانی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و رۆڵی دەزگاکان لە چاکسازی ئابوری و دەستەبەرکردنی داخوازییەکانی ھاووڵاتیان لەسەر ھەموو ئاست و بوارەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکراوە.
ھەروەھا سودانی و مالکی تاوتوێی گرنگترین ئەو پرۆژەیاسایانەیان کردووە کە پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کراون و پەلەکردن لەو دۆسیانەی پەیوەندییان بە پێداویستییە بنەڕەتییەکانی ھاووڵاتیانەوە جەختی لەسەرکراوەتەوە.
باسم عەواد، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێنج راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، بەبێ ئەوەی ناوەکانیان ئاشکرابکات.
ئەوەشی خستەڕوو، ھۆکاری لەکارلادانی ئەو راوێژکارانە پەیوەندی بە خراپ بەکارھێنانی پۆست و دەسەڵاتەکانیانەوە ھەبووە، کە ھەوڵیانداوە دەسەڵاتەکانیان بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکاربھێنن.
وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتەکەی سودانی لە ئایندەیەکی نزیکدا، بەشێکی زۆر لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگە حکومییەکان و بریکاری وەزارەتەکان لەکارەکانیان دووردەخرێنەوە و کەسانی نوێ لە شوێنیان دەستبەکاردەبن.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای بەدەستگەیشتنی زانیاری ورد بە دەزگای ھەواڵگری لەسەر ژن و پیاوێک لە بەغداد کە ھەوڵدەدەن منداڵە تازە لەدایکبووەکەیان بفرۆشن، دەستبەجێ مەفرزەکانی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێکرد و سەرەنجام لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوودا توانییان ئەو ژن و پیاوە دەستگیربکرێن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ژن و پیاوەکە دایک و باوکی راستەقینەی منداڵەکە بوون و لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، کە ھەوڵیانداوە منداڵەکە بە بڕی ٢٠ ملیۆن دینار بفرۆشن.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، رێوشوێنی یاسای بەرامبەر ئەو ژن و پیاوە گیراوەتەبەر و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون.
دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی نادەستوریبونی ژمارەیەک بڕگەی یاسای ھەموارکراوی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئاماژەکان بۆ دواخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان زیاتربوون و ھەندێ لایەنی سیاسی پێشبینی دەکەن ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بخرێتە پاڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمان و پێکەوە ئەنجام بدرێن.
بەڵام کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق جەخت لە ئەنجامدانی پرۆسەکە لەوادەی خۆیدا لە ١٨ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ دەکاتەوەو دەڵێت، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە نابێت.
ھاوکات سەرکردەیەکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاندوە، ھەندێ لایەنی سیاسی فشار دەکەن ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە بنەڕەتەوە ھەڵبوەشێننەوە یاخود دوای بخەن، بەڵام تەواوفوقی سیاسی ئەو بابەتەی یەکلاکردووەتەوەو وادەکە جێگیرەو ناتوانرێت بگۆڕدرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران، بە تەلەفون لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسادا گفتوگۆی کردوە و ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەغداد-٢٠٢٣ و چالاککردنی ڕێککەوتنی ھاوبەشی ستراتیژی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاووتوێ کردوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سودانی و ماکرۆن پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ھاوبەشی ستراتیژییان دووپات کردووەتەوە، ھەروەھا دواین پێشھاتەکانی پەیوەست بە ناوچەکەشیان تاووتوێ کردوە و باس لە سەردانەکەی سەرۆکی فەرەنساش بۆ بەغداد کراوە کە بریارە بەم نزیکانە ئەنجامی بدات.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، شەوی رابردوو عومەر بۆلات وەزیری بازرگانی تورکیا بە یاوەری وەفدێکی بازرگانان و وەبەرھێنەرانی تورکیا گەیشتووەتەوە عێراق و لەگەڵ محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان و یاریدەدەری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لە سەردانەکەی وەزیری بازرگانی تورکیا بۆ عێراق زیادکردنی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانییە لەنێوان ھەردوو وڵات بۆ نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلار.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، ھەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری بازرگانی تورکیا لەگەڵ ھەریەک لە د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و سبەینێش سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم کۆببێتەوە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران کراوە ژمارەیەک پڕۆژە یاسا پەسەند بکات، لەناویاندا پڕۆژە یاسای تایبەت بە دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی گوێزراوە و نەگوێزراوەی بەرپرسانی رژێمی پێشوو.
بەشێکی تری پڕۆژە یاساکان تایبەتن بە ئازادی رادەربڕین و خۆپیشاندان، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەکرێ گرتنی زەوییە کشتوکاڵییەکان.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا سودانی داوای لە وەزارەتەکان کردووە بەتەواوی پابەندبن بە جێبەجێکردنی یاسای تایبەت بە ھەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی بەرپرسان.
دادگای تێھەڵچوونەوەی بەسرە رایگەیاند، ١٠ تۆمەتباری بەقاچاغبردنی نەوت کە نەوتیان لەڕێی بارھەڵگرەوە و بە نوسراوی ساختە دەگواستنەوە بۆ دەرەوەی وڵات، بە ١٥ ساڵ زیندانی سزا دراون.
ھاوکات "باسم عەوادی" وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ستایشی بڕیارەکەی دادگای کردووە بۆ سزادانی ئەو تۆڕەی بە قاچاغبردنی نەوت، جەختیشیکردووەتەوە لەوەی ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ کۆتاییھێنان بەو بابەتە، کە چەندین ساڵە پشتگوێخراوە.
عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، ھەوڵەکانیان لەپێناو گەرەنتیکردنی ھاتنی زیارەتکاران و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان چڕکردووەتەوە و لە دەروازەکان پاسیان بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران بۆ کەربەلا دابینکردووە، ھەروەھا لەگەڵ ئێرانیش ھەماھەنگییەکانیان لە ئاستێکی بەرزدایە.
عومەر وائیلی وتیشی، لە ١٧ی ئابەوە تاکو رۆژی یەکشەممە لە رێگەی دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانەوە، زیاتر لە یەک ملیۆن زیارەتکاری بیانی ھاتوونەتە عێراق، پێشبینیشیکرد، ئەمساڵ بەھۆی ئاسانکارییەکانی حکومەتی عێراق، ژمارەی زیارەتکاران بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاد ببێت.