کەرکوک... بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا
٨ی ئازاری ٢٠٢٥
٨ی ئازاری ٢٠٢٥
ئەندامێکی وەفدی ئیمرالی رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان گوازراوەتەوە بۆ شوێنە نوێیەکەی و بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ماڵێکی دوو نهۆمییە و هەر لە دورگەی ئیمراڵیدایە.
ئەمڕۆ شيممە، میدحات سانجار، ئەندامی وەفدی ئیمراڵی رایگەیاند، عەبدوڵا ئــۆجەلان لە زیندانی دورگەی ئیمراڵی گواستراوەتەوە بۆ شوێنە نوێیەکەی.
سەرچاوەیەکیش لە دەم پارتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شوێنە نوێیەکە هەر لە دورگەی ئیمراڵییە و خانویەکی دوو نهۆمییە، بە روبەڕی 230 مەتر چوارگۆشە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو خانوە نوێیەی ئۆجەلانی تێدایە ئینتەرنێتی بۆدابین کراوە و بڕیاریشە مانگی 11 وەفدی دەمپارتی سەردانی ئۆجەلان بکەن.
بە گوێرەی زانیارییەکان، جگە لە ئۆجەلان خۆی، سەرجەم سکرتێرەکانی ئۆجەلان لەگەڵ ئەو گواستراونەتەوە بۆ شوێنە نوێیەکە.
دوای پازدە ساڵ، بە دەستگیرکردنی تاوانبارێک، کۆتایی بە کابووس و چیرۆکی بکوژی زنجیرەیی ئۆگەندا هات، کە بە خواردنی گۆشتی کوژراوەکان ترسی خستبووە دڵی خەڵکەوە.
موهوزی کاینەروگابا، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی وڵاتی ئۆگەندا دەستگیرکردنی پیاوێکی بە ناوی "موسی موجوریزی" راگەیاند، کە تۆمەتبارە بەوەی لە ماوەی 15 ساڵدا 38کەسی لە وڵاتەکەدا کوشتووە و دواتر گۆشتی کوژراوەکانی خواردووە.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی وڵاتی ئۆگەندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم تۆمەتبارە خراپترین بکوژی زنجیرەیی و مرۆڤخۆرە لە مێژوی وڵاتەکەیاندا.
هەرچەندە هێشتا هیچ بڕیارێکی رەسمی لە دادگاوە دەربارەی تاوانباربوونەکەی دەرنەچووە، بەڵام فەرماندەکەی ئۆگەندا جەختی کردووەتەوە، لە دادگایەکی گشتییدا و بە ئاشکرا ئەو تۆمەتبارە لەسێدارە دەدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم تاوانبارە مەترسیدارە لە رابردوودا چەندین جار لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، بەڵام بە شێوازێکی گوماناوی هەمیشە ئازاد کراوە یان رایکردووە.
لە ئێستاشدا پۆلیسی ئۆگەندا رایگەیاندوە، لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەکە دەستپێکردووە، چونکە گومانیان هەیە لەوەی ژمارەی کوژراوەکان زیاتربێت.
موحسن رەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، نامەکەی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکای خوێندوەتەوە، بەڵام هێشتا وەڵامی نەداوەتەوە.
موحسن رەزایی، لەبارەی نامەکەی جەی دی ڤانسەوە بە میدیایی وڵاتەکەی راگەیاندوە، نامەکەی بینیوە و شێوازی قسەکردنی ئەمریکا بە تەواوەتی گۆڕاوە.
ناوبراو، جەختیکردەوە، بەڕونیی لە نامەکەدا شێوازی قسەکردنی ئەمریکا گۆڕاوە و ئەمەش شتێکی باشي و نیشانەی چەسپاندنی سەرکەوتن و دەسەڵاتی گەلی ئێرانە.
موحسن رەزایی راشیگەیاندوە، تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ لەسەر ئاستی رەسمی و حکومی بۆ گۆڕینی بابەتی ئەتۆمییەکەی تاران نەدراوە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیان لەسەر پشکنینی وردی نامەکە و ئامادەیی بۆ چارەسەری دیپلۆماسی کردووەتەوە.