عیراق

عەلی فەیسەڵ، ئەمینداری گشتی دەستەی کۆمیسیارانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٨٠ بڕیار لە دەستەی دادوەرییەوە سەبارەت بە تانەی ھەڵبژاردنەکان دەرچووە و یەکلاکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوودا وەڵامی ھەموو بڕیارەکان لەسەر تانەکان دەدەنەوە.

پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ڕاگەیاند و پشتڕاستیکردەوە کە ئەنجامی دەستی و ئەلیکترۆنی ھاوتای یەکن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ئاشکرایکرد، لیواکە فەوجەکانی پۆلیسی ئامادە لە کەرکوک لەخۆدەگرێت کە ژمارەیان چوار فەوجن و پەیوەندییان بە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاکانیانەوە نامێنێت و دەخرێنە سەر فەرماندەیی ھێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق.

سەرچاوەکە بە کوردسات نیوزی وت، ئەو چوار فەوجەی پۆلیسی ئامادە لە چوارچێوەی لیواکەدا رێکدەخرێنەوە و دەچنە سەر فەرماندەیی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق پێویستە ئەو لیوایە لەماوەیەکی دیاریکراودا دروست بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لوتکەی پەرلەمانی وڵاتانی ئیسلامی کە تایبەت بوو بە رەشی غەززە و لە تاران بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەشکرد، دژی ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر فەڵەستینییەکان ئەنجامیداوە، داوا لە تەواوی وڵاتانی ئیسلامی و وڵاتانی ناوچەکە دەکات بایکۆتی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بکەن تا ئەو وڵاتە ناچار بە راگرتنی ئاگربەستی مرۆیی دەکرێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کۆچپێکردنی زۆرەملێی خەڵکی غەززە رەتبکاتەوە و ھاوکارییە مرۆییەکانیش بۆ خەڵکی شارەکە زیاتر بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەقیل فەتلاوی، ئەندامی فراکسیۆنی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران پێویست دەکات سەرۆکێکی نوێ ھەڵبژێردرێت، لەم روشەوە ھەرچەندە سوننەکان جوڵەیان دەستپێکردووە بەڵام تائێستا لەسەر کاندیدێک نەگەیشتوون بە رێککەوتن.

باسی لەوەشکردوە، ئەگەر سوننەکان لەسەر سەرۆکی ئەنجومەن نەگەنە رێککەوتن، لە یەکەم دانیشتنی ئەم وەرزە یان دووەم دانیشتندا لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی لایەنەکان، بە دەنگدان پرسەکە یەکلایی دەکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەوفەل سلێمان، بەڕێوەبەری سەرژمێری لە نەینەوا رایگەیاند، رێژەی ھەژاری لە پارێزگاکە لە بەرزترین ئاستدایە و گەیشتووەتە ٨٥%.

وتیشی، بەردەوام کار دەکەن بۆ ھەڵسەنگاندنی رەوشی ئابووری و کۆمەڵایەتی و دیاریکردنی رێژەی بێکاری، چونکە بێکارییەکی زۆر گەنجانی پارێزگاکەی بە گشتی گرتووەتەوە، بە تایبەت لە موسڵ. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عامر عەبدولجەبار، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق بڵاویکردەوە، ئەو کەشتییە کە ئاڵای تەنزانیای ھەڵگرتووە، نەوتی تێدابووە و لە ئیماراتەوە بەرەو بەسڕە ھاتووە، کاتێکیش کەشتییەکە لە ئاوە ھەرێمایەتییەکاندا بەرەو عێراق ھاتووە، ھێزی دەریایی ئێران دەستی بەسەرداگرتووە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش ھەواڵەکە پشتڕاستدەکاتەوە و ئاشکرای دەکات کە کەشتییەکە لە ئاوە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتدا بووە و نەگەیشتووەتە سنوری دەریایی عێراق، جەختیش دەکاتەوە کە نازاندرێت کەشتییەکە چی ھەڵگرتووە.

مانگی ئەیلولی ساڵی رابردووش سوپای پاسدارانی ئێران لە ئاوەکانی کەنداودا دەستی بەسەر دوو کەشتی نەوتیدا گرت و تۆمەتباریکردن بەوەی ویستویانە ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی دەستبەسەرداگیراوی وڵاتەکەی بۆ بازاڕەکانی جیھان بگوازنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆککۆمار...

پرسە و سەرەخۆشی دڵسۆزانەمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی روداوی ئاگرکەوتنەوە ئازاربەخشەکەی ناو نەخۆشخانەی منداڵبون لە پارێزگای دیوانیە دەکەین، کە تێیدا ژمارەیەک منداڵ بونە قوربانی و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون.

لەکاتێکدا جەخت لەسەر پێویستی بەدواداچوون بۆ رێوشوێنی سەلامەتی و خۆپارێزی لە نەخۆشخانەکان و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دەکەینەوە، داوای لێپرسینەوە لەو کەسانەش دەکەین، کە کەمتەرخەم بون و پێویستە ھەنگاوی کاریگەر بنرێت بۆ رێگریکردن لە دوبارەبونەوەی ئەو جۆرە روداوانە.

د.لەتیف جمال رەشید
سەرۆک کۆمار
٢٠٢٤-١-٩
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد بە ھەماھەنگی نێوان دەزگای ھەواڵگری سەربازی و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان، لە ئۆپراسیۆنێکدا بە فڕۆکە ئێف ١٦ سێ پێگەی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی شایی باشووری پارێزگای کەرکوک کردووەتە ئامانج.

ئەوەشی خستەڕوو، لە بۆردومانەکەدا ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون و چەندین کەرەستە و کەلوپەلی سەربازی و لۆجیستی لە پێگەکاندا تێکشکێندراون.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق جەختیلەوەشکردەوە، لە ئۆپراسیۆن و چالاکییەکانیان بەردەوام دەبن بۆ لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش لە تەواوی سنووری خاکی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆببنەوە بە مەبەستی دیاریکردنی رۆژێک بۆ کۆبوونەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لە دوایین نوسراوی خۆیدا رایگەیاندبوو، رۆژی سێشەممە ٩ی کانونی دووەم وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنەکە دەستپێدەکاتەوە و داواشی لە پەرلەمانتاران و لیژنەکان کردبوو کارەکانی خۆیان دەستپێبکەنەوە.

پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە پشکی سوننەکانە، بەھۆی ناکۆکیە سیاسییەکانی ئەو پێکھاتەیە تائێستا یەکلایینەکراوەتەوە و سوننەکان زیاتر لە شەش کاندیدیان بۆ ئەو پۆستە ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی سەرۆککۆمار...

بەبۆنەی ١٠٢ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیسی عیراقەوە، پیرۆزبایی لە کارمەندان و ئەفسەرانی گشت یەکەکانی پۆلیس دەکەین. یادی ئەو قوربانییە گەورانەی دەکەینەوە، کە شان بەشانی ھێزە چەکدارەکان بەخشیان لە جەنگی دژبە تیرۆریزم و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و جێبەجێکردنی یاسا و شەونخونی بۆ پاراستنی ھاووڵاتیان.

لێرەدا جەختدەکەینەوە، کە پێویستە ھەموو پشتیوانییەکیان بۆ دەستەبەربکرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە. ھەروەھا بەڕێزەوە یادی ئەو شەھیدانە دەکەینەوە، کە گیانیان بەخشی لەپێناو نیشتمان و شکۆی ھاووڵاتیانیدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئوسامە مەجید، بەڕێوەبەری کار و راھێنان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، پلانی پێدانی قەرز بە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئەوانە دەگرێتە کە لە ئێستادا بێکارن و بەدوای کاردا دەگەڕێن، بڕیاریشە بەمزوانە بە ھەماھەنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا پڕۆژەکە بکەوێتەبواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لەگەڵ راگەیاندنی پڕۆژەکە لیژنەکەیەکیش چاودێری کارەکان دەکات و پلانەکەش قۆناغەکانی راھێنانی دەرچووان،  پێدانی قەرز، چاودێریکردن و رەخساندنی ھەلیکار لەنێوان گەنجان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە خۆ دەگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە ٩-١-٢٠٢٤ لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو، باس لە پێشھاتە ئەمنییەکانی ئەمدواییەی عیراق و ناوچەکە کرا، ھەروەھا پێویستی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و یەکخستنی ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ نەھێشتنی قەیران و گرژییەکان و گرتنەبەری پرەنسیپی دیالۆگی جدی و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، جەختیان لەسەر کرایەوە.

سەرۆککۆمار تیشکی خستەسەر بارودۆخی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق، کە پێویستە ئەرکیان  لە چوارچێوەی پشتیوانی ھێزە ئەمنییەکان بێت لە بوارەکانی مەشق و راھێنان و پێشکەشکردنی راوێژ، ھەروەک گرنگە چوارچێوەیەکی بەرنامەی کاری دیاریکراوی  بۆ دابنرێت.

سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوەکرد، عیراق سورە لەسەر بونیادنانی پەیوەندی ھاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیھان، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عیراق و گەلانی ناوچەکە بکات و بەشداربێت لە نزیککردنەوەی دیدگاکانی نێوان وڵاتان.

ھەر لە دیدارەکەدا، سەرۆککۆمار ھەڵوێستی نەگۆڕی عیراقی لە بەرامبەر پرسی فەلەستین و پێویستی راگرتنی دەستدرێژی و بەئامانجگرتنی رۆژانەی دانیشتوانی سڤیلی لە غەززە و شارەکانی دیکەی فەلەستین دوپاتکردەوە. جەختی لەوەشکردەوە، کە لێکەوتەکانی جەنگ لە کەرتی غەززەدا، کاریگەری نەرێنی لەسەر سەقامگیری تەواوی ناوچەکە ھەیە، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریکا بە تایبەتی، بەرپرسیارێتی خۆیان لەئەستۆبگرن بۆ وەستاندنی دەستدرێژی سەر فەلەستین.

لەبەرامبەردا باڵیۆزی ئەمریکا جەختیکردەوە لەسەر بایەخی چەسپاندنی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی لەبارەی ئەو پرسانەی جێی بایەخی ھەردوولان ئەویش بەگوێرەی رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان کۆماری عیراق و ویلایەتە یەکگرتووەکان. ھەروەھا ئاماژەی بە پەرۆشیی ئەمریکا کرد بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و پشتیوانیکردن لە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییھێنان بەو دۆخەی لە فەلەستیندا ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا وەڵامی ئەو کەس و لایەنانەی دایەوە کە داوایان لێکردووە کۆتایی بە بایکۆت بھێنێت و بگەڕێتەوە ناو گۆڕەپانی سیاسی و جەختیکردەوە، ناگەڕێتەوە بۆ پرۆسەی سیاسی.

ھەروەھا لایەنەکان تۆمەتبار دەکات بەوەی گەندەڵن یان ھاوپەیمانی گەندەڵکارانن تەنانەت ئەوانەش کە پێشتر ھاوپەیمانی رەوتی سەدر بوون.

سەدر داواشدەکات خەڵک لە چاکسازیی بەردەوام دەبن، تەنانەت دوای مردنی ئەویش و لەگەندەڵی دوربکەونەوە.

ساڵێک و شەش مانگە موقتەدا سەدر لە سیاسەت دوورکەوتووەتەوە و بایکۆتی پرۆسەکەی کردووە، دوای ئەوەی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ٢٠٢١ لیستەکەی پلەی یەکەمی بەدەستھێنا، بەڵام نەیتوانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبھێنێت و پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی دەستیان لەکارکێشایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پات ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، لەبارەی بە مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، ھێزەکانی ئەمریکا لەسەر داوای حکومەتی فیدراڵ لە عێراقن و ئەرکی سەرەکییان بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکە.

وتیشی لە ڕۆژی چواری ئەم مانگەوە تائێستا نۆ جار ھێرشکراوەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا بەوەش کۆی گشتی ئەو ھێرشانەی کراوەتە سەر ھێزەکانیان لە ناوچەکە گەیشتووەتە ١٢٧ ھێرش.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی فەتلاوی، سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پەیوەستە بە پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە، ھەر کاتێک ئەنجامەکان پەسەندکران، بە دوو ھەفتە دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پێکدەھێندێن.

ئەوەشی خستەڕوو، ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەرێنین و لێکتێگەیشتن لەنێوان ھێزە سیاسییەکاندا ھەیە بۆ خێراترکردنی پڕۆسەی پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و تانەکانی ڕادەستی دەستەی دادوەری کردووە و بڕیارە لەماوەی ١٠ رۆژدا بڕیاری کۆتاییان لەبارەوە بدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستار جابری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، عێراق پابەندە بە پێشکەشکردنی ھەموو جۆرە ھاوکارییەک بەخۆراک و دەرمان و سوتەمەنیشەوە بۆ زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی کەرتی غەززە کە بە ھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە ماڵ و شوێنەکانیان وێران بووە و ئاوارە بوون و ھیچ پێداویستییەکی بژێوی رۆژانەیان نەماوە.

وتیشی، تائێستا حکومەتی عێراق بە رێگەی ئاسمانی ھەشت کاروان ھاوکاری مرۆیی لە رێگەی میسرەوە گەیاندووەتە لێقەوماوانی غەززە و ئەمڕۆ بڕی دە ملیۆن تۆن سوتەمەنی رەوانەی میسر دەکەن بۆئەوەی لەرێگەی دەروازەی رەفەحەوە بگەیەنرێتە کەرتی غەززە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...118119120121122...400