كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عیراق رایگەیاند، لە ناو كەمپەكاندا ناوی ئاوارەكان تۆمار دەكەن و هەر كەسێكیش ناوی لە لیستی ئاوارەكان نەبێت كارتی بایۆمەتری بۆ ناكرێت. 

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا رێكارەكانی نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدانی ئاوارەكانی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لە ناو كەمپەكاندا ناوی ئاوارەكان تۆماردەكرێت جگە لە ئاوارەكانی قەزای شەنگال كە لە دەرەوەی كەمپەكانیش تۆمار دەكرێن. 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو كەسانەی هەڵگری ناسنامەی ئاوارەیی نین ناوەكانیان لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی خێزان بەراورد دەكرێت و لە ئەگەری دڵنیانەبوونەوە، كارتی بایۆمەتریان بۆ ناكرێت و بێبەش دەبن لە دەنگدان.