محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق داوا لە وەزارەتی نەوت دەكات پێداچوونەوە بە بودجەی كاركردن و وەبەرهێناندا بكات، لەوانەش، پێدانی مۆڵەتەكان.

لە بەرامبەر دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت و كاریگەرییەكانی لەسەر بودجەی عیراق، سودانی رێنمایی نوێی ئاڕاستەی وەزارەتی نەوت كردووە و بە ئامانجی كەمكردنەوەی خەرجییەكان بەمەرجێك كاریگەری لەسەر بڕی بەرهەمهێنان نەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ نرخی نەوتی عیراق بە 67 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، پێشبینی دەكرێت دابەزینی بەرچاوی نەوت، كورتهێنانی زیاتر لە بودجەی عیراقدا بەرزبكاتەوە.