وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنانە بە جەنگ
سام, ساکۆ
١٥ی نیسانی ٢٠٢٦
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران بۆ کۆتاییهێنانە بە جەنگ.
وتیشی، ئاڵەگۆڕی لەنێوان وڵاتەکەی و ئەمریکادا لە رۆژانی رابردوودا بەردەوام بووە، بڕیاریشه ئهمڕۆ وهفدێکی پاکستانی سهردانی تاران بکات و وهڵامی ئهمریکا به وردی بگاته دەستیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پیتاندنی یۆرانیۆم مافی خۆمانە، بهڵام ئاست و رێژهکهی دەکرێت گفتوگۆ و دانوستانی لەسەر بکرێت.
ئەوەشی روونکردەوە، تا ئەو کاتەی لەسەر ئاستێکی گشتگیر لێکتێگەیشتن و رێککەوتن نەکرێت، ناتوانرێت باس لە قبووڵکردن یان رەتکردنەوەی وردەکارییەکانی بکرێت، بەتایبەتی لە بابەتێکی گرنگی وەک شەڕ و ئاشتیی نێوان ئێران و ئەمریکا.



