سوپای ئەفغانستان ناوچەیەکی تری لە ژێر دەستی تاڵیبان دەرھێنا
کوردسات نیوز
٣١ی تەمووزی ٢٠٢١
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەیان توانیوویانە ناوچەی گوزارا سەر بە ویلایەتی ھەرات کۆنترۆڵ بکەنەوە کە ماوەیەک بوو لەلایەن چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکەدا زیاتر لە ١٠٠ چەکداری تاڵیبان کوژراون و بریندار بوون.
پێکدادانی سوپای ئەفغانستان و چەکدارانی تاڵیبان لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامە و تاڵیبان ھەوڵ دەدات تەواوی ئەفغانستان کۆنترۆڵ بکات و کشانەوەی ئەمریکاش لەو وڵاتە بووەتە ھۆی لاوازبوونی تواناکانی سوپای ئەفغانستان بەرامبەر تاڵیبان.