ماوەی سێ رۆژە ئاگری دارستانەکانی مێلاسی تورکیا کۆنتڕۆڵ نەکراوە
کوردسات نیوز
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢١
تورکیا ئاگری دارستانەکانی (مێلاس)
وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیاش رایگەیاند: ئاگرەکە زیانی گەورەی بە دارستانەکان و سامانی ئاژەڵ لە ناوچەکە گەیاندووە.کە بەدەیان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت
ھەروەھا (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆکی تورکیا رایگەیاند: زیاتر لە ٤ ھەزار کەس لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی ڕەوانەی ناوچەکە کراون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا کە پێویستیان بە یارمەتیە.
ھاوکات حکومەتی ئەنقەرە داوای ھاوکاری لە تیمێکی ئاگرکوژێنەوەی روسی کردووە دەشڵێن بەھۆی ھەڵکردنی (با)وە ئاگرەکە زیاتر تەشەنەیکردووە.