یەکێتی ئەوروپا سزا بەسەر لێپرسراوانی باڵای لوبناندا دەسەپێنێت
کوردسات نیوز
٣١ی تەمووزی ٢٠٢١
یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسایەکی سزادان گەڵاڵە دەکات کە کەسایەتی و قەوارە لوبنانییەکان دەکاتە ئامانج، بە تایبەتی ئەوانەی دەستیان ھەیە لە پەکخستنی یاسا و داڕووخانی ئابوری و ھەڵاوسان و کەمی خواردن و سوتەمەنی لە لوبنان، بە (قەدەغەکردنی گەشتکردن لێیان و سڕکردنی سەرمایەکانیان).
یەکێتی ئەوروپا بەسەرکردایەتی فەڕەنسا فشارەکانی چڕ کردووەتەوە، ئەمەش بەشێکە لە ھەوڵدانی نێودەوڵەتی بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی جێگیر لە لوبنان، کە بتوانێت چاکسازی بکات، تا ئەو وڵاتە لەو قەیران و ئاڵۆزییە سیاسی و ئابورییە ڕزگار بکات، کە لە دوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیروتەوە سەریھەڵداوە.