میدیاکانی ئیسرائیل گیانلەدەستدانی ٤٤ کەس و برینداربونی زیاتر لە ١٥٠ کەسیان لە ئاکامی داڕمانی پردێک و بینایەک لە ناوچەی جەبەل جەرمەقی باکوری ئەو وڵاتە راگەیاندوە.
ھاوکات پۆلیسی ئیسرائیل سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئەو ناوچەیە راگرتوە و ریگریی لە بەرێکەوتنی خەڵکی کردوە بۆ شوێنی روداوەکە بۆ کارئاسانی بۆ گواستنەوەی تەرمەکان و برینداران.
بنیامین نەتەنیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل روداوەکەی بە کارەساتێکی گەورە ناوبردوە.
روداوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی ھەینی رویداوە لەو بۆنە ئاینیەدا کە ساڵانە دەیان ھەزار کەس بەشداریی تێدا دەکەن.
لە پلەی دووەمیشدا وڵاتی بەرازیل دێت بە گیانلەدەستدانی ٣٩٨ ھەزار و ١٨٥ کەس و توشبوونی ١٤ ملیۆن و ٥٢١ ھەزار و ٢٨٩ کەس.
پلەی سێیەم وڵاتی مەکسیکە، کە ٢١٥ ھەزار و ٩١٨ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و ٢ ملیۆن و ٣٣٦ ھەزار و ٩٤٤ کەس توشبوون.
پلەی و چوارەم وڵاتی ھندستانە بە گیانلەدەستدانی ٢٠١ ھەزارو ١٨٧ کەس و توشبوونی ١٧ ملیۆن و ٩٩٧ ھەزارو ٢٦٧ کەس. پلەی پێنجەمیش بەریتانیا داگیری کردووە بە ١٢٧ ھەزار و ٧٣٤ گیانلەدەستدان و ٤ ملیۆن و ٤٢٧ ھەزار و ٣٩٠ توشبوون.
پلەی شەشەم تا دەیەمیش وڵاتانی ( ئیتاڵیا، رووسیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیسپانیا) داگیریان کردووە.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساش بریاری دا لە ٣٠ حوزەیران بریاری قەدەغەکردنی ھاتووچۆ لەسەر وڵاتەکەی ھەڵبگرێت.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکرد: بنکەیەکی سەربازیی لە چیای مەتینای سنوری بادینان دادەمەزرێنن.
سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: حکومەتی ئەنقەرە بەنیازە بنکەیەکی سەربازیی لەچیای مەتینا لە سنوری بادینان دابمەزرێنێت، وتیشی: چیای مەتینا ناوچەیەکی ستراتیژییەو نزیکە لە چیاکانی قەندیل کە بەپێگەو ناوەندی سەرەکی پارتی کرێکارانی کوردستان، دادەنرێت.
وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لەوەشکرد: ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای وڵاتەکەی لە ھەرێمی کوردستان لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەردەوام دەبێت.
لێدوانەکەی سلێمان سۆیلۆ لەکاتێکدایە، وەزارەتی بەرگریی تورکیاش لە راگەیاندراوێکدا، بڵاویکردەوە: ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت.
میدیاکانی باکوری کوردستان رایانگەیاند، بە بڕیاری داواکاری گشتی ئامەد لە ڕۆژی ٢٦ی نیسانی ئەمساڵ ١٢ ئەندام و بەرپرسی ھەدەپە و دەبەپە دەستگیر کران و دوای چوار ڕۆژ بەھۆی ئەو پۆستانەی ئەو کەسانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویانکردووەتەوە، دادگای سزاکانی ئامەد سزای زیندانیکردنی بەسەر ئەو ئەندام و بەرپرسانەدا سەپاند.
وەزارەتی تەندروستی ھندستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٣٧٩ ھەزار و ٢٥٧ کەسی تر توشی کۆرۆنا بون، و سێ ھەزارو ٦٤٥ توشبووش گیانیان لەدەستداوە، کە بەراورد بە رۆژێک پێشتر ٣٥٠ زیادیکردوە، ئەوەش ژمارەیەکی تری پێوانەییە لە توشبوانی کۆرۆنا.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھندستان، کۆی گشتی ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا ١٨ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزاری تێپەراندوە و حاڵەکانی گیان لەدەستدانیش بە کۆرۆنا لە ھندستان گەیشتووەتە ٢٠٤ ھەزار و ٨٣٢ کەس.
لەلایەکی تریشەوە کۆشکی سپی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا بەبری زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاری پزیشکی دەنێرێت بۆ ھندستان بۆ ھاوکاریکردنی لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنادا، ھاوکارییەکانیش بریتی دەبن لە ١٠٠٠ بتڵ ئۆکسحین و ١٥ ملیۆن دەمامکی جۆری ئێن ٩٥ و یەک ملیۆن ئامێری پشکنینی خێرا.
بلینکن لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی روسی لەلایەن تورکیاوە مەترسییە لەسەر ئاسایشی ئەمریکا و بەڕوونی بەو وڵاتەیان وتووە کە دەستبەرداری گرێبەستەکانی کڕینی ئەو مووشەکە روسییە ببێت.
دەشڵێت، بەکارھێنانی ئەو مووشەکە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەیە کە ھاوپەیمانەکانیان لە لوتکەی "وارشۆ"ی ساڵی ٢٠١٦ بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستیان بە چەکی وڵاتانی تر دایانبوو.
بەڵام ھەفتەی رابردوو "مەولود چاوش ئۆغلۆ" وەزیری دەرەوەی تورکیا وتبووی، وڵاتەکەی دانوستانی تر دەکات لەگەڵ روسیا بۆ کڕینی کاروانێکی تری سیستمی دژە مووشەکی ئێس ٤٠٠.
لە بەردەوامی کاردانەوەکاندا لەسەر ئەو تۆمارە دەنگییەی "زەریف"، "رۆحانی" "حسامەدین ئاشنا"ی راوێژکاری لە پۆستی سەرۆکی ناوەندی سەرۆکایەتی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی دوورخستنەوە و "عەلی روبەیعی" وتەبێژی حکومەتی لە شوێنەکەی دانا.
ھاوکات "رۆحانی"، "محەمەد عەلەوی" وەزیری ھەواڵگری و ئاسایشی راسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی بڵاوبوونەوەی ئەو تۆمارە دەنگییە.
زەریف لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە مانگی ئاداری رابردوو ئەنجامیداوە دەڵێت، "قاسم سولەیمانی" دیبلۆماسیەتی کردووەتە قوربانی سەربازیی و ئەوەش رۆڵی ھەبوە لە لەناوچونی رێککەوتنی ئەتۆمی.
بە زۆرینەی دەنگ، پەرلەمانی ئەوروپا ڕەزامەندیدا لەسەر ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ بەریتانیا کە لە ھەزار و ٢٤٦ لاپەڕە پێکھاتووە، بەو ڕێککەوتنە بەریتانیا دەتوانێت بگاتە بازاڕەکانی یەکێتی ئەوروپا کە ٤٥٠ ملیۆن بەکاربەر بە بێ باجی گورمرگی لەخۆدەگرێت. لەگەڵ ئەوەشدا یەکێتییەکە مافی سەپاندنی سزای ھەیە ئەگەر لەندەن ڕێز لە یاساکان نەگرێت.
بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش لەسەر ئەو ڕێککەوتنە وتی، ئەوە وێستگەی کۆتایی گەشتە دوور و درێژەکەیانە لە برێکزت و سەقامگیری لە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەھێنێتە کایەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە پێویستی زانی وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا چاویان کراوە بێت لە شێوازی مامەڵە کردن لەگەڵ وڵاتانی جیھاندا.
وتیشی، داوا لە ھیچ وڵاتێک ناکات لە نێوان ئەمریکا و چین وڵاتێک ھەڵبژێرن، بەڵام باشترە بە شێوەیەکی شەفاف و توێژینەوەی پێشوەخت، مامەڵە لەگەڵ وڵاتانی زلھێزدا بکرێت.
ئەنتۆنی بلینکن ھۆشداریشیدایە وڵاتانی ئەفریقا لە فراوانبوونی ھەژموونی چین لەو کیشوەرە، بەڵێنیشیدا ئیدارەی واشنتۆن پەیوەندییەکانی لە سەرجەم بوارەکاندا لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقا، فراوانتر بکات.
(نادین مانیزا) جێگری سەرۆکی کۆمیسۆنی ئەمریکا بۆ ئازادیی ئاینی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، لە یاداشتێکدا داوایان لە (جۆو بایدن) کردووە، فشارەکانی لەسەر ئەنقەر زیاد بکات، بۆ کشانەوەی سوپای تورکیا لە ڕۆژئاڤای کوردستان و باکوری سوریا لە وادەیەکی دیاریکراو و ڕاگرتنی پاڵپشتییەکان بۆ گروپە چەکدارەکانی لە سوریا.
(کێنێس ماکێنزی) فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکاش ڕایگەیاند، لەسەر دۆسیەی بوونی سەربازەکانی تورکیا لە ناوچەکە بە تایبەتی لە سوریا و لیبیا، ناکۆکی لە نێوان (واشنتۆن و ئەنقەر)ە ھەیە.