بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران دەستپێکرد
کوردسات نیوز
٢٨ی ئایاری ٢٠٢١
بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران
کوردسات نیوز
٢٨ی ئایاری ٢٠٢١
بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران
لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناری دەرکرد و هۆشداریش دەداتە شۆفێران نابێت ئۆتۆمبێلەکانیان جێبهێڵن ئەگەرنا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەگیرێت.
لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە رایگەیاندوە، رۆژانە لە سەعات حەوتی بەیانییەوە بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناری لە هەردوو بەنزینخانەی (سان) و (سەرکۆ) دابەش دەکرت و تا تەواوبونی بڕی دیاریکراو بەردەوام دەبێت.
بەپێی خشتەی راگەیەندراو، بڕی دیاریکراو بۆ ئۆتۆمبێلەکانی جۆری (پیک ئەپ، تەکسی و پاس) 50 لیتر دەبێت و ئۆتۆمبێلی تایبەتیش 40 لیتر.
شۆفێرانیش ئاگاداردەکاتەوە، بۆ وەرگرتنی بەنزین مەرجەکارتی زانیارییان پێبێت و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە بن، چونکە لە ئێستادا بەنزین بۆ سەرجەم شارەکانی دیکەش دابین کراوە.
هاوکات جەخت لەوە کراوەتەوە کە خانمانی شۆفێر دەبێت خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری بن و بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەرێت لە یەک جار زیاتر بەنزین وەربگرن.
لە کۆتاییشدا لیژنەکە هۆشداری دەدات، کە لە دوای تەواوبوونی بڕی بەنزینەکە، نابێت هیچ ئۆتۆمبێلێک لە بەرانبەر بەنزینخانەکاندا نۆرە بگرێت، بە پێچەوانەوە سەرپێچیکاران روبەڕوی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان و سزای پێبژاردن دەبنەوە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی، لە رۆژی (1 بۆ 31ـی ئابی 2026)، زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لە بەشی راوێژکاری و دەوامی بەیانیانی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، مانگی رابردوو 133 هەزار و 55 منداڵ چارەسەریان لە د. جەمال ئەحمەدی تایبەت بە منداڵان وەرگرتوە و دوو هەزار و118 منداڵیش خەوێندراون.
هاوکات لە هەمان ماوەدا، 11 هەزار و 593 پشکنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر، 863 تیشک، 572 سۆنەر و 174 ئیکۆ بۆ نەخۆشەکان ئەنجام دراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر لەو مانگەدا ئەم ژمارانەش تۆمارکراون
821 حاڵەتی سکچون و رشانەوە و وشکبوونەوە تۆمارکراوە
235 حاڵەتی هەناسەتوندی
357 منداڵ لە بەشی تیشک و دەمار
405 منداڵ لە بەشی گەشەکردن
169 منداڵ لە بەشی بەدخۆراکی
185 منداڵ لە بەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراک
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی لە هەموو کاتێک بەهێزترە و دوژمنەکانیش لە هەموو کاتێک لاوازترن، جەختیش دەکاتەوە کەوتنی دەسەڵاتی ئێران نزیکە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا دەستکەوتی بەرچاویان لە نەهێشتنی هەڕەشە جدییەکان بەدەستهێناوە و توانیویانە بە تەواوەتی دەسەڵاتی ئێران لاواز بکەن.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەکردوە، مەترسی بۆمبی ئەتۆمی و موشەکی بالیستیکیان لەناوبردووە و بە هێزێکی زۆرەوە ئێرانیان کردوەتە ئامانج.
لە بارەی ئەگەری هێرشی ئێرانیشەوە، دەڵێت؛ ئەو دەسەڵاتە نزیکە لە کۆتایی و هێرش ناکەنە سەر وڵاتەکەیان، چونکە دەزانێت ئەگەر هێرش بکەن خراپیان بەسەر دێت و بە هێزتر لێیان دەدەنەوە.