پنتاگۆن: ھیچ مەترسییەک لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا نییە
کوردسات نیوز
٢٨ی ئایاری ٢٠٢١
پنتاگۆن
کوردسات نیوز
٢٨ی ئایاری ٢٠٢١
پنتاگۆن
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە راگەیەندراوێکدا جەخت لەسەر پێویستی بەستنی کۆبوونەوەی سبەی شەممە 11ـی نیساندەکاتەوە، بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار وەک گرنگترین شایستەی دەستوری.
فراکسیۆنەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەم پرسە کاتێکی زۆری وەرگرتووە و چیتر نابێت نەبوونی تەبایی سیاسی ببێتە رێگر لەبەردەم کاراکردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت، چونکە دواکەوتنی ئەم هەنگاوە زیانی راستەوخۆی بە ژیان و بژێوی هاووڵاتیان گەیاندووە و کاروانی خزمەتگوزاری و ئابووری پەکخستووە.
دەقی راگەیەندراوکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغداد
بەیاننامەی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران.
لەژێر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخە هەنووکەییەی وڵات پێیدا تێدەپەڕێت، و لە وەڵامی شایستە دەستوورییەکان کە گەلی عێراق چاوەڕوانی دەکات، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستی بەستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە سبەی شەممەدا، بە مەبەستی تەواوکردنی گرنگترین شایستەی دەستووری کە خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا دەبینێتەوە، دوای ئەوەی ئەم مەلەفە کاتێکی پێویستی بۆ یەکلاییکردنەوە وەرگرتووە، بۆیە نابێت پرسی نەبوونی تەبایی ببێتە هۆکارێک بۆ پەکخستن و تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان، کە بە کۆڵەکەی سەرەکی بۆ کاراکردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت و دەستەبەرکردنی سەقامگیری سیاسی و ئابووری دادەنرێت.
دواکەوتنی یەکلاییکردنەوەی ئەم پۆستە کاروانی دەوڵەت پەکدەخات و دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی مەلەفە ئابووری، خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی هاووڵاتییانەوە هەیە، هاووڵاتیانی عێراق چاوەڕوانن ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبستێت بە بەرپرسیارێتییە دەستوورییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدییانەی ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی، هەروەها باشترکردنی باری گوزەران و دابینکردنی هەلی کار .
لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات ئامادەی کۆبوونەوەی سبەی شەممە بن، کە ڕێککەوتی ۱۱ی نیسانە، لە پێناو بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمان و چەسپاندنی پڕۆسەی سیاسی و دیموکراسی کە لەسەر خوێنی پاک و قوربانییەکانی گەلەکەمان دامەزراوە، کە لە پێناو عێراق و ئازادی گەلەکەیدا بەخشیویانە.
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بانكی ناوەندی عیراق رێنماییەكی نوێی بۆ ئەو كەسانە بڵاوكردووەتەوە كە ناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەرچووەو دەڵێت، بە نرخی پاڵپشتیكراو دۆلاریان پێ دەفرۆشن.
دەشڵێت، ئەو كەسانەی فەریزەی حەج بەجێدەگەیەنن، بڕی دوو هەزار دۆلاریان بەنرخی بانكی ناوەندی پێدەدرێت، واتە بۆ هەر دۆلارێك هەزار و 320 دینار و لە 13ی ئەم مانگەشەوە بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە ئەو كەسە خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە دۆلارە و هەموو مامەڵەكانیش لە رێگەی سەكۆی ئەلیكترۆنی FITR تۆمار بكرێن، تەنیا ئەوانەش سودمەند دەبن كە ناویان لە لیستی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراقدا بڵاوكراوەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆ راگەیەنراوێكی لە بارەی هێرشەكانی دوێنێ شەوی سەر هەرێمی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هەڵوێستی هەرێم لە سەرەتاوە پاڵپشتیكردن بووە لە ئاشتی و سەقامگیری.
راگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە....
سەرەڕای ئەوەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە پاڵپشتیکردن لە ئاشتی و سەقامگیریی بووە و بەشێک نەبووە و نابێت لە شەڕ و گرژی، و سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکە، شەوی پێنج شەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٦ و لە چەند کاتی جیاوازدا چەند هێرشێکی درۆنی کراونەتە سەر شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجام تێک شکێندراون و کەوتوون. هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیان چاوەڕێی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکەیان دەکرد، بەڵام بەداخەوە تیرۆیست و خراپەکاران کە چاویان بە ئارامی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان هەڵنایە، لە نانەوەی پشێووی بەردەوامن.
جەخت لە پشتگیری ئاشتی و ئۆقرەیی دەکەین و داوا لەهەموو لایەک دەکەین کە ئەو هێرشانە رابگرن و چیتر سەقامگیری و ئۆقرەیی کوردستان و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان نەکەنە ئامانج.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەینی ١٠ی نیسانی ٢٠٢٦