نەبیلە مسراڵی وتەبێژی یەکێتی ئەوروپاش ڕایگەیاندووە، کۆبوونەوەکان بە نێوەندگیری قەتەرە و تێیدا کردنەوەی ڕێرەوی ئارام بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ئەفغانستان جێبھێڵن تاوتوێ دەکرێت، باس لە گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی و ڕێز گرتن لە مافەکانی ژنانیش دەکرێت و ھەروەھا چۆنیەتی ڕێگریکردن لەوەی ئەفغانستان ببێتە شوێنێک بۆ تیرۆریستان باسی لێوە دەکرێت.
عەمید قادر ڕەحیم زادە فەرماندەی بارەگای (خاتەم ئەنبیا)ی ھێزی بەرگری ئاسمانی ئێران ڕایگەیاند، مانۆڕەکە بە بەشداری چەند یەکەیەکی بژاردەی ھێزی بەرگری ئاسمانی سوپا و ھێزی پاسداران لە ناوچەکانی بیابانی ناوەڕاستی وڵات بەڕێوەدەچێت و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
وتیشی، ئامانج لە مانۆڕەکە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی یەکە شەڕکەرەکان و بەھێزکردنی توانای بەرپەرچدانەوە و ھەڵسەنگاندنی سیستمەکانی بەرگری ئاسمانییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشە جیاوازەکان.
ڕێکخراوی "یونسێف" ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو منداڵانە سێ ھێندە بووە بەراورد بە پێنج ساڵی ڕابردوو، یەکێکیش لە کۆی ھەر پێنج کۆچبەرێک کە سنورەکانی بەرەو "ئەمریکا" بەجێھێشتووە، منداڵ بووە.
"یونسێف" ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لەمساڵدا پێنج منداڵی کۆچبەر لەو ڕێگەیە بە مردوویی دۆزراونەتەوە و زیاتر لە ١٥٠ منداڵیش بە بێ دایک و باوکیان گەیشتوونەتە "پەنەما".
لە سەرەتای ئەمساڵیشدا لێپرسراوانی "پەنەما" ھۆشدارییاندا لە رڕوودانی کارەسات لە ناوچەی "دارین" دوای کرانەوەی سنورەکان، کە ناوچەیەکی دارستانی چڕە و "پەنەما" و "کۆڵۆمبیا" جیا دەکاتەوە و بە مەترسیدارترین ناوچە لە کیشوەری ئەمریکای باشور دادەنرێت.