ناتۆ: حکومەت و ھێزە چەکدارەکانی ئەفغانستان دەتوانن وڵاتەکەیان بپارێزن
کوردسات نیوز
٢٨ی ئایاری ٢٠٢١
کوردسات نیوز
٢٨ی ئایاری ٢٠٢١
سوپای پاسداران سووتانی چوار كەشتیی نەوهەڵگری لە كەنداوی فارس و سێ كەشتیی تری لە گەروی هورمز بەهۆی مینەوە راگەیاند.
راگەیاندنی هێزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند، چوار كەشتیی نەوهەڵگری لە كاتی گواستنەوەی نەوت لە ناو كەشتی بۆ كەشتیەكی تر لە باكووری كەنداوی فارس كراونەتە ئامانج و لە ئەنجامدا سووتاون، ئەمەش لە كاتێكدایە كە شەوی ڕابردوو سێ كەشتیی تریش لە ڕۆژئاوای گەروی هورمز بەهۆی پێكدادان بە مین تووشی رووداو و ئاگركەوتنەوە بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی سوپای پاسداران، ئەم ئۆپەراسیۆنە پاش ئاگادارییە پێشوەختەكان بۆ ئەو كۆمپانیا دەریاییانە هاتووە كە بە وتەی سوپای ئەمریكایان كردووە و لە رێگا نایاساییەكانەوە تێپەڕیوون، هێزی دەریایی سوپا دەشڵێت كە چاودێری و بەدواداچوونی بۆ ئەم ٤چوار كەشتییە كردووە پێش ئەوەی لە باكووری كەنداوی فارس بكرێنە ئامانج.
لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا، سوپای پاسداران هۆشداری تووندی داوە ئەو كەشتیانە كە بە وتەكانی سوپای ئەمریكا هەڵنەخەڵەتین رێگە نایاساییەكان بەكارنەهێنن.
سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی راگەیەنراوێکی لەبارەی بڕیارێکی دادگای کارگێڕیی سلێمانی بڵاوکردەوە و جەخت دەکاتەوە، بەپێی دەستور و یاسا، هیچ بەربەستێک لەبەردەم هاووڵاتییانی عیراقدا نییە بۆ خاوەندارێتیی رەوای خانووبەرە لە سلێمانی.
دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانییەوە ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ دادگای کارگێڕیی سلێمانی بڕیاری ژمارە 57/ک/2026 لە 21ـی10ـی2026 دەرکردووە، کە بووەتە باس و خواسی راگەیاندنەکان و لێکدانەوەی جیاوازی جۆراوجۆری بۆ کراوە، بەجۆرێک پێچەوانەی یاسا و هەتا مەنتووقی بڕیاری ئاماژەبۆکراویشە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا ئەو بڕیارە تەنها لە مەنتووقەکەیدا هەڵوەشاندنەوەی فەرمانێکی کارگێڕی لەخۆ دەگرێت و ئەو بڕیارەش پلەی بنەبڕیی وەرنەگرتووە و هیچ بەڵگەیەک (حوجییەتێک) پێک ناهێنێت، واتە ئەو بڕیارە تەنها تاوتوێی حاڵەتێکی تایبەتی لەخۆ گرتووە کە بە یەکلاکەرەوە دانانرێت هەتاوەکو بڕیارەکە پلەی کۆتایی وەرنەگرێت، لەکاتێکدا بڕیارەکە تەنها بڕیارێکی کارگێڕی هەڵوەشاندووەتەوە لە رووی تایبەتمەندێتیی (اختصاص)ەوە.
دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانییەوە ئەوەشی خستەڕوو، بابەتی خاوەندارێتیی خانووبەرە لە شاری سلێمانی هاوشێوەی شارەکانی تری عیراق، دەستوور پاشان یاسا تایبەتەکان و لە پێشیانەوە یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە رێکیخستووە، هیچ بەربەستێکی یاساییان تێدا نییە رێگر بێت لەبەردەم هاووڵاتیانی ناوچەکانی تری عیراق کە خاوەندارێتیی یاساییان هەبێت بۆ شوقە و خانووبەرە، چونکە بەپێی دەستوری عیراقیی بەرکار هاووڵاتیان یەکسانن لە ماف و ئەرکدا بەبێ جیاکاریی رەگەزی و تائیفی و ناوچەگەرێتی.
راشیگەیاند، بەوەش ناکرێت هەر کەسە و لای خۆیەوە راڤە و لێکدانەوە بۆ بڕیارێکی دادوەری بکات کە پلەی بنەبڕیی وەرنەگرتووە و گشتاندن بۆ ئەو حاڵەتە تایبەتە بکات کە ئەو بڕیارە تاوتوێی کردووە.
لیستی موچەی مانگی 10 و راپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوەی مانگی نۆی موچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغداد کرا.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لیستی ووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئەیلول لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی شاری بەغداد کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ پێنجشەممە بە رەسمی رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێت.