جیهان

لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی سوریا ڕایگەیاند، بانگەشەکانی ھەڵبژاردن لە سەعات ٧ی بەیانی ئەمڕۆوە بۆ ھەر سێ کاندید "بەشار ئەسەد" سەرۆکی ئێستا و "عەبدوڵا سەلوم عەبدوڵا" و "مەحمود مەرعی" کە دوو کەسایەتی ناسراو نین، وەستاوە.


ڕوونیشیکردووەتەوە، ١٢ ھەزار ناوەندی دەنگدان لە سەرجەم پارێزگاکانی سوریا ئامادە کراوە و لە ڕیفی "دیمەشق"یش زۆرترین ناوەند و سندوقی دەنگدان دانراوە.


ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا تەنھا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی "دیمەشق" بەڕێوەدەچێت کە سێیەکی وڵاتەکە پێکدەھێنن، ئەوەش دووەمین ھەڵبژاردنە کە لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ناوخۆیی وڵاتەکەوە ئەنجام دەدرێت.


بە پێی زۆرینەی پێشبینییەکان "بەشار ئەسەد" لەم ھەڵبژاردنەشدا سەرکەوتن بەدەست دەھێنێتەوە و بۆ ٧ ساڵی تر دەبێتەوە سەرۆکی سوریا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕۆبەرت مالی" نێردەی ئەمریکا بۆ ئێران لە تویتەر نوسیویەتی، خولی پێنجەمی دانوستانەکان لە "ڤییەنا" سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەکەنەوە، دەشڵێت خولی چوارەمیان بەرھەمدار بووە و پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، بەڵام ھێشتا کاری زۆر ماوە بیکەن. 


لای خۆشیەوە "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی ئێران پابەندبوونی وڵاتەکەی بە دانوستانەکان دووپاتکردەوە، تا گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.


ھاوکات "ڕافائیێل گروسی" بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ "تاران" بۆ چاودێری کردنی وێستگە ئەتۆمییەکان بۆ ماوەی مانگێک درێژ کردووەتەوە، بە بێ مەرج.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕۆبەرت مالی" نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە تویتەر نوسیویەتی، ئەمڕۆ خولی پێنجەمی دانوستانەکان لە "ڤییەنا" سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەکەنەوە، دەشڵێت، ھەرچەندە خولی چوارەمیان بەرھەمداربووە و پێشکەوتنی بەرچاوی ھەبووە، بەڵام ھێشتا کاری زۆر ماوە بیکەن.


"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانیش، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە دانوستانەکان دووپاتکردەوە، تا ئەو کاتەی دەگەن بە ڕێککەوتنی کۆتایی. ھاوکات عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، بەردەوامن لە پیتاندنی یۆرانیۆم و تا ئێستاش ٩٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمیان پیتاندووە و ئامانجیان پیتاندنی ١٢٠ کیلۆگرامە لە ماوەی ئەمساڵدا.


لەلایەکی ترەوە، "ڕافائیێل گروسی" بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ "تاران" بۆ چاودێریکردنی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە، بۆ یەک مانگی تر درێژکردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویکردەوە، سەربازانی سەر بە سوپای مالی ھەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای سەرۆک و "باھە نداو" سەرۆکی وڵاتەکە و "موختار عوان" سەرۆک وەزیران و "سلێمان دوکوری" وەزیری بەرگرییان دەستگیرکردووە و گواستراونەتەوە بۆ بنکەیەکی سەربازی لە دەرەوەی "باماکۆ"ی پایتەخت.


ئەو ھەوڵە چەند سەعاتێک لە دوای پێکھێنانی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە ھات، "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای ئازادکردنی بێ مەرج و ھێورکردنەوەی ڕەوشەکەی کردووە.


لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووش سوپای مالی کودەتایان ئەنجامدا و "ئیراھیم بوبەکر کیتا" سەرۆکی ئەو کاتەی وڵاتەکەیان لە ژێر فشاردا دوورخستەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"خلوسی ئاکار" وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، "ئەنقەرە" دەیەوێت لە ڕێی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە ئاڵۆزییەکانی لەگەڵ "ئەسینا" چارەسەر بکات، بەڵام ھەموو چارەسەرێک بۆ سەپاندنی ئەمری واقیع ڕەتدەکەنەوە و ڕاستەوخۆ بە حکومەت و لێپرسراوانی یۆنانی وتووە کە زمانی ھەڕەشە ھیچ سودێکی نابێت.


"خلوسی ئاکار" دەستوەردانی ئەمریکا و ناتۆ و یەکێتی ئەوروپاشی لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ "یۆنان" ڕەتکردەوە و وتی دەستوەردانی ئەو لایەنانە لەسەر داواکاری "یۆنان" لە بەرژوەندی ھیچیان نابێت. 


"فاتح دونمیز" وەزیری وزەی تورکیاش وتی، بە نیازن بۆ گەڕان بە دوای غاز لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ٨ بیری تر ھەڵبکەنن، ئەوەش بە یەکەم لێدوانی ڕەسمی تورکیا دادەنرێت سەبارەت بە بەردەوامی سیاسەتەکانیان بۆ گەڕان بە دوای نەوت و گازدا لە ناوچەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی پاراستنی دەستوری ئێران لە کۆی ٥٩٠ کاندید ٧ کاندیدی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران پەسەند کردووە، ناوەکانیش لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەوە بڵاوکرانەوە کە "ئیبراھیم ڕەئیسی و موحسین ڕەزایی و سەعید جەلیلی و عەلیڕەزا زاکانی و قازی زادەی ھاشمی و عەبدولناسڕ ھیمەتی و موحسین میھرعەلیزادە"ن ھەروەھا "ئەحمەدی نەژاد و عەلی لاریجانی و ئیسحاق جیھانگیری"یش ڕەتکراونەتەوە.


ھاوکات "ئیبراھیم ڕەئیسی" سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بە یەکێک لە کاندیدە دیارەکانی ئەو ھەڵبژاردنە دادەنرێت، کە لە ١٨ی حوزەیرانی داھاتوو بەڕێوەدەچێت.


چەند سەرچاوەیەکیش باسیان لەوە کردووە کە "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران داوای پێداچوونەوەی بە ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەنگێلا مێرکڵ" ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند کە ھێشتا کۆرۆنا کۆتایی نەھاتووە، بەڵام لە دوای کۆتاییھاتنیشی ھەڕەشەی ڤایرۆسەکان بەردەوام دەبێت و چەندین ڤایرۆسی تریش سەرھەڵدەدەن، ھەر بۆیە پێویستە بەردەوام ھاوکاری و ھەماھەنگی لە نێوان وڵاتاندا ھەبێت بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو ھەڕەشانەی نەخۆشی و ڤایرۆسەکان دروستی دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لە یەکەمین سەردانیدا بۆ خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، گەیشتە ئیسڕائیل و لە قودس چاویکەوت بە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل و گفتوگۆیان لە بارەی گرژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئیسڕائیل و بزوتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە و پرسی ئێران کرد.


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیشدا ڕایگەیاند، پشتیوانی لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و چارەسەرکردنی ڕەوشی خراپی مرۆیی دەکەن.


ئامانجی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئیسڕائیل، پاڵپشیکردنە لە بەردەوامبوونی ئاگربەستی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسڕائیل لە کەرتی غەززە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی فەڵەستین و ئیسڕائیل، بڕیاریشە ئەمڕۆ لە بەری خۆرئاوا، لەگەڵ مەحموود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین کۆببێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ھندستان رایگەیاند ، ئاماری گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە وڵاتـەکەدا بۆ ٣٠٣ ھەزار و ٧٢٠ کەس بەرزبووەتەوە ، ئەوەش دوای ئەوەی تەنھا لە دوو ھەفتەی رابردوودا زیاتر لە ٥٠ ھەزار توشبوی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە .

ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە ھندستان گەیشتووەتە  ٢٦ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار کەس ، بەو شێوەیەش لە دوای ئەمریکا لە پلەی دوەمی وڵاتانی جیھاندایە لەرووی ئامارەکانی کۆرۆناوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند،چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکانی سعودیەن لە ڕەفتار وھەڵسوکەوتەکانی بەرامبەر ئێران و پێویستە ئەو وڵاتە بڕیار بدات لەوەی بەردەوام بێت لەسەر سیاسەتەکانی پێشووی، یاخود ڕۆڵێکی بنیادنەر لە ناوچەکە ببینێت، ڕاشیگەیاند، پێشوازی لە بەشداریکردنی سعودیە لە ھەر دانوستانێکی ناوچەکە دەکەن و بڕوایان وایە سعودیە ڕۆڵێکی بنیادنەر لە ناوچەکەدا دەگێڕێت، بەومەرجەی سیاستەکانی بگۆڕێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پابەند نین بە ھیچ ھەڵبژاردنێک کە ئامانجی سورییەکان و ماف و بوونی سیاسییان نەچەسپێنێت، وتیشی ھەڵبژاردن بەبێ بوونی چارەسەری سیاسی لەسەر بنەمای بڕیارە نێودەوڵەتییەکان و ئازادکردنی دەستگیرکراوان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بوونی نییە، بە رەسمیش بەشداری نەکردنی ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لەو ھەڵبژاردنە راگەیاند، سەرباری ئەوەی حکومەتی "دیمەشق" رێگەیپێدابوون کە لە پڕۆسەکە بەشداربن. 
٢٦ی ئەم مانگە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا بەڕێوەدەچێت، "بەشار ئەسەد" و "عەبدوڵا سەلوم عەبدوڵا" و "مەحمود مەرعی" کاندیدن، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکانیش دان بە پڕۆسەکەدا نانێن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(کینس ماکێنزی) رایگەیاند: کاری لە پێشینەیان ڕووبەڕبوونەوەی سەرکوتکردنی ئەو گروپە چەکدارانە دەبێت کە تێوەگلاون لەھێرشەکان بۆسەر ناوچەی سەوز لە بەغداد، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد"لەماوەی چەند سالێکی کەمدا ژمارەی پەلامارەکان بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا و بالێۆزخانەکەی لە عێراق لە رێگەی درۆنەوە زیادیان کردووە، بەڵام ئەو ھێرشانە نەگەیشتونەتە ئاستێک کە زۆر بەخێرای وەڵام بدرێنەوە.
(کینس ماکێنزی) رایگەیاند: گروپە چەکدارەکان ھیوایان بە کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق ھەیە، بەڵام ئەو گەشبینە بەوەی وڵاتەکەی پارێزگاری لەمانەوەی ھێزەکانی دەکات لە عێراق.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی ھەواڵی  رۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاندووە: لەدوای کوژرانی (قاسم سولەیمانی)یەوە، ئێران لە عێراق تاکتیکی خۆی گۆڕیوە و سەدان چەکداری جێی متمانەی خۆی لەنێو گروپە چەکدارەکانی شیعە رێکخستۆتەوە بۆ قەرەبوکردنەوەی لەدەستدانی سولەیمانی.
چەند بەرپرسێکی ئەمنی عێراقی-یش رایانگەیاندووە" (ئیسماعیل قائانی)، فەرماندەی نوێی سوپای قودسی چاوی لە دروستکردنی چەند گروپێکی چەند (سەد) کەسییە کە تەنیا ھاوسۆزییان  بۆ سوپای قودس ھەبێت، چونکە (سوپای قودس) پێیان وایە کە چەند سەرکردەیەکی شیعە، ھاوکار بوون لە ئاشکراکردنی شوێنی (سولەیمانی) و کوژرانی.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نیکوس نوریس وەزیری ناوخۆی قوبڕس رایگەیاند: لەماوەی ھەفتەی رابردووە و سەدانی کۆچبەری سوری لە بەندەری تەڕتوسی سورییەوە بە نایاسایی خۆیان گەیاندۆتە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە، و لە رۆژی  ھەینییشەوە ھێزی پاسەوانی دەریاییان خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
وەزیری ناوخۆی قوبڕس ھۆشداریدا لە سەرھەڵدانەوەی شەپۆلێکی تری کۆچبەرانی سوریا بۆ وڵاتانی ئەوروپا و رایگەیاند" ھۆکاری کۆچەکەش ئابوری و خراپی گوزەرانە لە سوریا.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش، لە ھەر ١٠ کەس لە سوریادا، ٩ کەس لەژێر ھێڵی ھەژارییەوە دەژین و زیاتر لە ٤ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەسیش ڕووبەڕووی گرفتەکانی نەبوونی ئاسایشی خۆراک بوونەتەوە، بەھۆی سەپاندی سزای قەیسەڕیش بەسەر حکومەتی دیمەشقدا، لەماوەی پێنچ مانگی رابردوو نرخی پێداویستییەکان و خۆراک بە ڕێژەی لە سەدا (٢٣٠) بەرز بووەتەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی کیمیایی و یارییە ئاگرییەکان لە ھەرێمی "ئەسفەھان" روویدا، تەقینەوەکە لە دوای ئاگر کەوتنەوەیەک لەو کارگەیە بووە و بەھۆیەوە ٩ کەس برینداربوون. 
"عەباس عەبدی" وتەبێژی فریاگوزاری لە "ئەسفەھان" وتی، لە کاتی رووداوەکە ٤ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و دوو ئۆتۆمبێلی مانگی سور رەوانە کراون، تا ئێستاش لێکۆڵینەوە دەکەن لە ھۆکارەکانی ئەو تەقینەوەیە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە کە ماوەی ١١ رۆژ بەردەوام بوو، جگە لە کوژرانی زیاتر لە ٢٥٠ کەس زیانی گەورەشی بە ژێرخانی ناوچەکە گەیاندوە و سەدان خانوو باڵەخانەی وێران کردوە. کاربەدەستانی فەلەستینی دەڵێن پێویستیان بە دەیان ملیۆن دۆلارە بۆ بنیادنانەوەی شارەکە.
 بایدن لە وتەیەکیدا جگە لە بەڵێنی بنیادنانەوەی کەرتی غەزە، جەختیشی کردۆتەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی ئیسرائیل و فەلەستینیەکان لەسەر بنەمای دوو دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ ھەردولا، و ئەوەشی بە تاکە  رێگەچارە بۆ ئەو کێشەیە ناوبردوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...563564565566567...575