"سولیڤان" ڕایگەیاندووە، کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە پێشینەیە بۆ ئەمریکا، دواتر چالاکییەکانی تری "ئێران" سەبارەت بە پڕۆگرامی مووشەکی "بالیستی" و ھەڕەشەکانی بۆ سەر ناوچەکە تاوتوێ دەکەن. 


لە ماوەی ڕابردوودا ئەمریکا لێدوانەکانی بەرامبەر بە "ئێران" توند کرد سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و "جۆن کێربی" وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژەی کردبوو بە بوونی چەند بژاردەیەکی تر ئەگەر بێت و "تاران" پابەند نەبێت بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.


دانوستانە ئەتۆمییەکان لە "ڤییەنا" لە مانگی نیسانی ڕابردوو دەستیپێکرد و لە مانگی حوزەیرانەوە ڕاگیراوە و تا ئێستا وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دیاری نەکراوە و "ئێران" تۆمەتبار دەکرێت بە دواخستنی دانوستانەکان.