جیهانجیهان

لە کارگەیەکی کەلوپەلی لۆجستی لە ناوچەی ئەسەنیورت لە ئیستەنبوڵ، بە ھۆکارێکی نادیار ئاگرێک کەوتەوە و بەھۆی گەورەیی ئاگرەکەشەوە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دوای چوار سەعات توانیان کۆنترۆڵی بکەن.


تائێستا بەرپرسانی ناوچەکە ھیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانی ئاگرەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردووی شەڕ و پێکدادانەکان لە چەند ناوچەیەکی جیاواز، ٤٠٦ چەکداری تاڵیبان کوژراون و ٢٠٩ چەکداریش برینداربوون.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، زۆرترین کوژراوەکان لە پێدادانەکانی ناوەندی شاری تەخار بووە لە باکوری ئەفغانستان.


لەبەرامبەریشدا زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، ھێزەکانیان شاری بادباشی ناوەندی ھەرێمی لغمانیان کۆنترۆڵکردووە و نزیکیش بوونەتەوە لە کابوڵی پایتەخت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا، لە ٤٤ شاردا ٢٠٨ ئاگر کەوتووەتەوە و لەو ژمارەیەش ١٩٦ ئاگریان کۆنترۆڵ کراوە و ١٢ ئاگریشیان لە پێنج شاردا بەردەوامن.

بەکر پاکدەمیرلی وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیاش رایگەیاند، سەرجەم ئاگری ناوچەکانی ئەنتاڵیا کۆنترۆڵ کراون کە ٢٣ ئاگر بوون.

تا ئێستا حکومەتی تورکیا ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکانی دیاری نەکردووە، بەڵام رۆژی پێنجشەممە بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای موغڵا، نۆ کەس دەستگیر کران و لەو ژمارەیەش شەش کەسیان زیندانی کران، پۆلیسی شارەکەش رایگەیاندووە، ئەو کەسانە لە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە جگەرەیان فڕێداوە و بووەتە ھۆی کەوتنەوەی ئاگرەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق رایگەیاند، بەلەمێک بە ٢٠٠ کۆچبەرەوە لە ناوەڕاستی دەریای سنووری ئیتاڵیا لە کارکەوت و پۆلیسی دەریاوانی ئیتاڵیا بە ھانایانەوە چوون و رزگاریان کردن، ھەشت لەو کۆچبەرانە خەڵکی ھەرێمی کوردستانن و پێکھاتوون لە سێ منداڵ و پێنج کەسی تر، کۆچبەرەکانی تریش خەڵکی میسر و ئەفغانستان و ئێرانن.

بە وتەی یەکێک لە کۆچبەرە کوردەکان، لە ئێستادا تەندروستی ھەموو کۆچبەرەکان باشە و لە کەشتییەکدا بۆ ماوەی ١٠ رۆژ کەرەنتین دەکرێن، دواتر چارەنوسیان دیاری دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی بزوتنەوەی نەھزە داوای کرد کێشەکانی تونس لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن و پردی پەیوەندی لەگەڵ قەیس سەعید سەرۆکی ئەو وڵاتە دروستبکرێت، سەرۆکی تونس رایگەیاند، تەنھا گفتوگۆ لەگەڵ راستگۆکاندا دەکات و ئامادە نییە لەگەڵ نەھزە دابنیشێت کە بە خانەی شێرپەنجەیی ناویان دەبات.

کۆتایی مانگی رابردوو سەرۆکی تونس دەسەڵاتەکانی پەرلەمانی سڕکرد و ھیشام مەشیشی لە پۆستی سەرۆک وەزیران دوورخستەوە و سەرجەم دەسەڵاتەکانی گواستەوە بۆ خۆی، ئەم رێکارانەش لەلایەن بزوتنەوەی نەھزەوە رەتکرایەوە و بە کودەتا ناویان برد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێوڕەسمی سوێندخواردنەکە بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی بیانی و نوێنەری وڵاتانی جیھان دەبێت و لێپرسراوانی عێراق و ھەرێمیش وەک سەرۆکی ھەرێم بە یاوەری نوێنەری یەکێتیی و بزوتنەوەی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بەشدار دەبن، رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆناش گیراونەتەبەر.


رۆژی سێشەممەش سەرکەوتن و دەسەڵاتەکانی رەئیسی لەلایەن عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە پەسەند کرا و بڕیارە رۆژی شەممەی داھاتووش کابینەی نوێی حکومەتەکەی پێشکەشی پەرلەمانی ئێران بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران لەسەر زاری سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە تەئکیدیانکردووەتەوە لەسەر بەشداریکردنی وەفدێکی سعودیە لە رێورەسمی سوێندخواردنی رەئیسی، بەڵام تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی رەسمی لە ھەردوو حکومەتی تاران و ریاز ئەو زانیارییەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.


سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ریاز و تاران لەدوای دەستبەکاربوونی ئیبراھیم رەئیسی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، وڵاتەکەی مامەڵە لەگەڵ واقعدا دەکات و ئەگەر گەرەنتی بدرێت ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، حکومەتی ریاز دژایەتی رێککەوتنی ئەتۆمی ناکات و ھاو ھەڵوێست دەبێت لەگەڵ ئیدارەکەی بایدن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەیەک لە ھاوڵاتیان لە نزیک پەرلەمانی لوبنان لە "بەیروت" خۆپیشاندانیان کرد و پێکدادان لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان روویدا و بە بەرد و گازی فرمێسکڕێژ وەڵامی یەکتریان دەدایەوە و ئاگر لەسەر شەقامەکان کرایەوە، خۆپیشاندەران پەرلەمانی وڵاتەکەیان تۆمەتبار کرد بەوەی رێگری دەکەن لە لێکۆڵینەوەکان لەسەر راستی رووداوەکەی بەندەری بەیروت.


 میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەش رایانگەیاند، ٨٤ کەس لەو خۆپیشاندانە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، بە دەستپێکردنی پێدانی دۆزی سێیەم، وڵاتانی ھەژار بێبەش دەبن لە بڕی پێویست لە ڤاکسین و دواخستنیشی ھاوکار دەبێت لە دابین کردنی کوتان بۆ ١٠%ی دانیشتووانی جیھان. 


وتیشی ئەو وڵاتانەی خاوەن داھاتێکی کەمن نەیانتوانیوە دۆزی پێویست بۆ خەڵکەکانیان دابین بکەن. 


داواشی لەو وڵاتانە کرد پێدانی دۆزی سێیەم لانی کەم بۆ دوای مانگی ئەیلول دوابخەن. 


ئیسرائیل یەکێکە لەو وڵاتانەی جیھان پێدانی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی دەستپێکردووە و بڕیاریشە ئەڵمانیا لە سەرەتای مانگی داھاتووە دۆزی سێیەم بداتە کەسانی بەتەمەن و ئەوانەی مەترسییان لەسەرە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی چوار شەمممە پۆلیسی تورکیا لە نێو دارستانێکدا لە سنووری پارێزگای کۆنیا بە فەرمانی داواکاری گشتی تۆمەتباری خێزانە کوردەکەی کۆنیایان دەستگیر کرد، کە ھەفتەی ڕابردوو ھێرشی کردە سەر خێزانێکی کورد و حەوت ئەندامی خێزانەکەی تێرۆر کرد، لەو خێزانەش تەنیا کەسێک دەربازی بووە، کە ئەویش لە ئەوروپا دەژی.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسڕائیل لە بارەی دەستبەکاربوونی ئیبراھیم ڕەئیسی وەک ھەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێران ھەڵوێستی خۆی ڕایگەیاند و باڵیۆزی وڵاتەکەی لە واشنتۆن دەڵێت، دەستبەکاربوونی ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماری ئێران دەبێتە ھۆی زیادبوونی توندوتیژی لە ناوچەکەدا.


جلعاد ئاردان باڵیۆزی ئیسڕائیل لە واشنتۆن ڕایگەیاندووە، ئیبراھیم ڕەئیسی بەرپرسە لە دەستگیرکردن و لە سێدارەدانی دەیان ھەزار کەس، ھەر بۆیە دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆماری ئێران نائارامی بەدوای خۆیدا دەھێنێت و دەبێتە ھۆی زیادبوونی توندوتیژی لە ناوچەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەوبارەیەوە "وێندی شێرمان" جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، چیتر بوونی ئەو یاسایە پێویست نییە و ئیدارەی ئەمریکا لاری نییە لە ھەڵوەشاندنەوە، بەڵام کۆمارییەکانی ئەنجومەنی پیران دژی ھەڵوەشاندنەوەی یاساکەن و پێیان وایە دەبێتەھۆی زیادبوونی ھەژموونی ئێران لە عێراق.
ساڵی ٢٠٠٢ بە بیانووی بوونی چەکی کۆکوژ لەلایەن رژێمی بەعسەوە، کۆنگرێسی ئەمریکا یاسای مۆڵەتی ئەنجامدانی جەنگی لە عێراق پەسەند کرد، کە بە پشتبەستن بە یاساکە سوپای ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ پڕۆسەی ئازادی عێراقی دەستپێکرد و کۆتایی بە حکومی حزبی بەعس ھێنا، ئێستا و دوای ١٩ ساڵ لە پەسەندکردنی یاساکە، دیموکراتەکان دەیانەوێت لە چوارچێوەی ھەڵوەشاندنەوە و ھەمووارکردنەوەی ژمارەیەک یاسا، ئەو یاسایەش ھەڵبوەشێننەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی ھەواڵی سانا ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەناو پاسێکی سەربازی لە دەروازەی یەکەیەکی نیشتەجێبونی تایبەت بە ھێزەکانی پاسەوانی سوریا لە دیمەشقی پایتەخت رویداوە و بەھۆی تەقینەوەکەوە سەربازێک کوژراوە و سیانی تریش بریندار بوون ، لە ئێستاشدا زانیاری جیاواز سەبارەت بە ھۆکاری تەقینەوەکە بڵاودەکرێتەوە  ، بەپێی ھەندێک لە زانیارییەکان ھۆکاری تەقینەوەکە کێشەیەک بووە لە سستمیی کارەبایی پاسەکەدا و ھەندێک لە چالاکوانانیش دەڵێن تەقینەوەکە بەھۆی بۆمبێکی چێندراوەوە روویداوە .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەستەی ئۆپراسیۆنە ئاوییەکانی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو کەسانەی دەستیان بەسەر کەشتیی نەوتیی " ئەسفالت پرەنسێسدا" گرتبوو کە سەر بە کۆمپانیای "زودیاک" بووە و ئاڵای پەنەمای لەسەر بووە، کەشتییەکەیان بەجێھێشتووە.
رۆژی سێشەممە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، ھێزێکی ئێرانیی لە دەریای عەرەب دەستی بەسەر کەشتییەکەدا گرتووە و رفاندوویەتی، بەڵام سوپای پاسدارانی ئێران رەتیکردەوە ھیچ ھێزێکی ئێرانی لە پشت رفاندنی کەشتییەکەوە بێت.
چەند رۆژێک پێش ئێستاش کەشتییەک لە کەناراوەکانی عومان تەقێندرایەوە و ئیسرائیلیش ئێرانی بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە تۆمەتبار کردوو رایگەیاند، تەلئەبیب بە توندی وەڵامی تاران دەداتەوە و باجەکەی قورس دەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"نێد پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وەفدی دیبلۆماسی ئەمریکا ئامادەن بگەڕێنەوە بۆ ڤییەنا، بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لەبارەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی،  وتیشی، لە ماوەی داھاتوودا کاتی بەڕێوەچوونی خولی حەوتەمی دانوستانەکان ئاشکرا دەکەن، لەبارەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانیش وتی، ئازادکردنی ھاووڵاتیانی ئەمریکی کە لە ئێران دەستبەسەرن، لە پێشینەی ئەرکەکانی ئیدارەی ئەمریکادایە.
تائێستا وڵاتانی ئەندامی رێککەوتننامەی ئەتۆمی، شەش خولی دانوستانیان لە "ڤییەنا" ئەنجامداوە و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی ئێران، دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مارت ھۆت، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عیراق رایگەیاند، ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەم ژینگە نەخوازراوەی عێراق نیگەرانی کردوون و وتیشی، ئەگەر رفاندن و ھەڕەشە و کوشتنی چالاکوان و رۆژنامەنووسان لە عێراق بەردەوام بێت، ئەوا کاریگەری خراپی لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەبێت و ناتوانرێت ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت.
ھۆت ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی لە عێراق دەکات تاکو ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و بە بڕی ٥ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار یۆرۆش ھاوکاری پێشکەشی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...542543544545546...586