تورکیا لە چەندین ناوچەی باکوری کوردستان قەدەغەی ھاتووچۆی ڕاگەیاند
کوردسات نیوز
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ھەروەھا لە ناوچەی شرناخ قەدەغەی ھاتووچۆ لە ١٤ ناوچە بۆ ماوەی ساڵێک ڕاگەیەنرا، لە ١١ ناوچەی جۆلەمێرگیش قەدەغەی ھاتووچۆ بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ ڕاگەیەنرا.
کوردسات نیوز
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ھەروەھا لە ناوچەی شرناخ قەدەغەی ھاتووچۆ لە ١٤ ناوچە بۆ ماوەی ساڵێک ڕاگەیەنرا، لە ١١ ناوچەی جۆلەمێرگیش قەدەغەی ھاتووچۆ بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ ڕاگەیەنرا.
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە بەغداد كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازكرد و چەند پرسیارێكی گرنگی تاوتوێ كرد.
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆك كۆمار، سەرۆكی وەزیران، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و نوێنەر و سەرۆكی لایەنە سیاسیەكان سازكرد، لە كۆبوونەوەكەشدا پەرەسەندنە ئەمنی و سەربازییەكانی عیراق و ناوچەكە تاوتوێكران و جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەروەریی وڵات كرایەوە.
هەروەها كۆبوونەوەكە پشتیوانی لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە كرد بە مەرجی پابەندبوون بە دەستوور و نەبڕینی رێگەوبانەكان.
سەبارەت بە لایەنی ئابووریش، جەخت لە خێراكردنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە، دابەشكردنی دادپەروەرانەی سامانەكان و ئەولەویەتدان بە خزمەتگوزارییەكان كرایەوە.
لە كۆتاییدا، كۆبوونەوەكە ستایشی لە هەنگاوەكانی فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات و هەناردەی نەوت كرد بۆ بەهێزكردنی سەقامگیریی ئابووری وڵات.
لۆران نونێز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، پۆلیسی وڵاتەکەی تەنها ئەمڕۆ نزیکەی هەزار خۆپیشاندەری لە سەرتاسەری فەرەنسا دەستگیرکردوە.
ئەمڕۆ شەممە، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاشکاری کرد تەنها ئەمڕۆ لە سەرتاسەری وڵاتدا نزیکەی هەزار خۆپیشاندەریان دەستگیر کردوە و ئاماژەی بەوەشکرد ئەو ئامارە زیاتر بەرزدەبێتەوە.
بە وتەی لۆران نونێز ناڕەزایەتییەکانی تێچووی ژیان لە شارە جیاجیاکاندا بە باشی رێکخرابوو، بەڵام دواتر پۆلیس روبەڕووی ئاستێکی زۆر بەرزی توندوتیژی بووەوە لەلایەن "گروپە چەپەکانە".
ئەمە لە کاتێکدایە، خۆپیشاندان و ناڕيزایەتیی فەرەنسا بەردەوامە و تەها ئەمڕۆ زیاتر لە 110 هەزار کەس لە پاریسی پایتەخت راژاونەتە سەر شەقامەکان.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی شاردوەتەوە و بەنیازە لە ماوەیەکی کورتدا ئیسرائیل لەناوببات، داواش دەکات بۆئەوەی ئەوە رونەدات دەنگ بە پارتەکەی بدرێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوەتە؛ باس لەوەدەکات "پارتی لیکود" بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و مسۆگەرکردنی مانەوەی ئیسرائیل و پێشگرتن لە لەناوچوونی، زۆر گرنگە.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەداوە، کە کۆماری ئیسلامی و حزبوڵا و دوژمنەکانی تری ئیسرائیل، شکستی ئەویان دەوێت و داوای لە لایەنگرانی کرد بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی پارتەکەی مسۆگەر بکەن.
لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت؛ دەنگ بە لیکود بدەن بۆ ئەوەی دوژمنانی ئیسرائیل لە تاران و تورکیا و لوبنان و غەززە ئاهەنگ نەگێڕن.