بە پێی زانیاریەکان کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکەی بەندەری لوبنان، پۆلیسی بەرگری شارستانی و پزیشکان و پارێزەران و سەربازانی خانەشین شانبەشانی ھاوڵاتیان بەشداریی خۆپیشاندانەکەیان کردووە.
لەگەڵ وتنەوەی دروشمە توندەکان پێکدادان لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا ڕوویدا و ھێزە ئەمنییەکان تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کرد.
"ڕەئیسی" وەک ھەشتەمین سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی دەخوات، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ھەرچەندە کۆرۆنا لە ھەڵکشاندایە، بەڵام بە ئامادەبوونی ١١٥ لێپرسراوی بیانی و نوێنەری وڵاتانی جیھان ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێ بەڕێوەدەچێت.
لەو چوارچێوەیەدا ھەر یەک لە سەرۆکی ھەرێم بە یاوەری نوێنەری یەکێتیی و بزوتنەوەی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بەشداری لەو ڕێوڕەسمەدا دەکەن، بڕیاریشە ٧ی ئەم مانگە ئیبراھیم ڕەئیسی حکومەتەکەی پێشکەشی پەرلەمان بکات.
ئەوەش لە كاتێكدایە ڕۆژی سێ شەممە لەسەر هەمان دۆسیە پۆلیسی كۆنیا ١٠ كەسی دەستگیر كرد، بكوژەكە هەفتەی ڕابردوو هێرشی كردە سەر خێزانێكی كورد و حەوت ئەندامی خێزانەكەی تێرۆر كرد، لەو خێزانەش تەنیا كەسێك دەربازی بووە، كە ئەویش لە ئەوروپا دەژی. لە بارەی هۆكاری تاوانەكەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەك ئاشكرا نەكراوە.
نوسینگەی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە لیتوانیا ڕایگەیاند، بڕی پارەکە ھێشتا دیاری نەکراوە و بە شێوەی کاش نادرێت، بەڵکو وەک قەرەبوو تەرخان دەکرێت بۆ خەرجی گەڕانەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی ھاتووە و ڕایکردنی کارووبارەکانی.
ڕوونیشیکردووەتەوە، قەرەبووەکە بۆ بە کرێگرتنی خانوو و خوێندنی پیشەیی و پشتیوانی پڕۆژەی کار دەبێت.
بەرپرسەکەی ڕێکخراوی کۆچ لە لیتوانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ئەو کەسانەی کۆچیان کردووە بۆ ئەوروپا شوێنی نیشتەجێبونیان فرۆشتووە تاکو بتوانن ١٠ ھەزار یۆرۆ بدەنە کەسانی قاچاخچی و لە کاتی گەڕانەوەشیان شوێنی نیشتەجێبوونیان نەماوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٨٣٢ کۆچبەری نایاسایی لەسەر سنوری لیتوانیا و بێلاروسیا دەستگیرکراون بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٥٠ ھێندە زیادی کردووە.
لیتوانیا و یەکێتی ئەوروپا بیلاروسیا تۆمەتبار دەکەن بەوەی کۆچبەران وەک چەکێک بەکاردەھێنێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئەلکسندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بێلاروسیا وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر وڵاتەکەی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی ڕێگری لە چوونی کۆچبەران بۆ یەکێتی ئەوروپا ناکەن.
"ڕەئیسی" تەمەنی ٦٠ ساڵە و لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ١٦ی تەمموزدا، ٦٢٪ی دەنگی خەڵکی بە دەستھێنا و چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوری و چارەنووسی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، لە ئەولەویاتی کارەکانی سەرۆکی نوێی ئێران دەبن.
ھاوکات ئیسڕائیل ڕەخنەی لە یەکێتی ئەوروپا گرتووە، کە دیپلۆماتکارێکی ئەوروپی ناردووە بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونەکەدا.
ئاماژەی بەوەشدا، دڵنیان ئێران ھێرشی سەر کەشتییە نەوتھەڵگرەکەی لە کەنداوی عومان ئەنجامداوە و ھێرشەکانی ئێران بوونەتە ھەڕەشە بۆ سەر دەریاوانی.
ڕۆژی ھەینی لە کەناراوەکانی عومان ھێرشکرایە سەر کەشتییەکی نەوتھەڵگرێک کە خاوەنەکەی سەرمایەدارێکی ئیسڕائیلیە و لە ئەنجامدا ٢ ئەندامی تیمی کەشتییەکە گیانیان لە دەستدا.
ئیلھام ئەحمەد، لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بوونی ھێزە بیانییەکان لە سوریا کاتییە و پێشبینی دەکات لە ماوەی داھاتوودا بکشێنەوە.
ڕاشیگەیاند، کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا کاریگەری لەسەر ستراتیژی ئەو وڵاتە لە سوریا دروستدەکات و ھیوادارن ئەمریکا بەردەوام بێت لە ھاوبەشییان تاکو ئەو کاتەی دەگەنە چارەسەر بۆ قەیرانی سوریا.
ئیلھام ئەحمەد وتیشی، داننان بە خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا، دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری لە دەستووری سوریا و لەگەڵ یەک پارچەیی خاکی سوریادان و ھیچ دیدگایەکی نزیکیشیان نیە بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا، ئەمریکاش دژی ئەنجامدانی نیە بەڵکو ھانیشیان دەدات.
وتیشی، گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن کە نزیکن لە تورکیا، ڕۆژانە لە عەفرین و سەرێ کانێ تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن.
سەرۆکایەتی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، سبەینێ، کە ھاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیروت، بە سەرپەرشتی فەڕەنسا و نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لە پاریس بەڕێوەدەچێت، کە ئامانجی کۆبوونەوەکە کۆکردنەوەی بڕی ٣٥٠ ملیۆن دۆلارە، بۆ ھاوکاریکردنی دانیشتووانی لوبنان و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە ئابوورییە سەختەی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.
٤ی ئابی ٢٠٢٠، بڕی دوو ھەزار و ٧٥٠ تۆن ماددەی نیتراتی ئەمۆنیۆم لە بەندەری بەیروت تەقیەوە و بەھۆیەوە زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لە دەستدا و شەش ھەزار و ٥٠٠ کەسی تریش برینداربوون، بە گشتیش زیانی ١٠ بۆ ١٥ ملیار دۆلاری بە لوبنان گەیاند و حکومەتیش دەستی لە کارکێشایەوە.
ڕێکخراوی "ئێس ئۆ ئێس"ی مرۆیی ڕایگەیاندووە، ھەردوو کەشتی فریاگوزاری "ئۆشن ڤایکینگ" و "سی وۆچ" زیاتر لە ٨٠٠ کۆچبەریان ھەڵگرتووە، کە سەرجەمیان لە دەریای سپی ناوەڕاست لە کۆتاییەکانی ھەفتەی ڕابردوو ڕزگار کراون، بە تەنھاش کەشتی "ئۆشن ڤایکینگ" لانی کەم ٥٥٥ کۆچبەری لەسەرە و داوا دەکەن شوێنێکی ئارامیان بۆ بدۆزرێتەوە لەسەر کەشتییەکە دابەزن.
لە ماوەی ڕابردوودا، گەشتی کۆچبەرانی نایاسایی لە ڕێی بەلەمەوە لە لیبیا و تونس و ئیتاڵیا و بەشێکی تری ئەوروپاوە زۆر زیادی کردووە، بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش، زیاتر لە ھەزار و ١٠٠ کەس کە لە دەست شەڕ و ھەژاری لە ئەفریقا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ھەڵھاتوون، لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لە دەستداوە.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی بەڵگەکان، دڵنیابوونەتەوە ئەو ھێرشەی کرایە سەر کەشتییەکەی ئیسرائیل لە کەناراوەکانی عومان و تەقێنرایەوە، ئێران لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامیداوە.
وتیشی، بەڵێن بە ئێران دەدەن لە سەر ئەو کەشتییە ئیسرائیلییە بەتوندی وەڵامی دەدەنەوە و رێگە نادەن ئەو جۆرە کارانە بەئاسانی و بەبێ وەڵام تێبپەڕێت، بۆ وەڵامدانەوەکەش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە گفتوگۆ و راوێژ دەکەن.
پێشتریش ئێران سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتکردوەتەوە و رایگەیاندوە، تەقینەوەی ئەو کەشتییە ھیچ پەیوەندییەکەی بە ئێرانەوە نییە.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ماوەی پێنج رۆژە ئاڵۆزییەکان لە دەرعا زیادیان کردووە و گروپەکانی سەر بە حکومەتی بەشار ئەسەد چەندین موشەکیان ئاڕاستەی ئەو ناوچەیە کردووە و زۆرێک لە بەربەستەکانیان لە ریفی دەرعا لابردووە، بەو ھۆیەشەوە ٣٢ کەس کوژراون و لانی کەم دوو ھەزار خێزانیش ئاوارە بوون.
لە رۆژی پێنج شەممەی رابردووەوە ئاڵۆزییەکان لە دەرعا زیاتر بووە و سوپای سوریاش ھەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە دەدات، لە کۆی کوژاراوەکانیش ١٢یان مەدەنین و ١١یان سەر بە گروپە چەکدارەکانن و نۆ سەربازی سوپای سوریاش کوژراون.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، حکومەتی ئەنقەرە روبەڕووی خراپترین رووداوی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان بووەتەوە لە ماوەی دەیەیەکدا و لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی ٩٥ ھەزار ھێکتار زەوی سوتاوە، لە چەند رۆژی رابردووشدا دەیان گەشتیار لە ھۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکانی تورکیا رزگارکراون.
کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپاش رایگەیاند، سێ فڕۆکەی تایبەت بە کوژاندنەوەی ئاگر رەوانەی تورکیا دەکەن بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو ئاگرەی ماوەیەکە دارستانەکانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.
ھاوکات لە "یۆنان"یش ئاگرکەوتنەوە دارستانەکانی گرتووەتەوە و بەھۆیەوە چەندین ماڵ زیانیان بەرکەوتووە و ١٥ کەسیش برینداربوون، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە زیاتر لە ١٣ ھەزار و ٥٠٠ ھێکتار زەوی لە یۆنان سوتاوە.