جیهانجیهان

شاری ماریۆپۆڵ کۆتا گەورە شاری باشوری ئۆکراینە و بە گرتنی ئەو شارە لەلایەن ڕووسەکانەوە، ڕووسیا کۆنترۆڵی خۆی لەو ھەرێمانەدا بەھێز تر دەکات و چیتر سوپای ئۆکراین ناتوانن لە رۆژھەڵاتی ڕووباری دەنیپەرەوە چالاکی بکەن. 

شاری ماریۆپۆل لە سەرەتای جەنگی ئۆکراینەوە لە ٢٤ی مانگی دووی ئەم ساڵەوە لە لایەن ڕووسیاوە ئابڵۆقە دراوە، ئابڵۆقەدانی ئەم شارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەوا سوپای ڕووسیا نەیتوانیوە ئەم شارە لە ڕێگەی جەنگەوە کۆنترۆڵ بکات و دەیەوێت لە ڕێگەی ناچار کردنی خەڵکەکەی و برسی کردنیانەوە شارەکە چۆڵ بکەن، بەمەش ڕووسیا ھەنگاوێک نزیکتر دەبێتەوە لە گرتنی کیێڤ و تەواوی ئۆکراین و لە دانوستانەکاندا داواکانی زیاتر دەکات.

لە سەرەتای ئابلۆقەی شارەکەوە ڕووسیا بە چڕی بۆمبارانی شارەکەی کردوە و سەخترین شەر لە جەنگی ئۆکرایندا لەو شارەدایە و دەکرێت بە ستالینگرادی ئۆکراین ناوی ببەین.

ڕووسەکان ھەر لە سەرەتای جەنگەکەوە چاویان لە گرتنی شاری ماریۆپۆل بووە، چونکە بە گرتنی ئەم شارە دەتوانن ناوچەکانی کریمیا و دۆنباس بە یەکەوە ببستنەوە و ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ ناو ڕوسیا دروست بکەن، لەم ڕێگەیەوە جڵەوی خۆیان بەسەر ئەو ناوچانەدا بە تەواوەتی بچەسپێنن. لە ئێستادا سوپای ڕووسیا زۆرینەی ناوچەکانی ئۆکراینی لەسەر دەریای ڕەش کۆنترۆڵ کردوە و  شاری ماریۆپۆل تاکە  ناوچەیە کە مابێتەوە، بە گرتنی ماریۆپۆڵ ئۆکراین لە دەریا دادەبڕێت و ڕووسیا ھێزەکانی کۆ دەکاتەوە بۆ ئەوەی تەنھا لە یەک قۆڵەوە ھێرش بکەن و ھێرشەکانیان لەسەر شاری کیێڤ چڕ بکەنەوە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕووسەکان بروسکەیەکیان دایە شاری ماریۆپۆڵ و داوایان کرد خۆیان بەدەستەوە بدەن. ھەرچەندە ھێزەکانی ڕووسیا چەند جارێک لە ھێزی ئۆکراین زیاترن لە شاری ماریۆپۆڵ، بەڵام ئۆکراینیەکان ئەم بروسکەی ڕووسیایان ڕەتکردەوە. 

چارەنوسی شاری ماریۆپۆڵ دەکرێت چارەنوسی ھاوسەنگی جەنگی ئۆکراین بگۆڕێت، ئەگەر ئۆکراینیەکان بتوانن ئابڵۆقەی ڕووسەکان بشکێنن ئەوا ئۆکراین دەتوانێت نزیکتر ببێتەوە لەوەی ھێزەکانی ڕوسیا لە زۆرینەوەی ناوچەکانی ئۆکراین دەر بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوانەی کە سزاکان دەیانگرێتەوە بریتین لە دۆست و کەسە نزیکەکانی ڤلادمیر پوتن. وەک دیمیتری پێسکۆڤ کە سکرتێری ڕۆژنامەوانی پوتنە، نیکۆلای تۆکارێڤی سەرۆکی ترانسنەفت و ئیگۆر سێچین، سەرۆکی ڕووسنەفت لەو کەسانەن کە سزا دراون.

دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا دەستیان بەسەر یەختێکی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری "ئیگۆر سەچینیان"دا گرت، و ئەڵمانیاش دەستی بەسەر یەختێکی "ئەلیشەر ئۆسمانۆڤیان"دا گرت کە نرخەکەی دەگاتە نزیکەی ٧٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، بەهۆی ئەوەی ناوبراو ملیاردێرە و هاوەڵی نزیکی ڤلادمیر پوتنە.

ھەرچەندە لە ساڵی ٢٠١٤دا ئەم جۆرە سزایانە دژی ڕووسیا بەکارھێنران بەڵام ڕووسیا لە داگیرکردنی نیمچە دوورگەی کرایمیا و ھەرێمەکانی دۆنێسک و دۆنباس پاشگەزنەبوویەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پاش سەردانەکەی بایدن بۆ ئەوروپا، کۆشکی سپی ڕایگەیاند کەوا ئەمریکا ھەموو ڕێکارە یاساییەکان بەکاردەھێنێت بۆ وەرگرتنی ئەو ئاوارانەی ئۆکراین کە دەیانەوێتە بێنە ئەمریکا.

کۆشکی سپی ڕاشیگەیاندووە، کە پێشبینی دەکەن ئۆکراینیەکان لە ئەوروپا لە نزیک کەسوکاریان بمێننەوە بەڵام ئەوان ئەرکی خۆیان بۆ وەرگرتنی ئۆکراینیەکان بەجێدێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سکرتێری ناتۆ وتووشیەتی کە ئەو ھێزە بەسەر وڵاتانی سلۆڤاکیا و ھەنگاریا و بولگاریا و ڕۆمانیادا دابەش دەکرێن.

 ناتۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی خۆیشی بەھێزتر دەکات و ھاریکاری ئۆکراین دەکات خۆی بپارێزێت لە ھێرشی بایۆلۆژی و کیمیایی و تیشکی و ناوەکی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەیمور حسێنی جێگری سەرۆکی پۆلیسی ھاتووچۆی ئێران ڕایگەیاند، لە ١٧ی ئەم مانگەوە، ٣٢٢ کەس لە سەرتاسەری ئێران بە ڕووداوی ھاتووچۆ گیانیان لە دەستداوە کە زۆربەی ڕووداوەکان لەسەر شەقامەکانی دەرەوەی شار بوون. ئاماژەی بەوەشکرد، نیوەی ڕووداوەکانی ھاتووچۆ لە سەعات ١٢ی نیوەڕۆ بۆ ٨ی ئێوارە ڕوویانداوە.

جێگری سەرۆکی پۆلیسی ھاتووچۆی ئێران ڕاشیگەیاند، ھاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی نێوان شارەکان لە ڕۆژانی پشووی نەورۆزدا، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٤١٪ زیادیکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، پشتگیریکردنی ئۆکراین بەردەوام دەبین و ئاگاداری چینیش کراوەتەوە ئەگەر ھاوکاری ڕوسیا بکات سزای توندی بەسەردا دەسەپێندرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"پیسکۆڤ" بە تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی راگەیاندووە، ھەموو مەترسییەکانیان بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکەیان تاوتوێ کردووە، تەنھا لە ئەگەری بوونی مەترسییەکی راستەقینەشدا لەسەر روسیا، چەکی ئەتۆمی بەکاردەھێنن.  

لێدوانەکەی "پیسکۆڤ" لە کاتێکدایە کە "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، "ڤلادیمیر پوتن" سەرۆکی روسیا تاوتوێی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی و بایلۆژی دەکات لە ئۆکراین.

"بایدن" وتبووی، ئەو تۆمەتانەی مۆسکۆ ئاِراستەی کیێڤی دەکات لەبارەی ھەبوونی چەکی کیمیایی و بایلۆژی، دورن لەراستیەوە و تەنھا بیانون بۆ ئەوەی پوتن ئەو جۆرە چەکانە لە ئۆکراین بەکاربھێنێت .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێستا بڕیاردان لەسەر کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لە ئەستۆی ئێرانە کە پێدەچێت بڕیارێکی قورس بێت بۆ ئەو وڵاتە، ئاماژەی بەوەشکرد، ھەندێک بابەتی گرنگ  ماون کە گفتوگۆکردن لەسەریان بەردەوامە و تا ئێستاش گەڕانەوەیان بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی یەکلا نەبووەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژ پێش ئێستا حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کاتی ئەوە ھاتووە ئەمریکا نیەتی پاکی خۆی لەبارەی گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی پیشان بدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"زیلینسکی" رایگەیاند، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ "پاپا فرانسیس" ئەنجامداوە و خراپی رەوشی مرۆیی ئۆکراین و داخستنی رێڕەوە مرۆییەکانی لەلایەن روسیاوە بۆ باس کردووە، وتیشی داوای لە "پاپا فرانسیس" کردووە سەردانی ئۆکراین بکات، چونکە ئەوە پشتیوانییەکی گەورە دەبێت بۆ ھەموو ئۆکرانییەکان و ھەروەھا بۆ نێوەندگیری لەنێوان کیێڤ و مۆسکۆ. 
"زیلینسکی" باسی لەوەش کرد، دانوستانەکان لەگەڵ روسیا قورسن و ھەندێک جاریش ناکۆکی و پێکدادان روودەدات، بەڵام بەردەوام دەبن. 
  
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەردۆغان" لە کۆتایی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ "مارک روتە" سەرۆک وەزیرانی ھۆڵەندا لە "ئەنقەرە" رایگەیاند، پێشبینی دەکەن یەکێتی ئەوروپا بەمنزیکانە وەرزێکی نوێی دانوستانەکان سەبارەت بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستپێبکاتەوە ، وتیشی تورکیا رۆڵی گرنگی ھەیە لە گرفتە نێودەوڵەتییەکان و چارەسەرکردنیاندا، بۆیە پێویستە بە زووترین کات ئەو دانوستانانە دەستپێبکەنەوە. 

دانوستانەکانی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٠٥ دەستیپێکرد و لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا کێشەی تێکەوت، چونکە "برۆکسل" پێیوایە "ئەنقەرە" مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەھاکانی یەکێتییەکە پێشێل دەکات. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نید پرایس" لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوە کرد، "واشنتۆن" پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ حکومەتەکەی سوریا ئاسایی ناکاتەوە، پشتیوانی وڵاتانیش ناکەن لە ئاساییکردنەوە و پەرەدان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ "دیمەشق"، جەختیشی کردەوە لەوەی "واشنتۆن" پابەند دەبێت بە سەپاندنی سزا توندەکان بەسەر حکومەتەکەی سوریادا نەک لابردنیان، بە سزاکانی "قەیسەر"یشەوە.  

"نید پرایس" وتیشی، سەقامگیری لە سوریا و ناوچەکە تەنھا لەڕێی پڕۆسەی سیاسی بە بەشداری تەواوی سورییەکان، بەدیدێت، پشتیوانی خولی حەوتەمی دانوستانەکانی لیژنەی دەستوریش دەکەن، کە لە ٢شەممەوە لە "ژنێڤ" دەستیپێکردووە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی وتەی کچەزاکەی، ڕۆمانچێنکۆ لە باڵەخانەیەکی چەند نھۆمیدا بووە و موشەکێک باڵەخانەکەی کردووەتە ئامانج. 

ڕۆمان چێنکۆ ژیانی خۆی بۆ ناساندنی تاوانی نازیەکان تەرخان کردبوو وە سەرۆکی دەستەی نێودەوڵەتی بوچنواڵد دۆرا بووە کە تایبەتە بە ناساندنی تاوانی نازییەکان و پاراستنی ڕزگاربوان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەم سەردانەی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەیە بۆ ئەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت بە خێرای جەنگی ئۆکراین کۆتای پێ بھیێنێت و کێشەکان چارەسەر بکات.

بە گوێرەی پلانی سەردانەکەی بایدن، تەنھا لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا بایدن بەشداری کۆبونەوەیەکی ناتۆ و گروپی حەوتی وڵاتانی ئەوروپا و سەردانی چەندین دامەزراوە لە پایتەختی ئەروپا بکات. ئەنجام دانی ئەم چاوپێکەوتنانە لەم کاتە کەمدا بۆ نەبوونی جیاوازی گەورە لە نێوان وڵاتانی ئەوروپادا دەگەڕێتەوە. 

ھەروەھا بایدن سەردانی پۆڵەندا دەکات کە لە ئێستادا نزیکی دوو ملیۆن و نیو ئاوارەی ئۆکراینی  تێدا نیشتەجێ بووە. وەک نیشاندانی پشتگیریەک بۆ گەلی ئۆکراین و پاراستنی سنورەکانی ناتۆ. 

پێشبینی دەکرێت بایدن چەندین سزای دیکە دژی ڕووسیا ڕابگەیەنێت و ھاریکاری زیاتر پێشکەشی ئۆکراین بکات و ھێزی زیاتر ڕەوانەی ئەو وڵاتانە بکات کە ھاوسنورن لەگەڵ ئۆکراین. 

ئەم جۆرە یەکڕیزیە لە ئەوروپادا لە پاش جەنگی ساردەوە نەبینراو و زۆر جار باس لەوە دەکرا کەوا ڕێکخراوی ناتۆ کەرەستەیەکی جەنگی ساردە و دەبێت ھەڵبوەشێنرێتەوە. دەبێت وڵاتانی ڕۆژئاوا سوپاسی ڕووسیا بکەن بۆ دروستکردنی ئەم یەک ڕیزیە و بەھێز کردنەوەی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، لە چەند ھەفتەی ڕابردوودا بینرا کە ئیسڕائیلییەکان بەردەوام لە ھەڵسەنگاندنەکانیاندا ھەڵە دەکەن و بە چ شێوەیەک کەوتنەبەر ھێرشی موشەکیی و زیانیان بەرکەوت.

وتیشی، ھۆشداری بە ئیسڕائیلییەکان دەدەن و داوایان لێدەکەن، دەست لە کردەوە شەڕانگێزییەکانیان ھەڵبگرن، ئەگەر نا تەواوی ئەو دەرچانە دادەخەن کە لە جیھاندا بە ڕووی ئیسڕائیل کراونەتەوە.

سەلامی دووپاتیشیکردەوە، پێویستە ئیسڕائیل ئاگاداری ئەو بابەتە بێت کە ئەوان تەنھا ڕێوڕەسم بۆ بە خاک سپاردنی شەھیدەکانیان ئەنجام نادەن، بەڵکو دەستبەجێ تۆڵەیان دەکەنەوە و ئەوەش پەیامێکی جددییە کە ئەگەر دووبارە بێتەوە، جارێکی تر دەکەونە بەر ھێرشە موشەکییەکانی سوپای پاسداران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...512513514515516...641