بۆچی ئەمریکا و ئەوروپا سزای ملیاردێرەکانی ڕووسیا دەدەن ؟
کوردسات نیوز
٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢
یەختی دیلبار کە نرخەکەی لە نێوان ٦٠٠ ملیۆن بۆ ٧٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیدایە
ئەوانەی کە سزاکان دەیانگرێتەوە بریتین لە دۆست و کەسە نزیکەکانی ڤلادمیر پوتن. وەک دیمیتری پێسکۆڤ کە سکرتێری ڕۆژنامەوانی پوتنە، نیکۆلای تۆکارێڤی سەرۆکی ترانسنەفت و ئیگۆر سێچین، سەرۆکی ڕووسنەفت لەو کەسانەن کە سزا دراون.
دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا دەستیان بەسەر یەختێکی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری "ئیگۆر سەچینیان"دا گرت، و ئەڵمانیاش دەستی بەسەر یەختێکی "ئەلیشەر ئۆسمانۆڤیان"دا گرت کە نرخەکەی دەگاتە نزیکەی ٧٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، بەهۆی ئەوەی ناوبراو ملیاردێرە و هاوەڵی نزیکی ڤلادمیر پوتنە.
ھەرچەندە لە ساڵی ٢٠١٤دا ئەم جۆرە سزایانە دژی ڕووسیا بەکارھێنران بەڵام ڕووسیا لە داگیرکردنی نیمچە دوورگەی کرایمیا و ھەرێمەکانی دۆنێسک و دۆنباس پاشگەزنەبوویەوە.