جەنگی روسیا لە ئۆکراین پێینایە پێنجەم ھەفتەوە
٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢
٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢
ترەمپ بانگەشە بۆ ئەوە دەكات ئێران توانای نەماوە ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و سوپای پاسدارانیش دەڵێت، دەستیانگرتووە بەسەر ژێردەریاییەكی ئەمریكا لە گەروی هورمز.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، گەمارۆ دەریاییەكەیان بۆسەر ئێران گەورەتر لە ئاستی پێشبینییەكانیان سەركەوتوو بووە، گەمارۆكەش بە بەهێزی بەردەوامە.
ئەوەشی خستەڕوو، گورزی بەهێزیان لە ئێران وەشاندووە و ئەو وڵاتە توانای ئەوەی نەماوە ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
هاوكات، سوپای پاسداران لە پەیامێكیدا رایگەیاندووە، هێزی دەریایی سوپای پاسداران بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری، لە ئۆپراسیۆنێكی ئاڵۆز و هەستیاردا لە گەروی هورمز توانیویانە دەستبگرن بەسەر ژێردەریاییەكی زیرەكی ئەمریكادا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بەپێی نووسراوی رەسمیی ژمارە (11711 لە 3ی ئەیلوولی 2026)، بڕیاری قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کرێکارانی بیانیی خزمەتگوزاریی ماڵانی دەرکرد، بە مەبەستی پاراستنی کەرامەت، شکۆ و تایبەتمەندیی کەسییان.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەم هەنگاوە ئامانج لێی رێگرییە لە بەکارهێنانی نایاسایی وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەو کرێکارانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ مەبەستی ریکلام، بازرگانیی ئەلیکترۆنی، دروستکردنی ناوبانگ یان دروستکردنی ناوەڕۆکی گاڵتەجاڕی.
لایەنی پەیوەندیدار جەختی لەوەش کردووەتەوە: کرێکارانی بیانی خاوەنی تەواوی مافە مرۆیی و یاساییەکانن و نابێت جیاوازیی نەتەوە، زمان یان جۆری کار ببێتە هۆی پێشێلکردنی مافەکانیان.
هاوکات جەختکراوەتەوە: پاراستنی کرێکار تەنها لە دابینکردنی موچە و کاردا کورت نابێتەوە، بەڵکو نابێت لە دەرەوەی گرێبەستی کاریش ناچار بە هیچ کارێکی دیکە بكرێن، و سەرپێچیکارانیش رووبەڕووی رێکارە یاساییەکان دەکرێنەوە.
لە پێشهاتێکی مەیدانییدا، رووبەری ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکان لە ماوەی تەنیا دوو رۆژدا بەڕێژەی %2 کەمبووەتەوە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە سوپای یەمەن هێشتا ئۆپراسیۆنی بەرفراوان و هێرشی گشتگیریان دەستپێنەکردووە، بەڵکو ئێستا پرۆسەی تێکشکاندنی هێڵەکانی بەرگری، و ئاسایشکردنی رێگە ستراتیژییەکان بەڕێوەدەبەن.
رەشاد عەلیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەمەن، رایگەیاند: هێزە چەکدارەکان تواناێەکی بەرزیان لە بەرپەرچدانەوەی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی حوسییەکان نیشانداوە، و رۆڵی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە پشتیوانیکردنی هێزە زەمینییەکان بەرز نرخاند.
عەلیمی ئاماژەی بەوەکرد: حوسییەکان بەرپرسیارن لە تێکچوونی رەوشەکە ، وهاوکات هۆشداری دا لە هەوڵەکانی ئەو گرووپە بۆ بەکارهێنانی خاکی یەمەن وەک سەکۆیەک بۆ هەڕەشەکردن لە رێڕەوە ئاوییەکان و هێڵەکانی بازرگانیی جیهانی.
لە لایەکی ترەوە، سەمیر سوبەیری، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی یەمەن، بڕیاری ئازادکردنەوەی سەنعای بە یەکلاکراوە لەقەڵەم دا.
هاوکات، پێشڕەوییەکانی سوپای یەمەن بەرەو سەنعای پایتەخت بەردەوامییان هەیە و نزیکترین خاڵی پێشڕەویی هێزە حکومییەکان لە ئێستادا تەنیا 58 کیلومەتر لە ناوەندی پایتەختەوە دوورە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە چەندین بەرەی جەنگ، بەتایبەت لە پارێزگاکانی تەعز، جەوف و بەیدا، ئاڵۆزیی سەربازیی بێوێنەیان بەخۆیانەوە بینیوە.