ئەمریکا ١٠٠ هەزار ئاوارەی ئۆکراین وەردەگرێت
کوردسات نیوز
٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢
خێزانێکی ئۆکراینی لە جەنگ هەڵدێن
پاش سەردانەکەی بایدن بۆ ئەوروپا، کۆشکی سپی ڕایگەیاند کەوا ئەمریکا ھەموو ڕێکارە یاساییەکان بەکاردەھێنێت بۆ وەرگرتنی ئەو ئاوارانەی ئۆکراین کە دەیانەوێتە بێنە ئەمریکا.
کۆشکی سپی ڕاشیگەیاندووە، کە پێشبینی دەکەن ئۆکراینیەکان لە ئەوروپا لە نزیک کەسوکاریان بمێننەوە بەڵام ئەوان ئەرکی خۆیان بۆ وەرگرتنی ئۆکراینیەکان بەجێدێنن.