زیلینسکی دووپاتی کردەوە، وڵاتەکەی ناتوانێت بە تەنیا و بە بێ چەک رووبەرووی موشەکەکانی رووسیا ببێتەوە. ھەروەک بە بێ فرۆکەی جەنگی و تانک ناتوانن خەڵکە گەمارۆدراوەکەی ماریۆپۆڵ رزگار بکەن.
ھانی ھاوبەشە خۆرئاواییەکانیشدا کە ھەر ھیچ نەبێت بە رێژەی لە ١٪ ھاوکارییان پێشکەش بکەن.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ئۆکراین، سوپای روسیا لە شاری "ترۆستیانێتس" لە ھەرێمی سوومی لە باکووری خۆرھەڵاتی ئۆکراین کشاوەتەوە و ھێزەکانی ئۆکراین شارەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە، لە بەرامبەردا سوپای روسیا چوونەتە شاری "سلاڤووتچ"، لە نزیک دامەزراوەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵ لە باکووری ئۆکراین.
لە لایەکی ترەوە، لیزە ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو سزایانەی بەسەر روسیادا سەپاندوویانە لادەبرێن، ئەگەر روسیا ئاگربەست رابگەیەنێت و تەواوی ھێزەکانی لە ئۆکراین بکشێنێتەوە، ھاوکات ھەواڵگیریی بەریتانیاش رایگەیاند، روسیا دەیەوێت سوپای ئۆکراین لە دەوروبەری دۆنباس گەمارۆ بدات، لە لایەکی ترەوە وەزارەتی ناوخۆی ئۆکراین رایگەیاند، روسیا ھەوڵ دەدات ناوەندە نەوتیی و خۆراکییەکان لە شارەکانی ئۆکراین لەناوببات.
بە پێی زانیارییەکانی دەزگا ھەواڵگرییەکە، لە یەکێک لە چوار تونێلە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکوردا ئامادەکاریی بۆ تاقیکردنەوەیەکی ئەتۆمی دەکرێت .
ھاوکات ئاژانسی ھەواڵی یونھابی کۆریای باشوور ئاشکرای کردووە، تاقیکردنەوەکە لە ناوەندی بونگیری دەکرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە کۆریای باکور لەم مانگەوە دەستی کردوە بە بونیادنانەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی.
مەترسییەکانی کۆریای باشور لە بەرامبەر ئەو زانیارییانەیە کە، لەم ھەفتەیەدا بە سەرپەرشتی کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور موشەکێکی بالیستی کیشوەربڕ تاقی دەکرێتەوە.
ئاژانسی ھەواڵی چین لە ناوەندی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەھاناوەچونەوە بڵاویکردەوە، د,وەم سندوقی رەشی ئەو فڕۆکەیەی رۆژی ٢١ی مانگ کەوتە خوارەوە دۆزراوەتەوە و داتاکانی گەشتەکە و ئاستی بەرزبونەوەی فڕۆکەکە لە خۆ دەگرێت،تا ئێستاش ھۆکاری کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکە نەزانراوە ، بەڵام دۆزینەوەی ھەردوو سندوقە رەشەکە ھاوکار دەبێت لە زانینی ھۆکارەکەدا .
رۆژی ٢١ ی ئەم مانگە فڕۆکەیەکی چینی بە ١٣٢ سەرنشینەوە لە ناوچەیەکی شاخاوی ھەرێمی گوانشی باشوری خۆرئاوای چین کەوتە خوارەوە، فڕۆکەکە لە جۆری بۆینگ ٧٣٧ و سەر بە کۆمپانیای "ئێسترن چاینا ئێرلاینز" بوو .
ئەو بەڵگانەی ھاک کراون ئێستا ھەموو کەسێک دەتوانێت تەماشایان بکات. لە ٢٣ی ئاداردا گروپی ئەنانیمۆس ڕایگەیاند بوو، بانکی ناوەندی ڕووسیا دەکەن ئامانج و ٣٥ ھەزار دۆکێومێنێت بڵاودەکەنەوە.
ئەو گروپە بە ڤلادمیر پوتن وت، ئێمە نھێنیە ئابورییەکانی تۆمان لەلایە، دەبێت لە ترسدا بلەرزیت پوتن".
بۆ سەلماندنی ھاکەکەیان گروپەکە چەند کۆپیەکی لە دۆکێومێنتە ھاکراوەکان بە زمانی ڕووسی لە تویتەر بڵاوکردەوە.
ئەو داتایانەی بڵاوکراونەتەوە کۆنترینیان دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٩ و قەبارەی دۆکێومێنەتەکان ھێندە گەورەیە پێویستی بە چەندین و شارەزا و کاتێکی زۆر ھەیە بۆ پێداچونەوەیان.
رۆژی شەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پۆڵەندا قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و رایگەیاند، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا نابێت لە دەسەڵات بمێنێتەوە، لەو بارەیەوە کۆشکی سپیی ئەمریکا .
روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا، مەبەستی گۆڕینی دەسەڵات لە روسیا نەبووە، بەڵکو مەبەستی ئەوەیە کە نابێت رێگەبدرێت، پوتن دەسەڵات بەسەر دراوسێکانی روسیا لە ناوچەکە بسەپێنێت.
ھاوکات دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارنادات کە کێ لە روسیا لە دەسەڵاتدا بێت، بەڵکو ھاووڵاتیانی روسیا سەرۆکەکەیان ھەڵدەبژێرن.
سەرۆکی ھەواڵگری ئۆکراین ڕایگەیاندوە، ڕووسیا دەیەوێت وڵاتەکەی دابەش بکات پاش ئەوەی شکستی ھێناوە لە داگیرکردنی ئۆکراین.
وتیشی ، ئەمە ھەوڵێکە بۆ دابەش کردنی وڵاتەکەی وەک کۆریای باکور و کۆریای باشور و بەم زووانە ئۆکراین جەنگی گەریلا لەو ناوچانەی ڕووسیا داگیری کردوون بەرپا دەکات.
ئیبراھیم کاڵن لە وتەیەکدا لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕایگەیاند، ھیچ گومانی تێدا نییە پێویستە کۆمەک بە ئۆکرایینەکان بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن، بەڵام پێویستە دەرگای گفتوگۆکانیش لەگەڵ ڕووسیا کراوە بن.
وتیشی، پێویستە گوێ لە بەڵگە و بەھانەکانی ڕووسیا بگیرێت، سەبارەت بەئاسایشی وڵاتەکەی، چونکە ئەگەر ھەموو لایەک پردەکانی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا تێکبدەن، ئەو کاتە چۆن دەتوانرێت پەیوەندیی بە مۆسکۆوە بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدا، تا ئێستا چەند جارێک تورکیا ھەوڵی ناوبژیوانی داوە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراین، بەمەبەستی کۆتایی ھێنان بە ھێرش و ڕوبەڕوبوونەوەکانی ھەردوو وڵات، بەڵام تا ئێستا ھەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون.
ماتیڵدا بوگنەر سەرۆکی تیمی چاودێرانی مافی مرۆڤی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئۆکراین رایگەیاند، تائێستا لانیکەم ھەزار و ٨٠ مەدەنی بەھۆی ھێرشەکانی روسیا لە ئۆکراین کوژراون، ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی بۆردومان و تۆپبارانە بەردەوامەکانی سوپای روسیا بۆ سەر شاری ماریۆپۆڵ، پەیوەندییان لەگەڵ دانیشتووانی ئەو شارە پچڕاوە و پێشبینیش دەکەن، ئاماری کوژراوان لەو شارە زۆر لەوە زیاتر بێت کە بڵاودەکرێتەوە.
بوگنەر راشیگەیاند، بە پێی ئەو وێنانەی لەرێی مانگە دەستکردەکانەوە دەستیان کەوتووە، چەندین گۆڕی بەکۆمەڵ لە ماریۆپۆڵ ھەن کە لە یەکێکیاندا ٢٠٠ تەرم ھەیە.
نیکۆلاس دی ریڤێر نوێنەری ھەمیشەیی فەڕەنسا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنەکەدا رایگەیاند، کۆریای باکور بەدەوامە لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ھەموو رێگەیەکیشی گرتووەتەبەر بۆ پەرەپێدانی بەرنامە موشەکی و ئەتۆمییەکەی، بەھیچ شێوەیەکیش گوێ لەو داواکارییانە ناگرێت کە ئاراستەی دەکرێن بە مەبەستی راگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
نوێنەرەکەی فەڕەنسا داواشی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد سیستمی سزاکانی سەر کۆریای باکور نوێ بکاتەوە و سزای تریشی بەسەردا بسەپێنێت، لە بەرامبەریشدا ھەر لەو کۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی ئاسایشدا روسیا ھۆشداری دا لە کاراکردنەوەی سزاکانی سەر کۆریای باکور و رایگەیاند، بەھەموو شێوەیەک لە دژی دەوەستنەوە.
دیمتری میدڤیدڤ، ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا رایگەیاند، ئەو شەڕە ئابوورییە نایاساییەی وڵاتانی خۆرئاوا دژی روسیا بەرپایان کردووە، تەواوی ئابووریی جیھان لەناودەبات.
راشیگەیاند، لە خۆرئاوا سامانی دامەزراوە داراییەکان و تەنانەت بانکی ناوەندیش بلۆک دەکرێن و باس لە دەستبەسەرداگرتنی ئەو سامانانە دەکەن، کە بە دڵنیاییەوە ئەوە جەنگێکە بەبێ ھیچ یاسایەک و ئەنجامەکەشی تێکشکانی پێکھاتەی تەواوی ئابووریی جیھانی دەبێت.
لە دوای ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین لە ٢٤ی مانگی شوباتی رابردوو، ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاوا کۆمەڵێک سزای ئابوورییان بەسەر روسیادا سەپاند، لەوانە دەرکردنی بانکەکانی روسیا لە سیستمی دارایی سوێفت و بلکۆککردنی پارەکانی روسیا لە بانکەکانی ئەمریکا و ئەوروپا.
بەرپرسێک لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، یەکەم کاروانی ھاوکارییە سەربازییەکانیان، گەیشتووەتە ناوچەکە و ھەندێکیان رەوانەی ئۆکراین کراون، راشیگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە سێ رۆژی داھاتوودا سێ گەشتی تری ئاسمانی بگاتە ناوچەکە، چونکە ناردنی پێداویستییە سەربازییەکان بۆ ئۆکراین درێژە دەکێشێت، بارەکانیش دەگەیەندرێنە وڵاتانی دراوسێی ئۆکراین و دواتر بە کاروانی سەربازیی دەگوازرێنەوە بۆ ئەو وڵاتە.
١٦ی ئەم مانگە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، پێشکەشکردنی ھاوکاریی سەربازیی بۆ ئۆکراین بە بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار راگەیاند، ھاوکارییەکانیش پێکھاتوون لە چەک و پێداویستیی سەربازیی وەک مووشەکی دژە تانک و مووشەکی بەرگریی ئاسمانی.
لێپرسراوێکی ئەمریکی بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراوی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان ھەڵوەشاندووەتەوە، کە بڕیاربوو لە پەراوێزی کۆڕبەندنی دەوحە لە قەتەر ئەنجام بدرێت.
ئەو لێپرسراوەی ئەمریکا، ھۆکاری ھەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ تاڵیبان، بۆ داخستنی خوێندنگە ئامادەییەکانی کچان لە ئەفغانستان گەڕاندەوە، کە رۆژی چوار شەممەی رابردوو، ھەزاران کچ لە ئەفغانستان، بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن گەڕانەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن، بەڵام وەزارەتی پەروردە لە حکومەتەکەی تاڵیبان، داخستنی خوێندنگە ئامادەییەکانی کچانی راگەیاند.
مانگی ئابی ساڵی رابردوو، دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەفغانستان، بزووتنەوەی تاڵیبان بەڵێنیدا رێگری نەکات لە خوێندنی کچان و خوێندنگەکانی کچان بکاتەوە.