(یولیا سفیریدنکۆ) وەزیری ئابوری ئۆکراین ڕایگەیاند، لە سەرەتای ھێرشەکانی ڕووسیاوە لە ٢٤ی شوباتی ڕابردوو، قەبارەی زیانە ڕاستەوخۆکان بۆ سەر ئابوری وڵاتەکەیان گەیشتووەتە ٥٦٠ ملیار دۆلار، کاریگەرییە ناڕاستەوخۆکانی جەنگیش بووەتە مایەی زیادبوونی بێکاری و دابەزینی ڕێژەی بەکاربەر و پاشەکشەی داھاتی دەوڵەت.
وتیشی، زیانەکە لەسەر ژێرخانی ئابوری زۆر گەورەترە کە بووەتە ھۆی نیمچە وێرانی یاخود وێرانکاری تەواو لە ٨ ھەزار کیلۆمەتر، جگە لەوەش فڕۆکەخانەکان و وێستگەکانی شەمەندەفەر زیانی ١٠٨.٥ ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە.
وەزیری ئابوری ڕوونیشیکردەوە، ١٠ ملیۆن مەتر چوار گۆشە لە ڕووبەری نیشتەجێبون وێران بووە و ٢٠٠ ھەزار ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە وتاری دەستپێکی دانوستانەکان ڕایگەیاند، وەفدی دانوستاندکاری ڕووسیا و ئۆکراین لە بەردەم بەرپرسیاریەتییەکی مێژوویدان و جیھان چاوەڕێی مژدەی ئەوان دەکات.
وتیشی، سەرەڕای سەختی بابەتەکانی دانوستانەکان، بەڵام دڵنیایە کە ڕووسیا و ئۆکراین، دەتوانن بگەن بە چارەسەر.
وتیشی، ئاگربەست و ئاشتیی دەستبەجێ، لە سوودی ھەمووان دەبێت و دانوستانەکانی ئیستانبوڵیش سەرەتایەکن بۆ کۆبوونەوەی ھەریەکە لە سەرۆکانی ڕووسیا و ئۆکراین.
"بایدن" وتی، کاتێک لە پۆڵەندا وتوویەتی پێویستە "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی ڕووسیا لە دەسەڵات نەمێنێت، مەبەستی گۆڕینی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە نەبووە، تەنھا لە توڕەیی خۆیی قسەکەی کردووە و ئیدارەی ئەمریکا سیاسەتی بەرامبەر بە "مۆسکۆ" نەگۆڕاوە.
"بایدن" وتیشی، نە پێشتر و نە ئێستا ھەوڵی گۆڕینی دەسەڵاتی ڕووسیای نەداوە و داوای لێبوردنیش لە قسەکەی ناکات و گوێ بە کاردانەوەی "پوتن"یش نادات.
لێدوانەکەی "بایدن" بەرامبەر "پوتن" کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و کۆشکی "کرملین"یش ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا بڕیار نادات کێ لە دەسەڵاتدا بێت بەڵکو خەڵکی ڕووسیا خۆیان سەرۆکەکەیان ھەڵبژاردووە.
ھیواشی خواست گریفیس بە زووترین کات سەردانی مۆسکۆ و کیێڤ بکات بۆ دەستپێکردنی ھەوڵەکانی بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتن و ڕاگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی لە ئۆکراین.
ماڵپەڕەکە ئاماژە بەوە دەکات کەوا کۆگاکانی چەکی ئەمریکا نزیکن لە خاڵیبوون لەو جۆرە چەکانە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پنتاگۆن دەستی کردووە بە بەرھەمھێنانەوەی زیاتری ئەو جۆرە چەکانە.
لە سەرەتای جەنگەکەوە ھەتاوەکو ٣ی ئادار ئەمریکا نزیکەی ١٧ ھەزار مووشەک ھاوێژی دژە تانک و ٢ ھەزار مووشەک ھاوێژی دژە فڕۆکەی ڕادەستی سوپای ئۆکراین کردووە. ھەرچەندە ئەم ژمارەیە زیادی کردووە بەڵام تا ئێستا پنتاگۆن ھیچ زانیاریەکی نوێی بڵاو نەکردووەتەوە.
ھاوکات لەگەڵ رووداوەکە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل داوایان لە دانیشتووی گەرەکەکە کردووە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، گەنجێکی فەلەستینی تەمەن ٢٧ ساڵ بەرپرسیاری ھێرشەکەیە
میدیاکانی ئیسرائیل وێنەیەکی تەقەکەرەکەیان بڵاوکردوەتەوە، کە لە یەکێک لە زیندانییەکانی ئیسرائیلدا وێنەی گیراوە.
بەتۆمەتی سیخوری و مەترسی بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەیان، ھۆڵەندا ١٧ دیبلۆماتکاری روسی و بەلژیکا ٢١ دیبلۆماتکار و ئیرلەندا ٤ دیبلۆماتکاری روسی لە وڵاتەکەیان دەردەکەن، لەلایەکی دیکەوە روسیا ١٠ دیبلۆماتکاری ئیستیوانیان و لاتیڤیا و لیتوانیان دەرکرد. ئەوەش دوای ئەوەی ئەو وڵاتانە دیبلۆماتکارەکانی روسیایان لە وڵاتەکانیان دەرکردووە. لە کاردانەوەی ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، ھەریەک لە ئەمریکا و پۆلەندا و سلۆفاکیا و بولغاریا و مۆنتینگرۆ و وڵاتانی باڵتیک باڵیۆزی روسیایان لە وڵاتەکانیان دەرکردووە.
(ئیگۆر کۆناشینکۆف) وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ھیچ شێوەیەک وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی، لە پلانیدا نییە بانگھێشتی ھێزی یەدەگ بکات بۆ ناو ڕیزەکانی سوپا.
وتیشی، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بەشێک لە پیاوانی ڕوسیا لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە پەیوەندییان پێوە کراوە، گوایە بانگھێشتی خزمەتی سەربازیی کراون.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانە ناڕاستن و پەیامەکان لە خاکی ئۆکراینەوە و لە لایەن دەزگای ھەواڵگری ئەو وڵاتەوە سەرپەرشتی کراوە و نێردراون.
دەیڤد ئاراخامیا ئەندامی وەفدی دانوستانکاری ئۆکراین لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ خولێکی تری دانوستانی نێوان روسیا و ئۆکراین لە تورکیا دەستپێدەکات.
نوسینگەی سەرۆکایەتی تورکیاش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئەو وڵاتە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا ئەنجامداوە و سەبارەت بە قەیرانی ئۆکراین گفتوگۆیان کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پوتن و ئەردۆغان لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین لە تورکیا رێککەوتوون.
گروپی تیرۆریستی داعش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، دوو چەکداریان گەیشتونەتە شەقامی "ھەربەرت سمۆئیڵ" لە شاری خزەیرە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ئەو چەکدارانە تەقەیان لە ھێزەکانی پۆلیسی ئیسرائیل کردوە و دوانیان کوژراون.
پێشتریش لێپرسراوانی ئەمنی ئیسرائیل ئاشکرایان کردبوو، دوو چەکداری عەرەب لە شاری خزەیرە کە ٥٠ کیلۆمەتر لە تەلئەبیبەوە دورە، ھێرشێکی چەکدارییان دژی ھێزەکانی پۆلیسی ئیسرائیل ئەنجامداوە و بەوھۆیەوە دوو پۆلیس کوژراون و ١٠ی تریش برینداربون.
نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی روسیاوە بۆ سەر ئۆکراین لە ٢٤ی مانگی شوباتەوە تا ئێستا، ھەزار و ١١٩ مەدەنی کوژراون و ھەزار و ٧٩٠ کەسی تریش برینداربوون، پێشبینیشی کردووە ئامارەکان زۆر لەوە زیاتر بن، چونکە ناتوانن بگەنە ئەو ناوچانەی بۆردوومان و شەڕی قورسی تێدایە.
نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاند، زۆرینەی ئەو مەدەنییانەی کوژراون بەھۆی بۆمب و بۆردوومان بە چەکی قورس و بۆردوومانە مووشەکییەکانەوە بووە، کە روسیا بە ھەڕەمەکییانە دەیکاتە سەر شارەکانی ئۆکراین.
ئاژانسی ھەواڵی سپۆتنیک لەزاری جۆزێپ بورێل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بڵاویکردەوە، لایەنەکانی بەشدار لە دانوستانەکانی ڤییەننا لەسەر ٩٥٪ی بابەتەکان رێککەوتوون و پێشبینیش دەکرێت لە داھاتوویەکی نزیکدا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی .
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرچەندە کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی چارەسەری سەرجەم کێشەکانی ناوچەکە ناکات، بەڵام وەک ھەنگاوێکی سەرەتا کاریگەری ئەوتۆی لە چارەسەکردنی کێشەکان دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەنریکە مورا جێگری لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و رێکخەری کاروباری دیپلۆماسی یەکێتییەکە، سەردانی ئێرانی کردووە و تائێستاش چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئێران ئەنجامداوە.
بژاردەی بێلایەنی بریتیە لە بەژداری نەکردن و بە ئەندام نەبوونی ئۆکراین لە ڕێخراوی ناتۆدا و بەژداری نەکردنی ھیچ جەنگێکی نێوان وڵاتانی تر. ئۆکراینیەکان بە ڕازیبونیان بەم داوایەی ڕوسیا دەتوان ھێرشەکانی ڕوسیا بوەستێنن بەڵام نیگەرانی ئەوەن ئەگەر لە ناتۆ دوور بکەونەوە ئەوا ڕوسیا بەتەواوەتی ئۆکراین داگیر دەکات.
"لاڤرۆڤ" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، "پوتن" ھیچ کات چاوپێکەوتن لەگەڵ "زیلینسکی" رەتناکاتەوە و تاکە مەرجیشی ئەوەیە ئامادەکارییەکی زۆر باش بۆ کۆبوونەوەکەیان بکرێت.
"لاڤرۆڤ" وتیشی، دەبێت لە دانوستانەکاندا باسی رەوشی دانیشتووانی ھەرێمی "دۆنباس" بکرێت و چیتر بە دەست رژێمی کیێڤەوە دووچاری نەھامەتی نەبن، چونکە بە وتەی روسیا دانیشتووانی ئەو ناوچەیە لەلایەن ئۆکراینەوە روبەڕوی کۆمەڵکوژی دەبنەوە.
لێدوانەکەی "لاڤرۆڤ" ھاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستانی نێوان وەفدی روسیا و ئۆکراین لە تورکیا و بڕیارە چەند رۆژێک بخایەنێت.
مۆڵدۆڤا وڵاتێکی ھاوسنوری ئۆکراینە و دانیشتوانەکەی لە دوو ملیۆن و نیو زیاترە.
بەھۆی ھەبوونی ھێزی ڕووسیا لە نزیک وڵاتەکەی بێلایەنی خۆی ڕادەگەیەنێت لە جەنگی ئۆکرایندا بەڵام داواکاری بە ئەندامبوونی لە یەکێتی ئەوروپا پێشکەش دەکات.
داگیرکردنی ئۆکراین لەلایەن ڕوسیاوە وڵاتانی ناوچەکەی نیگەران کردووە و لە ھێرشی سوپای ڕوسیا دەترسن بەڵام لە نێوان ناتۆ روسیادا گیریان خواردووە. چونکە نزیکبوونەوەیان لە ھەرلایەک ڕەنگە بە چارەنوسی ئۆکراین بگەن .

عەبدوللەھیان ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، تا ئێستا چەند رێگرییەکی کەم لەبەردەم دوبارە زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ماون ، کە یەکێکیان دەرنەھێنانی ناوی سوپای پاسدارانە لە لیستی تیرۆر.
ئاشکراشیکردوە فەرماندەکانی سوپای پاسداران داوایان لە لێپرسراوانی ئێران کردوە ئەو بابەتە نەکرێـتە رێگر لە بەردەم رێککەوتنی ئەتۆمی بەو مەرجەی کە رێککەوتنەکە گرەنتی بەرژەوەندییەکانی ئێران بکات.
لە سەرەتای دەستپێکردنی دانوستانەکانی ڤییەنناوە کە بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بەرێوەدەچن ، بۆ یەکەمین جارە ئێران دان بەوەدا دەنێت کە دەرھێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر لە گرنگترین داواکارییەکانیەتی لە ڤییەننا .