سەربازێکی پێشووی ئەمریکا لە ئۆکراین ٧ تانکی ڕووسی تێکشکاندووە
کوردسات نیوز
٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢
بە گوێرەی تۆمارە ڤیدۆییەکانی جەمیس ڤاسکیز لە پاڵ بەرگری و شەڕکردن، ھاوکاری و ڕاھێنان بە سەربازە ئۆکراینییەکانیش دەکات، لە بواری مانۆڕی تاکتیکی و فریاگوزاری سەرەتایی.
جەمیس ڤاسکیز تەمەنی ٤٧ ساڵە و بەر لە چوونی بۆ شەڕی ئۆکراین، ژیانێکی سادە و بێ کێشەی بەسەر بردووە لەگەڵ خێزانەکەی لە ویلایەتی کونیتیکتی ئەمریکا، پێشتر لەناو ھێزی مارێنزی ئەمریکا خزمەتی سەربازیی کردووە.